چۆرتکە
![]() | لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. |

چۆرتکە یاخود چورتکە (بە ئینگلیزی: Abacus)، کە پێی دەوترێت چوارچێوەی ژماردن، ئامرازێکی ژماردنی دەستییە کە لە سەردەمی کۆن لە ڕۆژھەڵاتی نزیک کۆن، ئەورووپا، چین و ڕووسیا بەکارئەھێنرا، تا پەسەندکردنی سیستەمی ژمارەیی ھیندۆسی-عەرەبی. چۆرتکە لە ڕیزبەندییەکی دوو ڕەھەندی مووروی خلیسکێنە (یان شتێکی ھاوچەشن) پێکدێت. لە دیزاینە سەرەتاییەکانیاندا، دەکرا مووروەکان لەسەر ڕووکەشێکی تەخت ڕێک بن یان بە تەلەکانیوە بخلیسکێن. دواتر وایان لێکرا کە مووروەکان بخلیسکێنە سەر دارەکان و لە چوارچێوەکەیدا دروست کرا، بەمەش ڕێگەی پێئەدرا خێراتر مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.
مێژووی دروست بوونی
[دەستکاری]میزۆپۆتامیا
[دەستکاری]چۆرتکەی سۆمەری لە نێوان ساڵانی ٢٧٠٠ بۆ ٢٣٠٠ پ. ز دەرکەوتووە. خشتەی ستوونی یەک لە دوای یەکەکانی لەخۆگرتبوو و ڕێزبەندییە یەک لە دوای یەکەکانی گەورەیی سیستەمی ژمارە شەشتییەکانی سنووردار دەکرد.
میسر
[دەستکاری]مێژوونووسی یۆنانی ھێرۆدۆت لە میسری کۆن باسی چۆرتکەی کردووە. نووسیویەتی کە میسرییەکان لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەستکاری بەردەکانیان کردووە، بەپێچەوانەی یۆنانی بەشێوازی چەپ بۆ ڕاست کردوویانە. شوێنەوارناسان دیسکی کۆنیان بە قەبارەی جیاواز دۆزیوەتەوە کە پێیان وایە وەک ژمێرەکان بەکارییان ھێناوە؛ بەڵام ھێشتا وێناکردنی دیواری ئەم ئامێرە نەدۆزراوەتەوە.
ئێران
[دەستکاری]لە نزیکەی ٦٠٠پ. ز، فارسەکان بۆ یەکەمجار لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ھەخامەنشییەکاندا دەستیان بە بەکارھێنانی چۆرتکە کرد، لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆرییەتی ئەشکانی و ساسانی و ئێراندا. زانایان سەرنجیان لەسەر ئاڵوگۆڕی زانست و داھێناندا بوو لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەریان. ھیندستان، چین و ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی کە ڕەنگە بەم شێوەیە چۆرتکەیان ھەناردەکردبێت بۆ وڵاتانی دیکە.
یۆنان
[دەستکاری]
سەرەتاییترین بەڵگەی شوێنەواریی بۆ بەکارھێنانی چۆرتکەی یۆنانی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەمی پێش زایین. چۆرتکەی یۆنانی لە ئیمپراتۆریەتی ھەخامەنشییەکان، شارستانیەتی ئێترۆسکان، ڕۆمای کۆن و جیھانی مەسیحییەکانی ڕۆژاوا تا شۆڕشی فەڕەنسا بەکار دەھێنرا.
ڕۆما
[دەستکاری]
شێوازی ئاسایی بژمێرکردن لە ڕۆمای کۆن، وەکو یۆنان، بە جووڵاندنی ژمێرەکان لەسەر مێزێکی نەرم بوو. لە بنەڕەتدا بەردەکان (بە لاتینی: calculi) بەکارئەھێنران. ھێڵە نیشانەکراوەکان ئاماژەیان بە یەکە، پێنج، دە و ھتد دەکرد وەک لە سیستەمی ژمارەییی ڕۆمانیدا.
ئەورووپای سەدەی ناوەڕاست
[دەستکاری]سیستەمی ڕۆمانی کاونتەر کاستینگ لە ئەورووپای سەدەی ناوەڕاستدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارئەھێنرا، و تا سەدەی نۆزدەھەم لە بەکارھێنانی سنوورداردا بەردەوام بوو.
چین
[دەستکاری]
سەرەتاییترین بەڵگەنامەی نووسراوی ناسراوی چۆرتکەی چینی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووەمی پێش زایین کە بە سوانپان ناسراوە.
ژاپۆن
[دەستکاری]لە ژاپۆن بە چۆرتکە ئەوترێت سۆرۆبان لە سەدەی چواردەیەمەوە لە چینەوە ھاوردە کراوە.
کۆریای باشوور
[دەستکاری]چۆرتکەی چینی لە دەوروبەری ساڵی ١٤٠٠ی زایینی لە چینەوە کۆچی کردووە بۆ کۆریا. کۆریەکان پێی دەڵێن جوپان، سوپان یان جوسان.