چوڕە
چوڕه (به فارسی: چکاوک)، (به لاتین: Lark)، (به عه‌ره‌بی: قبرة) ئه‌م باڵندانه خۆش ئاوازن. په‌ڕوباڵیان قاوه‌یی ڕێ-ڕێیه. زیاتر له سه‌ر ئه‌رزن و پێڕۆن. قامکی پشته‌وه‌ی لاقیان درێژ و ڕاست و نینۆک تیژه. زیاتر به گه‌ل ده‌ژین. که‌م وا هه‌یه نێر و مێیان وێک نه‌چن. له سه‌ر ئه‌رز هێلانه ساز ده‌که‌ن. دانه‌وێڵه، جڕو جانه‌وه‌ر، کرم و... ده‌خۆن.
ناوه‌کانی تر[دەستکاری]
جڕه ، جککه ، جککه بۆره ، چوڕڕه ، قازلاخ ، قازه‌ڵاخ
جۆره‌کان[دەستکاری]
جۆره‌کانی ئه‌م باڵندانه بریتین له:
- چوڕه پۆپنه‌کی
- چوڕه دندووک درێژ
- چوڕه سهیرهیی
- چوڕه گه‌ڵوازه
- چوڕه مل ڕه‌شه
- چوڕه هیندی
- چوڕه‌ی ئاسمانی بچووک
- چوڕه‌ی ئاسمانی گه‌وه‌ره
- چوڕه‌ی باڵ سپی
- چوڕه‌ی بیابانی
- چوڕه‌ی بیابانی کلک ڕه‌ش
- چوڕه‌ی په‌نجه کورت
- چوڕه‌ی په‌نجه کورتی بچووک
- چوڕه‌ی په‌نجه کورتی هیوم
- چوڕه‌ی داران
- چوڕه‌ی ڕه‌ش
- سریلە
بڵاوه[دەستکاری]
ئه‌م باڵندانه زۆرتر له نیمهگۆی ڕۆژهه‌ڵاتدا ده‌ژین. به‌ناوبانگ ترین جۆری چوڕه، چوڕه‌ی ئاسمانییه، که له سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورووپا و به‌شێک له ئاسیا، بۆ وێنه کوردستان ده‌بینرێت.
هێلانه و هێلکه کردن[دەستکاری]
چوڕه هێلانه‌که‌ی به موو، پڕوپووش و شیتاڵ دروست ده‌کا. پاش جووت بوون چوڕه‌ی مێ 4-5 هێلکه ده‌کا، هیلکه‌ی بۆری نیشانه قاوه‌یی. پێده‌چێ له وه‌رزێکدا بتوانێ دوو جوجک به‌خێو بکا.