چوار مەلائیکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چوار فریشتە هەروەها پێی دەوترێت چوار مەلائیکە بریتیین لە چوار کەسایەتیی ئایینی لە ئایین یارسانن کە لە پەیڕەوانی باوەناوس بوونە و بە دوای مزگانی ئەو لەبارەی لە دایکبوونی سوڵتان سەھاک بە شوێنی دەکەون و دەچن بۆ بەرزەنجە کە گوندی باوانی سوڵتان سەھاک بووە. ناوەکانی چوار فریشتە بریتیە لە داو کەوسوار٬ پیر بنیامین٬ پیر مووسی و موستەفا داوان، چوار فریشتەن. ھەروەھا چوار کەس لە ھەفت تەن بە ئەژمار دێن کە یەکمین کەسانی بوونە کە باوەریان بە سوڵتان سەھاک ھێناوە.

دوونایدوونی چوار مەلائیکە[دەستکاری]

بە ھۆی باوەری یارسانیەکان بە دوونایدوون٬ چوار فریشتە (داو کەوسوار٬ پیر بنیامین٬ پیر مووسی و موستەفا داوان) دوونی چوار فریشتەی نزیک بە خوا واتە جیبرەییل٬ ئیسرافیل٬ میکاییل و عیزراییل دەزانرێن.[١]

ئەشکەوتی چوار فریشته[دەستکاری]

لە گوندی بریەخانی لە نزیکی شاری گاوارە لە ناوچەی گۆران لە پارێزگەی کرماشان ئەشکەوتێک بە قەوارەی ٦ متر لە ٦ متر و بەرزایی ١٠ متر لە دوو چین ھەیە کە وێنەی دوو فریشتە لە نێوی لە سەر بەردێک کیشراوەتەوە. وێنەی عەلی کوڕی ئەبووتالیبیش لە سەر بەردێک کیشراوە. یارسانیەکان پێیان وایە کە ئەم ئەشکەوتە بواری چوار کەسایەتیی پایە بەرزی یارسان (داو کەوسوار٬ پیر بنیامین٬ پیر مووسی و موستەفا داوان) بووە.[١]

ژێدەر[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ئازادی، عەلی موحەممد، ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اهل حق در استان کرمانشاه)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی، ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاه: مؤسسۀ فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ۱۳۸۲ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٩١.