چەمەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چه‌مه‌ریەوە ڕەوانە کراوە)

چەمەر یان چەمەری شێوازێک لە مۆسیقایە کە لە کاتی شین و زاری دا دەژەنرێت. چەمەری زۆرتر لە ناوچەی کرماشان و ئیلام دا ھەیە.

مەقامی چەمەری[دەستکاری]

شێوازێک لە مۆسیقای بێکەلامە کە زۆرتر لە کاتی لە دەست دانی گەورەیەک بە زوڕنا و دەھۆڵ دەژەنرێت. دەھۆڵژەن و زوڕناژەن لە بەیانیی رۆژی دوای ڕۆداوەکە (مەرگی گەورە) لەسەر کێوێکی بەرز ڕوو لە رۆژ دەکەن و لە دوای ڵیدانی مەقامی سەحەری، مەقامی چەمەری یان چەمەری دەژەنن.

ھەڵپەرکێی چەمەری[دەستکاری]

شێوازێک لە ھەڵپەرکێ لە چێی بە ڕاست دا خۆلان، بەرەو چەپ ( سەرچۆپی دەبێتە دواگاوانێ) ھەڵدەپەڕن.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]