چایخانەی سەید سەلیم
لەوانەیە ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا بگونجێت چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەم پێوەرە بۆ ئەلبوم، کتێب، نەرمامێر، کارە ھونەرییەکانی تر یان پەیمانگا پەروەردەییەکان ناگونجێ. پسخ و٧ ببینە.
ئەگەر ئەم وتارە و سیاسەتەکانی سڕینەوەی خێرا یەک ناگرن، یان ئەگەر دەتەوێت چاکی بکەیت، تکایە ئەم ئاگادارییە لابەرە، بەڵام ئەم ئاگادارییە لەم پەڕەیە لامەبە ئەگەر خۆت دروستت کردووە. ئەگەر تۆ دروستکەری ئەم پەڕەیەیت و لەگەڵ سڕینەوەی نیت، دەتوانیت کرتە لەسەر دوگمەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بکەیت و باسی بکەیت کە بۆچی ئەم پەڕەیە شایەنی سڕینەوە نییە. ھەروەھا دەتوانیت سەیری پەڕەی لێدوان بکەیتەوە بۆ ئەوەی ببینیت ئەگەر پەیامەکەت وەڵامی دراوەتەوە. ئاگاداربە: ھەر وتارێک ئەم تاگەی لێ درا، لەوانەیە لە ھەر کاتێکدا بەبێ ئاگاداریی زیاتر بسڕدرێتەوە ئەگەر بەبێ ھیچ گومانێک لەگەڵ پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا گونجا، یانیش ئەگەر ھیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر پەڕەی لێدوان نەدرا.
ئاگاداری بۆ بەڕێوەبەران: پەڕەی وتووێژی ئەم وتارە ناوەڕۆکی ھەیە کە دەبێ پێش سڕینەوە تاووتوێ بکرێتەوە.
بەڕێوەبەران: سەیری بەستەرەکان، مێژوو (دوایین بەسەرداچوونەوە)، و لۆگەکان بکەن پێش سڕینەوە.ئەم پەڕەیە دوایین جار لەلایەن AramBot (بەشدارییەکان | لۆگەکان) دەستکاری کراوە سەعات ٢٠:١٥ بە کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو (١٧ ڕۆژ لەمەوبەر) |
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
چایخانەی سەید سەلیم یەکێکە لە دیارترین و کۆنترین چایخانەکانی شاری هەولێر کە لە ساڵی ١٩٢٤دا دامەزراوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە خزمەتکردن.

مێژووی دامەزراندن
[دەستکاری]بناغەی ئەم چایخانەیە لە ساڵی ١٩٢٤دا لەسەر دەستی سەید غەریب (باوکی سەید سەلیم) دانراوە. چایخانەکە وەک دیارترین سیمای کەلەپووری و ڕەسەنایەتی لە شاری هەولێردا دەناسرێت.
- سەید سەلیم: سەید سەلیم سەید غەریب (١٩١٣–١٩٨٤)، لە کاتی ژیانیدا یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی ناو بازاڕی هەولێر و چایخانەکەش بە ناوی ئەوەوە ناودێر کراوە.
- گۆڕانکاریی شوێن: سەرەتای کارکردنی چایخانەکە لە جەرگەی بازاڕی هەولێر و ڕێک بەرامبەر مزگەوتی گەورە بووە، پاشان گوازراوەتەوە بۆ بەرامبەر گەراجی گەورە، و دوای نوێکردنەوە و گۆڕانکارییەکانی ناو بازاڕ، لە شوێنی ئێستایدا جێگیر بووە.
بەڕێوەبردن
[دەستکاری]لە ئێستادا ئەرکی بەڕێوەبردن و پاراستنی ئەم کەلەپوورە لەلایەن سەید مووەفەق سەید سەلیم (کوڕە بچووکەکەی خێزانەکە) بەڕێوە دەبرێت. ھەروەھا بە هاوکاریی سەید ئەحمەد سەید عیسا (برازای سەید مووەفەق) ئیدارەی چایخانەکە دەدرێت تاوەکو ڕێچکەی باب و باپیرانیان بپارێزن.
تایبەتمەندی و ڕێگەی ئامادەکردنی چا
[دەستکاری]چای ئەم چایخانەیە بە هۆی هاوسەنگی لە سێ دیوی سەرەکی (تام، بۆن، و ڕەنگ) ناسراوە.
- خەڵتەکردن: نهێنی تامی دیاری چایخانەکە لە هونەری تێکەڵکردن یان «خەڵتەکردنی» چەند جۆرێکی جیاوازی تۆزی چادایە کە زیاتر لە سەدەیەکە وەک خۆی ماوەتەوە.
- گواستنەوەی دێرین: لە سەردەمانی پێشووتردا، تۆزی چای تایبەت (بەتایبەت چای ژمارە ٥) بە سندوقی دارین و لە ڕێگەی شەمەندەفەرەوە لە بەغداوە ڕەوانەی هەولێر دەکرا.
- خزمەتگوزاری: چایخانەکە بە شێوەیەکی بەردەوام و لە ٢٤ کاتژمێری شەو و ڕۆژدا کراوەیە. شێوازی ئامادەکردن و تامی چاکە لە هاوین و زستاندا وەک خۆیەتی.
ناوبانگ
[دەستکاری]جگە لە دانیشتووانی هەولێر، ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر لە شارەکانی سلێمانی، کەرکووک، دهۆک، پارێزگاکانی خوارووی عێراق و وڵاتی سووریاوە ڕووی تێدەکەن. ناوبانگی چایخانەکە لە دەرەوەی عێراقیش بڵاوبووەتەوە؛ لە ڕابردوودا نامەی پۆستی لە وڵاتی سویسراوە نێردراوە کە تەنیا نووسرابوو «چایخانەی سەید سەلیم - هەولێر» و بەبێ بوونی ناونیشانێکی وردتر گەیشتووەتە دەستیان.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سەید عیسا سەید سەلیم، کتێبی داب و نەریتی هەولێر، داڕشتنی ئەسعەد عەدۆ. کوردیپێدیا[بەستەری مردوو]