بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چاڵی گەورەی کۆلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاڵی گەورەی کۆلا لە ٢٠٠٧

چاڵی گەورەی کۆلا (بە ئینگلیزی: Kola Superdeep Borehole) چاڵێکی زۆر قووڵ بوو لە کۆلا پێنسولا لە ڕوسیا، لە ماوەی ١٩٧٠ - ١٩٩٢ و لە ساڵی ٢٠٠٨ داخرا. ئەم چاڵە هەڵکەندرا بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر دەربارەی ناخی زەوی وەربگیرێت. هەڵکەندن لە ٢٤ی ئایاری ١٩٧٠ دەستی پێکرد. کارەکە تا ساڵی ١٩٩٢، یان ١٩٩٤ بەردەوام بوو. بۆریهۆڵەکە هەتا ساڵی ٢٠٠٥ بە کراوەیی هێڵرایەوە.[١] SG-3، قوڵترین بەشی چاڵەکەیە، دەگاتە ١٢٬٢٦١ مەتر یان ٧٫٦ میل ژێر ڕووی زەوی لە ساڵی ١٩٨٩. ئەوە قوڵترین چاڵە کە تا ئێستا دروست کرابێت و هێشتا قوڵترین خاڵی دروستکراوی مرۆڤە لەسەر زەوی.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Galina Khokhlova (15 October 2008). «From glory to disgrace» (بە Russian). لە 9 July 2010 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  2. ^ «Kola Superdeep Borehole (KSDB)». ICDP. 2009. لە ڕەسەنەکە لە 1 February 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە 8 April 2009 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.