چالاکیی جنسیی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چاڵاکیی جنسیی مرۆڤەوە ڕەوانە کراوە)
گەڕانى جنسى نيشانى دا لە هێلكاريێكى سێكسى لەلايەن تۆمەس رۆولاندسۆن.

چاڵاکیی جنسیی مرۆڤ، کرداری جنسیی مرۆڤ یان ھەڵسوکەوت جنسیی مرۆڤ شێوازێکە کە تێیدا ئەزموونی مرۆڤ و ئاژۆکی سێکسیان دەر دەبڕێت.

خەڵک سەرقاڵ دەبن بە کرداری جنسی جۆراوجۆر، مەودا لە چاڵاکیانەوە بەتەنھا دەکەن (بۆ نموونە، دەستپەڕ) بۆ کردار لەگەڵ کەسێکی تر (بۆ نموونە، پەیوەندیی جنسی، نا جنسی بڵاودەبێتەوەی، جنسی زارەکی.) لە شێوازی جوراوجوری دووبارە بوونەوە، بە ھۆکار فراوانی جۆراوجۆر.[١][٢]

چالاکیی جنسیی و تەندروستی[دەستکاری]

توێژینەوەیەکی ئەمریکی، چەند زانیاریەکی گرنگ لەسەر پڕۆسەی سێکس ئاشکرا دەکات و دەڵیت لە توانای سێکسدا ھەیە کۆتایی بە چەند نەخۆشییەکی ترسناک بێتنێت لە جەستەی مرۆڤدا یاخود کەمیان بکاتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو. ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری تەندروستی santeplusmag بڵاوبۆتەوە، زانکۆی (ویلێکس) لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە ئەنجامدانی سێکس لە ھەفتەیەکدا ٣ جار کۆتایی بەم نەخۆشانە دێنیت.[٣]

  1. شێرپەنجەی پڕۆستات.
  2. سەرئێشە: بەھۆی دەردانی ھۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسینەوە کۆتایی پشوو بە جەستە دەدات و کۆتایی بە سەرئێشە دێنێت.
  3. خەمۆکی: بەھۆی بەخشینی ھەستی خۆشی لەکاتی ئەنجامدانی سێکس کۆتایی بە خەمۆکی دێنێت.
  4. کۆتایی بە کەمخەوی دێنێت.
  5. کێشەی پێست: بەھۆی دەردانی ھۆڕمنی تێستێسترۆن، پێست و ڕوخسار گەنجتر دەردەکەوێت.
  6. شێرپەنجەی سنگ: بەھۆی دەردانی ھۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین، دووبارە ڕێگرێکی باش دەبێت لە توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ.
  7. نەخۆشیەکانی دڵ: ھەفتەی ٣ جار ئەنجامدانی سێکس، ڕێگر دەبێت لە گیرانی بۆریەکان دڵ و دورت دەخاتەوە لە جەڵتەی دڵ.
  8. پەتا و ھەڵامەت: ئەنجامدانی سێکس لە ھەفتەیەکدا چەندین جار سیستمی بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە و کەسەکە لە توشبوون بە پەتاو ھەڵامەت دەپارێزێت.
  9. ئازاری پشت: سێکس ھاوکار دەبێت لە کەمکردنەوەی ئازاری پشت و جومگەکان، دوبارە بەھۆی دەردانی ھۆڕۆمۆنی ئۆکسیتۆسین.
  10. کلۆری ددان: لەکاتی ئەنجامدانی سێکس لیکی نێو دەم زیاتر لەباری ئاسایی دەرێژرێت، کە ئەم کردارە لەکاتی ئاسایدا زۆر کەمە، بۆیە ڕێگر دەبێت لە کلۆری ددان.

سێکس و پیری[دەستکاری]

توێژینەوەیەک کە لە وڵاتی سکۆتلەندا لە لایەن پزیشکی تایبەت ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە گەر مرۆڤ لە ھەفتەیەکدا ٣ جار سێکس ئەنجامبدات تەمەنی ٥-٧ساڵ منداڵتر دەردەکەوێت.

نەخۆشیانەی لەڕێ سێکسکردنەوە دەگوازرێنەوە[دەستکاری]

نەخۆشی گوازراوە لەڕێی سێکس کردنەوە کەپێی دەڵێن (sexually transmitted disease) بە زاراوەی پزیشکی یەکێکە لەھەرە باوترین نەخۆشیەکانی کۆئەندامی زاو و زێ جا چ ڕەگەزی نێر بێت یان مێ. لێرەدا بە کورتی باس لەھەندێکمیان دەکەین و زانیاری تەواویش لەسەر شێوزاری خۆپاراستن بڵاودەکەینەوە. ئەو نەخۆشیانە بریتین لە Chlamydia،Genital herpes، Gonorrhea، HIV/AIDS، HPV،Syphilis،Trichomoniasis بێجگە لە نەخۆشی ئایدز کە ھۆکارەکەی ڤایرۆسی (HIV) ھەموو جۆرەکانی دیکەی ئەو نەخۆشیانە چارەسەر دەکرێن و دەرمانی خۆیان ھەیە. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیانە بەگشتی بریتین لە:

  1. ئازارێکی زۆر لەناوچەی ئەندامی زاوی زێ
  2. ھاتنە دەرەوی کێم و پیسی لەو ناوچەیە
  3. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش
  4. ئازارێکی زۆر لەکاتی میزکردندا
  5. ئازار لەکاتی سەرجێیدا
  6. سووتانەوەو خورانی ئەندامی زاوزێ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "سێکس و پەیوەندی". Channel 4. Archived from the original on 4 May 2009. Retrieved 30 June 2013.
  2. ^ "لەرزینی جووت بوونت باشتر بکە: تۆ لەوانەیە خۆشیی جنسیتت بیر کردووەتەوە شتی ئەوە بوو کە ناتوانێت ھەریەک باشتر دەست بکەوێت. بیر بکەوە دووبارە – Sexual Fitness – physiology". Findarticles.com. Archived from the original on 26 May 2012. Retrieved 30 June 2013. {{cite web}}: Text "Men's Fitness" ignored (help)
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Januaryی 2017. Retrieved 17ی Januaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.