چاوگ (ماڵپەڕ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە ماڵپەڕی چاوگ نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چاوگ.
لۆگۆی چاوگ

چاوگ ماڵپەڕێکی ئایتی کوردییە لە بواری سەرچاوە کراوەدا و پەرە بەو بوارە دەدەن. چاوگ لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لەلایەن گرووپێکەوە پێک ھاتووە کە کار و ئامانجیان گەیاندن و ڕاستناساندنی سەرچاوەکراوەیە بە تاکی کورد. قەوارەی ئەو گرووپە لە ئاستێکی نەگۆڕدا نییە، بەڵکوو ھەرکەسێک کە دەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لە گرووپەکەدا ئەندام بێت و ھەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت.ھیچ شێوەیەکی بازرگانیکردن بەرامبەر بەو زانیارییانەی دەبەخشرێن و بەرامبەر بەئەندامبوون لەم گرووپەدا نییە. لە پاڵ ئەمانەشدا وەرگێڕانی چەندین نەرمەکاڵای سەر وێب و ڕوومێز بۆ سەر زمانی کوردی، ناساندنی بەکارھێنەر بە زاراوە ئایتییەکان و گەیاندنی زانیاری پێیان کاری سەرەکییان بووە.

لۆگۆی چاوگ[دەستکاری]

بریتییە لە چاوگ و تەنھا سێخاڵی ژێر پیتی چـ گۆڕدراوە بەپارچەیەک لەلۆگۆی سەرچاوەی کراوە. ھەڵبژاردنی ئەم خودی وشەی چاوگە وەکو ناوە کوردیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی چاوگی فرمان لەڕێزماندا. چاوگی فرمان جێگیرە و دۆخەکەی تەنھا دۆخێکی ڕاستەقینەی فرمانەکەیە لەوەوە فرمانەکان بۆ کات و کردار سەرچاوە دەگرن. چاوگیش مەبەستیەتی ئەو دۆخە دروستەی فرمانە زانستیەکەبێت بۆ کورد و بەتایبەت فێرخوازی ئایتی.

پرۆژەی چاوگ[دەستکاری]

لەکاتی ئێستادا بریتییە لە مەکۆکان و پۆدکاست و ویکی چاوگیش وەکو یەکەم ویکی ئایتی کوردی بابەت و زانیاریەکان بەزمانی کوردی پەخش دەکات. لە چاوگدا وا مەبەستە بەتایبەتی سنوور نەبێت لەنێوان کەسی بەخشەر و خوێنەردا و بەرگی ھیچ خاوەنێتیەک نەکرێت بەزانیاریەکاندا و تەنھا بۆ بەرەوپێشچوونی زانست بن.

پۆدکاستی چاوگ[دەستکاری]

پۆدکاستی چاوگ، یەکەم پرۆژەی لەو جۆرەیە بەزمانی کوردی. کە بەرنامەیەکی وتوێژی زانستی سووکەڵەیە. دوور لە قەیدی فەرمی ڕۆژنامەوانی. ئامانجی ئەم بەرنامەیە پێدانی ئامۆژگاری و بەرزکردنەوەی ھۆشیاری بەکارھێنەرە. ھەروەھا ناساندنی دیوێکی تری ئەم دنیایەیە بە مرۆڤی کورد. پۆدکاستی چاوگ بریتییە لە بەرنامەیەکی پەخش لە ڕێگەی ھەر پڕۆگرامێکی کۆمەڵانەیی یان پێکەوەبوون بێت وەکو سکایپ، ھەنگئاوت، لە ١٩/١٢/٢٠١٦ یەکەم ئەڵقەی بەردەست کرا بۆ گوێگران لە SoundCloud. تەنھا وەکو گرووپێکی وتوێژی دەکرێن، کە ئەم جۆرە پەخشە لە نێو فێرخوازان و ئایتیزاناندا بڵاوە، ھەروەھا لە بوارە زانستییەکانی تریش چەندین پەخشی گرنگ ھەن لە تونئین TuneIn ڕادیۆ یان ئایتونس Itunes. بەرنامەکان ھەرکەس دەتوانێت تۆماری بکات و دەتوانین دەستکاری دەنگەکان بکەین بۆ بڕین و ئامادەکردن. پاشان دەخرێتە سەر نێت لە ریگەی ئەو دوو پەخشەرەوە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر بۆ ھەموو جیھان. پۆدکاستی چاوگ کراوەیە ھەر فێرخواز و زانستخوازێک دەتوانێ بەشدار بێت، تەنانەت ئەگەر بۆ یەک ئەڵقەش بێت، ئامانجی سەرەکی بەخشین و پێدانی زۆرترین زانیاری و باسی پوختکراوە بۆ گوێگر.
بەستەری سەرەکیی پۆدکاستی چاوگ بریتی لە (پۆدکاستی چاوگ - چاوگ ١٥ی ئابی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.)

بەستەر بۆ دەرەوە[دەستکاری]