چاودێریی ساخیی پێکھاتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە چاودێریی ساخیی پێکهاتەەوە ڕەوانە کراوە)

چاودێریی ساخیی پێکھاتە(بە ئینگلیزی Structural Health Monitoring) بەشێکە لە ئەندازیاریی پێکھاتەیی، سەبارەت بە چاودێریی ساخی و پێزانینی نوقسانیەکانی پێکھاتەکان. چاودێریی ساخیی پێکھاتە زۆرتر بە سەر تاقیکارییەوە وەستاوە و زیاترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی کارەبا و ئەندازیاریی پێکھاتەیی و ئەندازیاریی بوومەلەرزە و ئاماردا ھەیە. لە چاودێریی ساخیی پێکھاتەدا کۆمەڵێک ھەسکەر (sensor) لە چەن جێگەیەکی پێکھاتەیەکدا دادەمەزرێ تا ڕەفتاری پێکھاتە بناسن و بەم جۆرە ھەموو جۆر ناسازیەک وەکوو قڵیش لە پێکھاتەکەدا بە یارمیەتی کومپیووتەر پێ‌بزانن. ئەو دراوە‌ی کە لەم کارە بە دەست دێت بە زانستی ئامار شی دەکرێتەوە تا بۆ داهاتووی ئەو پێکھاتەیەیە یان پێکھاتەیەکی ھاوجۆر کەڵکی لێ وەربگیرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Wenzel, H. (2009), Health monitoring of bridges, 1st Ed, John Wiley and Sons, Ltd, New York.