بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چارەنووسی ئۆفیلیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چارەنووسی ئۆفیلیا
بەشێکە لەژیانی شۆگرلێک
Single taken from the album or EPژیانی شۆگرلێک
سەرناوThe Fate of Ophelia
جۆرگۆرانی
چەشنپۆپی سەما، synth-pop
ڕۆڵگێڕتایلر سویفت
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
شوێنی بڵاوکردنەوەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمپانیای تۆمارکردنRepublic Records
زمانزمانی ئینگلیزی
ئاوازدانەرتایلر سویفت
نووسەرتایلر سویفت
بەرھەمھێنەرتایلر سویفت، ماکس مارتن، شێڵباک

چارەنووسی ئۆفیلیا (بە ئینگلیزی: The Fate of Ophelia) گۆرانییەکی گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئەمریکی تایلر سویفتە، کە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ وەک یەکەمین گۆرانیی دوازدەھەمین ئەلبوومی بە ناوی ژیانی شۆگرلێک، لەلایەن ڕیپابلیک ڕیکۆردز بڵاو کرایەوە. ئەم گۆرانییە لەلایەن سویفت، ماکس مارتن و شێڵباک بە ھاوبەشی نووسرا و بەرھەم ھێنرا. ناوەرۆکی گۆرانییەکە لە کارەکتەری ئۆفیلیا لە شانۆنامەی ھاملێتی ویلیام شێکسپیر ئیلھامی وەرگرتووە؛ کارەکتەرێک کە بەھۆی خەم، شکەستھێنان لە خۆشەویستیدا و جنوون، تووشی چارەنووسێکی تراژێدیک دەبێت. سویفت لەم گۆرانییەدا باس لە خۆشەویستێک دەکات کە لە چارەنووسێکی ھاوشێوەی چارەنووسی ئۆفیلیا ڕزگاری کردووە. ڕەخنەگرانی مۆسیقا «چارەنووسی ئۆفێلیا»یان بە یەکێک لە بەھێزترین گۆرانییەکانی ئەلبوومی ژیانی شۆگرڵێک ناو بردووە و پێکھاتەی گۆرانییەکە، مێلۆدی و ئەدای دەنگیی سویفتیان ستایش کردووە. لە ڕووی بازرگانییەوە، ئەم گۆرانییە تۆماری جیھانیی بۆ زۆرترین ژمارەی گوێگرتن لە ماوەی یەک ڕۆژ و یەک ھەفتەدا لە سپاتیفای شکاند. «چارەنووسی ئۆفیلیا» لە زیاتر لە ٢٠ وڵات، لەوانە نەمسا، کەنەدا، دانمارک، ئەڵمانیا، لیتوانیا، ھۆڵەندا، نەرویج، فلیپین، ئیسپانیا و سویس، گەیشتە پلەی یەکەمی پۆلێنە مۆسیقاییەکان.

پاشبنەما و بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]
لە سەرەتای ڤیدیۆی مۆسیقای گۆرانییەکەدا، تایلر سویفت وەک ئۆفیلیا دەردەکەوێت؛ کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ تابلۆی بەناوبانگی «ئۆفیلیا»ی فریدریش ھایزەر کە کارەکتەرەکە لە کاتی خنکان لە ئاودا پیشان دەدات.

تایلر سویفت، لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥، لە ئەڵقەیەکی پۆدکاستی نیو ھایتس، کە لەلایەن جەیسۆن و تراڤیس کێلسی بەڕێوە دەبرێت، ئەلبوومی دوازدەھەمی خۆی، ژیانی شۆگرڵێک ڕاگەیاند. ھەروەھا «چارەنووسی ئۆفیلیا»ی وەک یەکەمین گۆرانیی ئەلبوومەکەی ناساند.[١] لە ھەمان بەرنامەدا، سویفت باسی شانۆنامەی ھاملێتی ویلیام شێکسپیری کرد و ڕوونی کردەوە کە چیرۆکی جنوون و مردنی ئۆفیلیا بەھۆی خنکان لە ئاودا سەرچاوەی ئیلھام بۆ دیزاینی بەرگی ئەلبوومەکە بووە.[٢][٣][٤] لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ڕاگەیەنرا کە بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی ژیانی شۆگرڵێک ھاوکات دەبێت لەگەڵ پیشاندانی فیلمێکی ٨٩ خولەکی بە ناوی Taylor Swift: The Release Party of a Showgirl.[٥] ئەم فیلمە ڤیدیۆی مۆسیقای تایبەتی گۆرانیی «چارەنووسی ئۆفیلیا» و ھەروەھا بەشێک لە دروستکردنی دیمەنەکانی پشتپەردەی فیلمەکەی لەخۆ گرتبوو.[٦] ھەروەھا، لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمیی ئینستاگرامی تایلر سویفتەوە پشتڕاست کرایەوە کە «چارەنووسی ئۆفیلیا» تاکەگۆرانی سەرەکیی ئەلبوومی شۆگرلێکە.[٧][٨][٩]

دەقی گۆرانییەکە

[دەستکاری]

دەقی گۆرانیی «چارەنووسی ئۆفیلیا» کاریگەریی لە پەیوەندیی نێوان تایلر سویفت و تراڤیس کێلسی وەرگرتووە.[١٠] سویفت دەڵێت بیرۆکەی ئەم گۆرانییە لەکاتێکدا سەری ھەڵدا کە لە ستۆدیۆ لەگەڵ ماکس مارتن و شێڵباک کاریان دەکرد. لەکاتێکدا سویفت لیستی گۆرانییەکانی لەسەر مۆبایلەکەی دەخوێندەوە، چاوی بە وشەی «ئۆفیلیا» کەوت. ئەوکات بیری لەوە کردەوە کە ئەگەر ئۆفیلیا تووشی جنوون نەبوایە و نەمردایە، بەڵکوو کەسێکی باشی دۆزیبایەوە کە بە ڕێز و خۆشەویستی مامەڵەی لەگەڵ کردبا، چارەنووسی چۆن دەبوو. لەو بیرۆکەیەشەوە بەشی سەرەکیی گۆرانیەکە دروست بوو: «تۆ دڵی منت لە چارەنووسی ئۆفیلیا ڕزگار کرد.»[١١] لە ناو گۆرانییەکەدا، سویفت باس لە ژنێک دەکات کە پەیمانی وەفاداری لەگەڵ پیاوێک دەبەستێت؛ پیاوێک کە لە چارەنووسێکی ھاوشێوەی چارەنووسی ئۆفیلیا، وەک جنوون، خنکان، فریودان و لە کۆتاییدا مردن، ڕزگاری کردووە.[١٠][١٢][١٣] تراژیدیای ئۆفیلیا لە بەشی دووەمی گۆرانییەکەدا ئاماژەی پێ کراوە: «کچە گەورەی بەگزادەیەک ئۆفیلیا لە جیھانی خەیاڵدا دەژیا بەڵام خۆشەویستی جێگەیەکی سارد و پڕ لە دووپشک بوو ژەھری ئەو خۆشەویستییە عەقڵی لێ سەند.»[٤] لە سەربەندی گۆرانییەکەدا، ڕاوی خۆی بە «تەنھا لە ناو قەڵایەک» دا وێنا دەکات کە چاوەڕێی ھاتنی دڵدارەکەیەتی.[٤] دواتر، دڵدارەکەی «لە گۆڕ دەری دەھێنێت» و بەو شێوەیە لە مردن ڕزگاری دەکات.[١١]

ھەندێک لە ڕەخنەگران چیرۆکی «چارەنووسی ئۆفیلیا»یان لەگەڵ گۆرانیی «چیرۆکی خۆشەویستی» (Love Story)ی ساڵی ٢٠٠٨ بەراورد کردووە؛ گۆرانییەک کە لە تراژیدیای ڕۆمیۆ و جولیەتی شێکسپیر ئیلھامی وەرگرتبوو. ھەردوو گۆرانییەکە، بە پێچەوانەی کۆتایی تراژیدییەکانی شێکسپیر، بە کۆتایییەکی خۆش دەگەن.[١٤][١٥][١٦] سویفتیش ئاماژەی کردووە کە ئەمە دووەم جارە، دوای «چیرۆکی خۆشەویستی»، ھەوڵی داوە کۆتایی تراژیدییەکی شێکسپیر بە شێوەیەکی خۆش بنووسێتەوە.[١٢]

ڤیدیۆ

[دەستکاری]

تایلر سویفت خۆی کاری نووسین و دەرھێنانی ڤیدیۆی گۆرانییەکەی کردووە. لەم ڤیدیۆیەدا، چەندین سەماکار کە پێشتر لە The Eras Tour بەشدارییان کردووە، لەگەڵیدا دەردەکەون. بۆ ئامادەکردنی ڤیدیۆکە، سویفت لەگەڵ سەماداڕێژ ماندی مور، دیزاینەری بەرھەمھێنان، ئیتان تۆبمان و فیلمبەردار ڕۆدریگۆ پریێتۆ ھاوکاری کردووە؛ ھەموویان پێشتر لە گەشتی The Eras Tour لەگەڵی کاریان کردبوو.[١٧][١٨] ئەم ڤیدیۆیە دوو جار لە فیلمی Taylor Swift: The Official Release Party of a Showgirl پیشان دەدرێت. فیلمەکە ھەروەھا دیمەنەکانی پشتپەردە و پرۆسەی دروستکردنی ڤیدیۆکەشی تێدایە. ڕاھێنانەکان زیاتر لە سێ ھەفتە بەردەوام بوون[١٩] و دیمەنە سەرەتاییەکان و دیمەنەکانی ژووری ئامادەبوون لە شانۆی لۆس ئانجێلێس فیلمبرداری کران.[٢٠] ڤیدیۆکە لە ھۆڵی چوونەژوورەوەی شانۆی لۆس ئانجێلێس دەست پێ دەکات، پاشان کامێرا بەرەو تابلۆیەک دەڕوات کە کۆمەڵێک وێنەی شۆگرڵە یەکەمەکانی سەردەمە جیاوازەکانی مێژوو پیشان دەدات.[٢١] لە سەرەتادا، تایلر سویفت وەک مۆدێلێکی تابلۆی ئۆفیلیا دەردەکەوێت، بە شێوەیەکی نزیک لە تابلۆی ئۆفیلیای فریدریش ھایزەر. پاشان، سویفت لە چەند شێوازێکی جیاوازدا دەردەکەوێت: وەک ئەکتەرێکی بەرلێسک بە شێوەی مێرلن مۆنرۆ، سەماکارێکی گۆگۆ بە شێوازی ڕۆنی سپێکتەر، ئەکتەری شانۆیەک وەک سارا بێرنارت، و ئەستێرەیەکی فیلمی مۆسیقایی بە شێوەی ئێستێر ویلیامز، کە لە ستایلی باسبێ بێرکلێ ئیلھامی وەرگرتووە.[١٧][١٨][٢٢][١٩] لە بەشەکانی دواتردا، سویفت جلێک لە گوریس لەبەر دەکات و شێوەی ئێلیزابێت تەیلۆر وەردەگرێت. دواتر دیمەنەکان دەگۆڕدرێن بۆ نمایشی شۆگرڵێک بە ستایلی باب ماکی و، لە کۆتاییدا، وەک ئەستێرەیەکی پاپ لە ئاھەنگێکی دوای نمایشدان لە ژوورێکی ھۆتێل دەردەکەوێت.[١٩][٢١] کۆتاییی ڤیدیۆکە تایلر سویفت پیشان دەدات کە نیوەی جەستەی لە ناو وانێکی ئاودایە، و ئەم وێنەیە ھەمان وێنەیە کە لە بەرگی ئەلبوومی ژیانی شۆگرڵێک بەکارھاتووە. ڤیدیۆکە ھەروەھا بەشێوەی نھێنی ئاماژە بە گۆرانییەکانی دیکەی ئەلبوومەکە، چەند ساتێک لە The Eras Tour و ھەروەھا ئاماژە بە تراڤیس کێلسی دەکات. لە کۆتایی ڤیدیۆکەش، بینای Science World لە شاری ڤانکۆڤەر بۆ ماوەیەکی کورت دەردەکەوێت.[٢٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Dailey، Hannah (١٣ی ئابی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Reveals Life of a Showgirl Release Date, Album Cover & Track List Featuring Sabrina Carpenter». Billboard. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. Raposas، Rachel (١٤ی ئابی ٢٠٢٥). «All of the Ways Taylor Swift Channels William Shakespeare in Life of a Showgirl». People. لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. Pontone، Maya (٢٠ی ئابی ٢٠٢٥). «Did This 19th-Century Painting Inspire Taylor Swift's New Album Art?». Hyperallergic. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 Trowbridge، Serena (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «The pre-Raphaelite Muse Who Inspired Taylor Swift's The Fate of Ophelia». The Conversation. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. Humilde، Kea (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's 'Release Party of a Showgirl' will hit theaters with 'The Fate of Ophelia' music video». Her Campus. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. Visvanath، Jack (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's New Music Video Is Premiering In Movie Theaters». Bustle. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. Willman، Chris (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥). «'Taylor Swift: The Official Release Party of a Showgirl' to Hit Theaters in October With 'Fate of Ophelia' Music Video Premiere and Album Commentary (Exclusive)». Variety. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  8. Fu، Eddie (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's Official Release Party of a Showgirl Film Hitting Theaters Alongside New Album». Consequence. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. Rogers، Karlie (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Announces Theatrical Run of The Official Release Party of a Showgirl». Exclaim!. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. 1 2 Savage، Mark (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift: The Life of a Showgirl Is a Triumphant Pop Victory Lap». BBC News. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  11. 1 2 Yahr، Emily (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Keeps Borrowing Shakespeare. These Experts Approve». The Washington Post. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. 1 2 Zoladz، Lindsey (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «In Taylor's Version, Ophelia Has a Fairy-Tale Ending». The New York Times. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  13. Puckett-Pope، Lauren (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Presents a Twist on the Tragedy of Hamlet With 'The Fate of Ophelia'». Elle. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  14. Breihan، Tom (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Premature Evaluation: Taylor Swift The Life of a Showgirl». Stereogum. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  15. Nelson، Jeff (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Pulls Back the Curtain on Her Private World — and Is Head over Heels in Love — on The Life of a Showgirl: Review». People. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  16. Calfee، Joel (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Twists Shakespearean Symbolism on 'The Fate of Ophelia'». Harper's Bazaar. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  17. 1 2 Willman، Chris (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's Elaborate 'Fate of Ophelia' Music Video Premieres Online on YouTube, After Short Theatrical Window». Variety. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  18. 1 2 Zuckerman، Esther (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «5 Takeaways From Taylor Swift's 'Showgirl' Movie». The New York Times. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  19. 1 2 3 Pascuale، Danielle (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «8 Takeaways From Taylor Swift: The Official Release Party of a Showgirl, In Theaters This Weekend Only». Billboard. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  20. Cancilla، Julia (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Inside the Old Hollywood Theatre Where Taylor Swift Shot 'The Fate of Ophelia' Video». Elle. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  21. 1 2 West، Bryan (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Unlocking the Easter Eggs in Taylor Swift's Music Video 'The Fate of Ophelia'». USA Today. لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  22. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "Gleiberman-2025" نەدراوە
  23. Knight، Chris (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Canadian Landmark Makes Appearance in New Taylor Swift Video». National Post. لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.