چارەسەری دوو دەوڵەت (قوبرس)

زاراوەی چارەسەری دوو دەوڵەت لە ململانێی قوبرسدا ئاماژەیە بۆ پێشنیازێک بۆ دابەشکردنی ھەمیشەیی دوورگەی قوبرس بۆ دەوڵەتێکی قوبرسی تورکی لە باکوور و دەوڵەتێکی قوبرسی یۆنانی لە باشوور، بە پێچەوانەی ئەو پێشنیازە جۆراوجۆرانەی بۆ یەکگرتنەوە کە پێشنیاز کراون لە دوای دابەشبوونی دوورگەکە بۆ دوو بەشە دوای لەشکرکێشی تورکیا لە ساڵی ١٩٧٤. چارەسەری دوو دەوڵەتی پێویستی بە شەرعیەتدان بە دۆخی ئێستا ھەبوو، قوبرسی یۆنانی حوکمڕانی بەشی باشووری دوورگەکەیان دەکرد و قوبرسی تورکەکان حوکمڕانی بەشی باکووریان دەکرد کە ئەم بەشە لە ئێستادا لەلایەن ھیچ وڵاتێکی ترەوە جگە لە تورکیا دانپێدانانیان پێدا نییە.
لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، قودرەت ئۆزەرسای، وەزیری دەرەوەی قوبرسی باکوور ڕای گەیاند، چارەسەری دوو دەوڵەتی بۆ پرسی قوبرس نزیکە.[١] لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠، ئێرسین تاتار سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی قوبرسی باکوور و دوای ھەشت مانگ سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردرا، ڕای گەیاند کە «ھاوسەرگیری زۆرەملێ سەرکەوتوو نابێت»! ڕوونیشی کردەوە: «ئێمە جیاوازین، ئێمە بە تورکی قسە دەکەین و ئەوانیش بە یۆنانی قسە دەکەن . ئێمە موسڵمانین و ئەوانیش مەسیحین. نەوەی نوێ بە ھیچ شێوەیەک یەکتر ناناسن. ئەو منداڵەی لە ساڵی ١٩٧٤ تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، ئێستا تەمەنی ٥٥ ساڵە و خاوەنی نەوەیە. ئێمە جیاین».[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Ozersay anticipates two-state solution». Cypriumnews. Cyprium News, 14.12.2019. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Brexit can end Cyprus stand-off between north and south, PM says». ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |