کۆڵوانە

کۆڵوانە یان چارۆکە پارچە تەنراوێکی چوار سووچە ژنان لەسەر کاڵاوە دەیگرنە کۆڵیان.[١]
کۆڵوانە لە قوماشی جورجێت دروست دەکرێت شێوە لاکێشەیە (لە قەوارەی ٠.٩٦ لە ٠.٩٦ متر) دوو لای بەرامبەر یەک، ھەریەکە بەرێز ٢٧ گولنگی پێوەیە، بە کۆڵیدا دەدەن، لایە بە گولنگەکانی بەسەر پشتدا شۆڕ دەبنەوە خوارێ.[٢] کۆڵوانە یان چارۆکە لە بەیت و گۆرانی و فۆلکلۆری کوردی زۆر ئاماژەی پێکراوە.
کۆتاڵێکە ھەر دوو جەمسەری گرێ دەدرێ و لە شان دەکرێ و وەکی کیفی ئەمڕۆی ژنانە ھەندێ شتی سووکیشی دەخرێتە تۆیوە؛ ئەم شێوەیە تایبەتی ژنانی گەڕاوەیە، بەڵام کچان کۆڵوانە وەکی چارشێوشان بە سەر شاندا دەدەن و لێواریشی بە گوڵینگەی ئاوریشم دەڕازێننەوە. گوڵینگەی لێواری کۆڵوانە ورد و زەریفە و بنی بە سیمی ڕەنگاوڕەنگ دەبسترێ و دوو گوڵینگەی جەمسەری کۆڵوانە، کە دەکەوێتە سەر شان، درشتن و بە قەیتانی ئاوریشم ھەندی ٣٠ سانتیمیتر شۆڕ دەبنەوە و لە سەر سینگ لێک گرێ دەدرێن و کۆڵوانەکە بە شانەوە قایم دەکەن.[٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ، ھەولێر: بڵاوکراوەی ئاراس، ٢٠٠٥.
- ↑ فەرھەنگی شێخانی، عەبدولوەھاب شێخانی، ھەولێر: دەزگای موکریانی، چاپی یەکەم: ٢٠٠٩.
- ↑ سەمەدی، عەبدوڵڵا. فەرھەنگۆکی خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان، گۆڤاری مەھاباد، ژمارەی ١٥٠، ساڵی سێزدەھەم، خەرمانانی ١٣٩٢[=٢٠١٣].