بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چاتیسگار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چەتیسگەر (بە ھیندی و چەتیسگەری: छत्तीसगढ़)یەکێکە لە ویلایەتەکانی ناوەندی وڵاتی ھیندستان. ئەم ویلایەتە لە ڕووی ڕووبەرەوە دەیەمین ویلایەتی ھیندستانە و ڕووبەرەکەی ١٣٥٬١٩٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ھەروەھا بە حەشیمەتی ٢٨ ملیۆن کەس، حەڤدەیەمین ویلایەتی پڕدانیشتووانی ئەو وڵاتەیە. پایتەختەکەی شاری ڕایپورە.

ئەم ویلایەتە لە ١ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ لە ویلایەتی «مادیا پرادیش» جیاکرایەوە. ناوی چەتیسگەر لە زمانی ھیندییدا بە واتای «سی و شەش قەڵا» دێت (چەتیس: ٣٦ + گەر: قەڵا/دژ). لە ئێستادا ئەم ویلایەتە بە یەکێک لە خێراترین ناوچەکان لە ڕووی گەشەسەندنەوە لە ھیندستان دادەنرێت و سەرچاوەیەکی سەرەکی دابینکردنی کارەبا و پۆڵایە لە وڵاتەکەدا.

زمان و دانیشتووان

[دەستکاری]

زۆربەی خەڵکی ئەم ویلایەتە بە زمانی «چەتیسگەری» دەدوێن کە زمانێکی سەر بە خێزانی زمانە ھیندۆئاریایییەکانە؛ بەڵام دانیشتووانی ناوچەی «باستار» لە باشووری ویلایەتەکە، بە زمانێکی سەر بە خێزانی زمانە دراڤیدییەکان قسە دەکەن.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]