پەیژەی گەورە (مۆسیقا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەیژەی گەورە (بە ئینگلیزی: Major scale)، لە مۆسیقادا، پێکھاتووە لە پەیژەیەکی مۆسیقی و باوترین پەیژەیە، بە تایبەت لە ھونەری ڕۆژاوادا. وەک زۆرینەی پەیژە مۆسیقییەکانی تر، لە ٧ نۆتی سەرەکی پێکھاتووە. کاتێک دەگەیتە ھەشتەم نۆت، یەکەم نۆت دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بە دوو ھێندەی فریکوێنسی نۆتی یەکەم. واتە ھەمان نۆتەکان دووبارە دەبنەوە لەسەر ئۆکتەیڤێکی بەرزتر. سادەترین پەیژەی گەورە دۆی گەورەیە (C major) کە ھیچ نزم و بەرزێک لەخۆ ناگرن: دۆ-ڕێ-می-فا-سۆل-لا-سی. ئەم پەیژەیە لە کۆندا بە زۆری بۆ ڕاھێنان و مەشقکردن بەکارھاتووە، لە ئێستاشدا بە ھۆیی ئاسان تێگەیشتن لێی، ھەر بەکاردێت، بەڵام هەندێ کەس بۆ شارەزای زیاتری خۆیان و سەرسام کردنی خەڵکی دەگەنە c6.

سەرچاوەکان[دەستکاری]