پەیوەندییەکی نامۆ
ڕواڵەت
| پەیوەندییەکی نامۆ Hideous Kinky | |
| | |
| دەرھێنەر | جیلیس ماک کینۆن |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | ئان سکۆت |
| نووسین | بیڵی ماک کینۆن |
| ڕێکەوتی دەرچوون | ١٩٩٨ |
| ماوەی فیلم | ٩٨ خولەک |
| زمان | ئینگلیزی، فەڕەنسی، عەرەبی |
| تێچوون | ٣٫٢ ملیۆن دۆلار |
پەیوەندییەکی نامۆ (بە ئینگلیزی: Hideous Kinky) فیلمێکی فەڕەنسی - ئینگلیزییە، لە ساڵی ١٩٩٨ دەرھێنراوە. ئەم فیلمە باس لە ژنێکی ئینگلیزی خاوەن ئامانج دەکات. ژنەکە ھەردوو کچەکەی ھەڵدەگرێت و لەتاو مێردە خراپەکەی بەرەو مەغریب ڕادەکات. لەوێ ھەوڵی بژێوی پەیداکردن دەدات. لە ڕووی ڕۆحیشەوە حەزی لە ژیانی سۆفیگەرییە و لەدوای ئەو حەزەشی دەکەوێت. ناسینی ژنێکی سۆفیگەر، کاریگەریی خۆی بۆ سەری دەبێت و بەلایەنی کەمیشەوە بێت دەگات بەوەی کە چاوی دڵی ھێشتا نییە و پێویستە ھەیبێت. نەخۆش کەوتنی منداڵەکەی ناچاری دەکات بەرەو ئینگلتەرا بگەڕێتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- https://en.wikipedia.org/wiki/Hideous_Kinky_(film%5B%5D)
- پەرتووکی فەرھەنگی سینەما لە ئامادەکردنی: ئەبوبەکر کاروانی. لاپەڕە: ٢٥.
| ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |