بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەرێمی کوردستان‒ھۆڵەندا
Map indicating locations of Kurdistan Region and Netherlands

ھەرێمی کوردستان

ھۆڵەندا

پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ھۆڵەندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ھۆڵەندایە. ھەرێمی کوردستان ھیچ نوێنەرایەتییەکی لە ھۆڵەندا نییە، بەڵام ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە کونسوڵخانەی گشتی لە ھەولێر ھەیە،[١] ھۆڵەندا ئامادەیی سەربازی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و بە ھاوکاری مرۆیی و سەربازی، ھاوکاری ناوچەکەی کردووە. ھەروەھا ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠١٧دا بە بڕی ٢٥٠ ھەزار یۆرۆ بەشداری لە چاکسازییە ئابوورییەکانی کوردستاندا کردووە.[٢] لە مانگی ئابی ٢٠١٦، مارک ڕوتێ، سەرۆک وەزیرانی ھۆڵەندا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کورد کۆبووەوە و سەربازانی ھۆڵەندای لە ناوچەکە جێگیر کرد.[٣] سەبارەت بە سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ھاری ڤان بۆمێل، پەرلەمانتاری ھۆڵەندی ڕای گەیاند: «داوا لە پارتەکەم دەکەم پشتگیری لە کوردستانی سەربەخۆ بکات، چونکە پێموایە سەربەخۆیی باشترین ڕێگایە بۆ دەستەبەرکردنی داھاتووی گەل لەم ھەرێمەدا».[٤]

مێژوو

[دەستکاری]

لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا، ھۆڵەندا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئاسوودەیی کرد، کە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکانی باشووری کوردستان دەستەبەر کرد. حکوومەتی ھۆڵەندا بەشداری کرد لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ یەکەیەکی سوپا کە پێکھاتبوو لە کۆمپانیایەکی پزیشکی، کۆمپانیایەکی بیناسازی ئەندازیاری، بارەگا و کۆمپانیای پشتیوانی خزمەتگوزاری جەنگ. بۆ ئەمەش کۆپتەرەکانی لە ھێزی ئاسمانی شاھانەی ھۆڵەندا و ١٣ کارمەند بۆ ناوچەکە جێگیرکران.[٥] لە دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە، حکوومەتی ھۆڵەندا بەشداری لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ ناردنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لە ناوچەکەدا ئاوارە ببوون.[٦]

ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠١٢دا نووسینگەی پەیوەندییەکانی لە ناوچەکەدا کردەوە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی، بەتایبەتی پەیوەندییە ئابوورییەکان. لەو کاتەدا ٣٢ کۆمپانیای تۆمارکراوی ھۆڵەندی لە ھەرێمی کوردستان ھەبوون.[٧] لە ساڵی ٢٠١٤ بڕیاردرا نوێنەرایەتی ھۆڵەندا بەرز بکرێتەوە بۆ کونسوڵخانەی گشتی.[٨] لە مانگی ئابی ٢٠١٤ حکوومەتی ھۆڵەندا ھاوکاری مرۆیی بۆ حکوومەتی کوردی دابین کرد بەھۆی زیادبوونی ژمارەی ئاوارە ناوخۆیییەکانی شەڕی داعش و کەرەستەی سەربازیی سووک بۆ سەربازە کوردەکان (پێشمەرگە).[٩] ھەروەھا ھۆڵەندا بەرنامەی ڕاھێنانی سەربازی لە ناوچەکەدا دەست پێکرد، کە بڕیار بوو ١٠٠ سەربازی یاریدەدەر و ئەفسەری ھۆڵەندی ڕاھێنان بە پێشمەرگە بکەن.[١٠] لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٥ جینین ھێنس پلاسخارت وەزیری بەرگری ھۆڵەندا سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حوکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.[١١] لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ وەفدێکی پەرلەمانی ھۆڵەندا سەردانی ھەولێری کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی بەشداری ھۆڵەندا لە شەڕی داعش و ھاوکارییەکانی وڵاتەکە بۆ ھەرێمی کوردستان.[١٢]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Consulate General of the Kingdom of the Netherlands». Department of Foreign Relations - Kurdistan Regional Government. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. «The Netherlands is supporting reforms in the Kurdistan Region with a contribution to its Funding Facility for Economic Reform». UNDP in Iraq. ١٦ی شوباتی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. «Kurdistan Dutch PM in Erbil: Our battle against ISIS further improves Kurdistan's stability». Rudaw. ١٠ی ئابی ٢٠١٦. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. «VIDEO: Dutch MP: Independence best way to secure Kurds». Kurdistan24. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  5. «Dutch contribution». Defence Ministry of the Netherlands. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. 1992 International Year Book. لاپەڕە ٣٥٢.
  7. «The Dutch Acknowledge Kurdistan's Potential by Opening Consulate». Rudaw. ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  8. «Netherlands to upgrade diplomatic presence in Kurdistan». Department of Foreign Relations - Kurdistan Regional Government. ٢٦ی ئابی ٢٠١٤. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  9. «Netherlands provides humanitarian aid and non-lethal military equipment to Kurdistan». Department of Foreign Relations - Kurdistan Regional Government. ٢٥ی ئابی ٢٠١٤. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  10. «Netherlands making considerable contribution to Kurdish fight against ISIS». Government of the Netherlands. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  11. «Hennis bij militairen in Midden-Oosten en Irak» (بە هۆڵەندی). Ministry of Defence of the Netherlands. ١٥ی ئایاری ٢٠١٥. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. «Dutch MPs visiting Kurdistan assess Netherlands' part in ISIS war». Rudaw. ٤ی ئایاری ٢٠١٥. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.

پۆل:پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان