پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق
پەیوەندییەکانی عێراق و فەڕەنسا بریتییە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی عێراق و فەڕەنسا کە عێراق باڵیۆزخانەی لە پاریس و فەڕەنسا باڵیۆزخانەی لە بەغدا و کونسوڵخانەی لە بەغدا و لە ھەولێر ھەیە. [١]
مێژوو
[دەستکاری]پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بە گشتی باش بووە، بەو پێیەی سەددام حوسێن، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ فەڕەنسا دروستکرد. ئەم پەیوەندیانە بە پاڵپشتی چارڵز دیگۆلی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ وڵاتانی عەرەبی لە شەڕی ١٩٦٧ و دژایەتیکردنی لەگەڵ ئیسرائیل دەستی پێکرد. لەو کاتەدا عێراق بوو بە یەکێک لە گەورەترین ھەناردەکارانی نەوت بۆ فەڕەنسا. لە ساڵی ١٩٧٤ جاک شیراک سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لەگەڵ سەددام حوسێن جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕێککەوت کە فەڕەنسا ڕیاکتۆرێکی ئەتۆمیی بۆ عێراق دروست بکات (ڕیاکتۆری ئەتۆمی تەممووز، کە لە ساڵی ١٩٨١ لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا). لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا فەڕەنسا بە تەواوی پشتیوانی عێراقی دەکرد و چەکی بۆ دابین دەکرد. بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ دوای لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کووەیت پەیوەندییەکان پچڕان. فەڕەنسا دژی عێراق وەستا و ھێزەکانی بۆ ڕزگارکردنی کووەیت نارد. فەڕەنسا جارێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٠٣ دژی لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق وەستایەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمریکا و بەریتانیا ڕێککەوت کە دەسەڵاتی ڤیتۆی خۆی بەرز نەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە ھێزەکانی ھاوپەیمانان بدەن کۆتایی بە دەسەڵاتی سەددام حوسێن بھێنن. لە ئێستادا پەیوەندییەکان سەقامگیرن و فەڕەنسا چوار ملیار دۆلاری قەرزەکانی کە بە عێراقی دابوو سڕییەوە.
پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و فەڕەنسا
[دەستکاری]ئەم پەیوەندیانە دوولایەنەن. فەڕەنسا کونسوڵخانەی گشتی لە ھەولێر ھەیە، ھەرێمی کوردستانیش نوێنەرایەتی لە پاریس ھەیە. پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستان لە سەردەمی سەرۆکایەتی فرانسوا میتێران (١٩٨١–١٩٩٥)ەوە پتەوتر بووە، کاتێک دانیێل میتێرانی ھاوسەری ڕۆڵی سەرەکی بینی لە ھەڵمەتی سەپاندنی ناوچەی قەدەغەکردنی فڕین بەسەر ھەرێمی کوردستاندا لە ساڵی ١٩٩١. ھەروەھا فەڕەنسا ئەمڕۆ ئامادەیی سەربازیی لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.[٢][٣][٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «France and Iraq restore relations». ١٢ی تەممووزی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20190104124001/https://iq.ambafrance.org/-Consulat-General-de-France-a-Erbil-
- ↑ https://web.archive.org/web/20190104124008/https://dfr.gov.krd/p/p.aspx?p=211&l=12&r=364
- ↑ https://web.archive.org/web/20181015120144/http://www.rudaw.net/english/opinion/13032016
- ↑ https://web.archive.org/web/20170819194153/http://www.popsci.com/booby-trapped-isis-drone-kills-kurdish-soldiers-french-commandos
- ↑ https://web.archive.org/web/20170922235929/http://www.kurdistan24.net/en/interview/c55cba39-16c3-482f-a788-1d3fdedc1c45/%E2%80%98france-and-kurdistan-region-have-historic-relations%E2%80%99
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |