پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین پەیمانگایەکی کونگ فوی شاولینە لە باشووری کوردستان.


سەبارەت بە فێرگە[دەستکاری]

ھەرچەندە ماوەی ١٥ ساڵە ئەم فێرگەیە ‌کاردەکات بەبەردەوامی بەبێ ھیچ ھاوکارییەکی حوکمی و ناحوکمی و تەنھا پشت دەبەستێ بە توانای ماددی ئەندامەکانی.

ئەم فێرگەیە لەم ماوەیەدا ١٦ مامۆستای پێگەیاندووە کە ھەندێکیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا دانی پێدانراوە بە پلەی نایاب وە زۆربەیان لە فێرگەکەدا کاری مامۆستاییان ئەنجام داوە و تا ئێستاش لەدەرەوەی فێرگە ‌و بەجیا کاردەکەن.

ئەم فێرگەیە لەم ماوەیەدا نزیکەی ٤٠ قوتابی بوون بە پاڵەوانی عێراق و کوردستان لە سەرجەم خولە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان لە پاڵەوانییە جیاجیاکاندا و بەشداری کردنیان.

ئەو مەدالیایانەی کە فێرخوازانی پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین بە دەستیان ھێناوە لە پاڵەوانێتییەکانی عێراقدا
ئەو مەدالیایانەی کە فێرخوازانی پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین بە دەستیان ھێناوە لە پاڵەوانێتییەکانی کوردستاندا

ئەو نمایشانەی کە ئەنجام دراون[دەستکاری]

فێرخوازانی پەیمانگای ھەڵۆکانی شاولین

سەبارەت بە پێگەی پەیمانگا[دەستکاری]

ئەم پێگەیە زمانحاڵی قوتابخانەیەکی کۆنگ‌فوی شاوڵین و ووشوی نێودەوڵەتییە.

"ماستەر بزازرا" کە ناسراوە بە "ماستەر ھەڵۆ" چاودێری ئەم پێگەیە دەکات و زانیاریەکانی دەنوسێ و ئامادەی دەکات.


سەرچاوەی زانستی ئەم فێرگەیە[دەستکاری]

سەرچاوەی زانیاری ئەم فێرگەیە فدراسیۆنی جیھانی ووشو کۆنگ فو و کۆنگ‌فو شاولین کە ماستەر بزازرا سەردانی کردوون لە وڵاتی ئێران و لە ژێردەستی مامۆستایانی شارەزای ئێران و چیندا بەدەستی ھێناون.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]