بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەیماننامەی گەردان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەیماننامەی گەردان
جێKordan
کاتی ڕوودان٤ی ئەیلوولی ١٧٤٦

پەیمانی گەردان یان کەردان (بە تورکی: Kerden Antlaşması، (بە فارسی: عهدنامه گردان) لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ئێرانی ئەفشاری لە ٤ی ئەیلوولی ١٧٤٦ واژوو کرا.[١]

پێشینە

[دەستکاری]

لە ساڵانی کۆتایی دەسەڵاتی شانشینی سەفەوی لە ئێراندا، عوسمانییەکان توانیان زۆربەی ناوچەکانی قەوقاز و ڕۆژاوای ئێران بخەنە ژێر دەسەڵاتەوە، ئەمەش بەھۆی ململانێی دەسەڵات و نائارامی مەدەنی و ئاژاوەگێڕی گشتی لە ئێراندا. لە ھەمان کاتدا ئەفغانییەکان توانایان ھەبوو بەشێک لە خۆراسان بخەنە ژێر دەسەڵاتەوە. بۆیە شا کەسێکی بەناوی نادر دەستنیشان کرد کە سەرکردەیەکی جەنگی تورکمانی ئەفشاری ئێرانی بوو وەک فەرماندەی گشتی سوپاکان. لەژێر سەرکردایەتی درەوشاوەی نادر، ئێران توانی زۆربەی زیانەکانی وەربگرێتەوە. دوای سەرکەوتنەکانی، دەستبەسەرداگرتنی تەختی پاشایەتی بۆ نادر شا ئاسان بوو. لە ساڵی ١٧٣٦دا نادر شا بنەماڵەی ئەفشاری دامەزراند (کە تا ساڵی ١٧٩٦ بەردەوام بوو). نادر شا پلانی دانا کە جارێکی دیکە ئیمپراتۆریەتیی گەورەی فارس دابمەزرێنێت، کە لە ڕووباری ئیندوسەوە تا بۆسفۆر درێژ دەبێتەوە، وەک چۆن لە سەردەمی کۆندا وابوو. دوای دەستبەسەرداگرتنی خاکەکانی پێشووی ئێران، ھەوڵی لکاندنی زیاتری خاکەکانی ڕۆژھەڵاتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی (باکووری کوردستان و عێراق)ی دا. ھەروەھا پێشنیازی تەباییکردنی دوو مەزھەبی کرد لە ئیسلامدا، بەو پێیەی عوسمانییەکان موسڵمانی سوننە بوون و زۆربەی ئێرانییەکان شیعە بوون. ئەو پلانی دانابوو عوسمانییەکان ناچار بکات و پاڵ بە سوننە بێنێت بۆ ئەوەی شیعەگەری و مەزھەبی جەعفەری بەتایبەتی وەک پێنجەمین مەزھەب لە ئیسلامدا قبووڵ بکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]