بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پەڵەی خۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  • بان: ناوچەی چالاکی ٢١٩٢ لە ٢٠١٤ کە گەورەترین پەڵەی خۆریی سووڕی خۆریی ٢٤ی تێدایە[١] (ڕاست) و ناوچەی چالاکی ١٣٠٢ لە ئەیلوولی ٢٠١١.
  • ناوەڕاست: وێنەیەکی نزیکی پەڵەیەکی خۆری لە شەبەنگی بینراودا (ڕاست) و دانەیەکی تر لە سەروو-وەنەوشەییدا، کە لە لایەن ترەیس گیراوە.
  • بن: کۆمەڵەیەکی گەورە لە پەڵە خۆرییەکان کە نزیکەی ٣٢٠٬٠٠٠ کم درێژ دەبێتەوە.

پەڵەی خۆری دیاردەیەکی سەر ڕۆشنەگۆی خۆرە، بە شێوەی پەڵەی کاتی دەردەکەوێت و لە ناوچەکانی دەوروبەری تاریکترە. ناوچەی پلەی گەرمیی ڕووییی کەمەوەبووی سەر خۆرە، بەھۆی خەستیی لێشاوی موگناتیسییەوە دروست دەبێت کە ڕێگری لە ھاوھەڵگری دەکات. پەڵەی خۆری لەنێو ناوچە چالاکەکاندا، و بەزۆری بە جووتێک لە جەمسەرێتیی موگناتیسیی پێچەوانە دەردەکەوێت.[٢] ژمارەیان بەپێی سووڕی خۆری دەگۆڕێت کە نزیکەی ١١ ساڵ دەخایەنێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Gentle giant sunspot region 2192url-status=live". Retrieved 2023-08-02.
  2. ^ "Sunspots" (PDF). NOAA. Retrieved 2023-08-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]