پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان (٢٠١٥)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠١٥ی ھەرێمی کوردستان کەتێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگریکرد لە گەڕانەوەی یووسف محەممەدی سەرۆکی ئەوکاتەی پەرلەمان بۆ ھەولێر، سەرەتای ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

پۆستی سەرۆکی ھەرێم[دەستکاری]

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرۆکی باڵای دەسەڵاتی جێبەجێکردن و فەرماندەی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە، بە دەنگدانی گشتیی نھێنیی ڕاستەوخۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ لەلایەن ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەڵدەبژێردرێت و دەشێ بۆ جاری دووەم ھەڵبژێردرێتەوە.[١] لە حوزەیرانی ٢٠٠٥ مەسعوود بارزانی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و وەکو سەرۆکی ھەرێم دەستبەکاربوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩دا یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٠٥ی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەموار کرایەوە و لە ھەڵبژاردنی گشتی و لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بە سەرۆکی ھەرێم دیاریکرایەوە.[١]

خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان[دەستکاری]

پەرلەمانی کوردستان وەکو باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانان، ڕۆڵی گرنگی ھەیە لە یەکلاکردنەوەی کێشە چارەنووسساز و ھەستیارەکان. پاش ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمان، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٥دا مەسعوود بارزانی وەکو یەکەمین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیاریکرا[٢] و دواتر و لە مەڕاسیمێکدا لەبەردەم پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد.[٣] پاشان پەرلەمانی کوردستان لەسەروبەندی ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمان و خولی دووەمی سەرۆکایەتی ھەرێم، یاسای ژمارەی (١)ی ساڵی ٢٠٠٥ی ھەموارکردەوە و بەپێی ھەموارکردنەوەکەش سەرۆکی ھەرێم لەنێو ھاووڵاتیان بە دەنگدانێکی گشتیی نھێنی ھەڵدەبژێردرێت.

درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی (٢٠١٣)[دەستکاری]

کۆتایی ئازاری ٢٠١٣ کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە کە مەسعوود بارزانی داوای درێژکردنەوەی ویلایەتەکەی کردووە، دواتر وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەواڵەکەی ڕەتکردەوە.[٤]

کۆبوونەوەی ١٠ی نیسانی ٢٠١٣ی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن، لیژنەی ھەماھەنگی ئۆپۆزسیۆن درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی ڕەتکردەوە و داوایان کرد کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچن،[٥] پاشان وتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم وەڵامی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی دایەوە[٦] و ڕاگەیاند کە ٨ی نیسان سەرۆکی ھەرێم وەڵامی نووسراوی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی داوەتەوە و داوای کردووە لەکاتی خۆیدا و لە پێش ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێت.[٧]

لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣دا پەرلەمانی کوردستان ویلایەتی بارزانی بۆ ماوەی دوو ساڵ و خولی سێیەمی پەرلەمانی تا ١ی تشرینی دووەم درێژکردەوە، بە مەرجێک ویلایەتی بارزانی یارای درێژکردنەوەی نییە بۆ جاری دووەم.[٨]

لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٣دا مەسعوود بارزانی واژووی لەسەر یاسا دەرکراوەکانی ٣٠ی حوزەیران کرد و داوای کرد کە پەرلەمان تا ٢١ی ئەیلوول پەرلەمان میکانیزمێک بۆ پڕۆژەی دەستووری ھەرێم و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم بدۆزێتەوە.[٩]

پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠١٥[دەستکاری]

لە مانگی ئازاری ٢٠١٥دا پارتی دیموکراتی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی یاسایی بۆ درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی،[١٠] یەکێک لە ڕێگەچارەکان بریتی بوو لە گشتپرسیکردن لەسەر پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، کە دوای پەسەندکردنی دەیتوانی بۆ ٢ خولی دیکە خۆی بپاڵێوێت.

دوای ئەوەی عەلی حەمەساڵح لە پەڕەی تایبەتی خۆی باسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کرد،[١١] لەدانیشتنی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥دا شەڕەبۆکس لەنێوان ئەو پەرلەمانتارە و دوو پەرلەمانتاری پارتی دروست دەبێت.[١٢] دواتر پەرلەمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دروست دەکات.[١٣]

ڕۆژی ٣١ی ئازاری ٢٠١٥ وەفدێکی پارتی سەردانی گۆڕانی کرد و باسی پرسی دەستوور و سەرۆکایەتی ھەرێم کرا.[١٤]

لە مانگی نیسانی ٢٠١٥دا، بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەستوور و ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات.[١٥]

ڕۆژی ٥ی ننیسانی ٢٠١٥ وەفدێکی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی سەرۆکایەتی ھەرێمیان کرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی کۆبوونەوە و پرسی دەستوور و سەرۆکایەتی ھەرێم یەکێک بوو لەتەوەرەکانی دیدارەکە، ھەردوو لا جەختان لەسەر پاراستنی یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستان کردەوە، و پێویستە لەڕێی کۆدەنگی نیشتمانی و ڕەچاوکردنی بنەماکانی یاسا و بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم کێشەکان چارەسەر بکرێن.[١٦][١٧]

فەخرەددین قادر سکرتێری پەرلەمان لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی ڕوودوای ئەمڕۆی ڕووداو ڕای گەیاند: کە بارزانی پێی ڕاگەیاندین «ڕازی نیم بەدرێژکردنەوەی ویلایەت و ئەوەی ڕابردووش نیگەرانی کردووم، مێژووم ناخەمە ژێر پرسیارەوە».[١٨]

ڕۆژی ٦ی نیسانی ٢٠١٥ سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی یەکگرتوو و کۆمەڵی کرد و لەگەڵ محەممەد فەرەج و عەلی باپیر کۆبوونەوە.[١٩]

ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠١٥ سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی گۆڕانی کرد و لەگەڵ نەوشیروان مستەفا کۆبوونەوە.[٢٠]

ڕۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٥ سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کرد.[٢١]

ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی کرد.[٢٢]

ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠١٥ سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کلد و سریانی و ئاشوورییەکانی کرد.[٢٣]

ئایار و حوزەیرانی ٢٠١٥[دەستکاری]

فەخرەددین قادر سکرتێری پەرلەمان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد کە پەرلەمان دەست دەکات بە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرەتا لە سەرۆکایەتی باسدەکرێت و دواتر لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان.[٢٤]

جەعغەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەمیانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی حزبەکەی ڕای گەیاند کە ١٤ی ئایار بڕیاربوو سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسۆنی چوار حزبەکە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، بە بێ ئەوەی ئاگادارم بکەنەوە،[٢٥] بەھەوڵی من و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.[٢٦]

لە یادی ٢٢ ساڵەی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، سەرۆکایەتی پەرلەمان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە: «ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە خەون و ئومێدێکی گەورەوە، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بەرفراوان بەشداریان لەیەکەمین پڕۆسەی دەنگدانی دیموکراسیانە بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی گەل کرد. ھەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسیانە بوو بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان لەڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات».[٢٧]

ڕۆژی ٢١ی ئایاری ٢٠١٥ پڕۆژە یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بە واژووی ١٥ پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا و لە ٢٣ ماددە و ھۆیەکانی دەرچوون پێکھاتووە.

سکرتێری پەرلەمان لە بارەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند: کە سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای لە فراکسیۆنەکان کردووە ڕای حزبەکانیان ئامادە بکەن و پێویستە ئەم پرسە بە سازان یەکلایی بکرێتەوە.[٢٨]

ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ فراکسیۆنی گۆڕان پڕۆژە یاسایەکی بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٠٥ پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، پڕۆژەکە لەلایەن ٢٣ پەرلەمانتار پێشکەشکرا و لە ١٧ ماددە و ھۆیەکانی دەرچواندن پێکھاتبوو.

ڕۆژی ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ پڕۆژە یاسایەکی تری ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بە واژووی ٢٢ پەرلەمانتار پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا و لە ٩ ماددە و ھۆیەکانی دەرچواندن پێکھاتبوو.

ڕۆژی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژە یاسایەکی بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم پێشکەشکرد و ١٨ پەرلەمانتارەکەی یەکێتی واژوویان کردووە و لە ١٨ ماددە و ھۆیەکانی دەرچواندن پێکھاتووە.

لە تەممووزی ٢٠١٥ تا ١٥ی ئابی ٢٠١٥[دەستکاری]

پاش پەکخستنی پەرلەمان[دەستکاری]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ھەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان[دەستکاری]

پەرلەمان و گشتپرسیی ٢٠١٧[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "دەربارەی سەرۆکایەتی ھەرێم". سەرۆکایەتی ھەرێم. Archived from the original on 19ی Septemberی 2017. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی ھەرێمی دەستنیشان کرد و مەراسیمی سوێندخواردن بۆ سێشەممەی داھاتوو دواخرا". حکومەتی ھەرێمی کوردستان. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥. Archived from the original on 15ی Septemberی 2017. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help) ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "لە پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد". حکومەتی ھەرێمی کوردستان. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥. Archived from the original on 15ی Septemberی 2017. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archivedate= (help) ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "گوتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەواڵیکی تەلەڤیزیۆنی ئێن ئار تی بە بێ بنەما وەسف دەکات". سەرۆکایەتی ھەرێم. ٣٠ی ئازاری ٢٠١٣. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  5. ^ "جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە (٢) مەرجی ئۆپۆزسیۆنە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دریَژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بازرانی رەتدەکەنەوە- نوێکراوەتەوە". تۆڕی ھەواڵی کوردی. ١٠ی نیسانی ٢٠١٣. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  6. ^ "گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی ھەرێم وەڵامی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەداتەوە". سەرۆکایەتی ھەرێم. ١١ی نیسانی ٢٠١٣. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  7. ^ "سەرۆکی ھەرێم بڕیاری دا ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستانی لە وادەی یاسایی خۆیدا بەڕێوە بچێت". سەرۆکایەتی ھەرێم. ٨ی نیسانی ٢٠١٣. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  8. ^ "بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ویلایەتی سەرۆکی ھەرێم و خولی سێیەمی پەرلەمان درێژ کرانەوە". پەرلەمانی کوردستان. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  9. ^ "پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە". سەرۆکایەتی ھەرێم. ١٦ی تەممووزی ٢٠١٣. Retrieved 15ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  10. ^ "پڕۆژەیەک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی ئامادەدەکرێت". تۆڕی میدیایی ڕووداو. ٧ی ئازاری ٢٠١٥. Retrieved 16ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  11. ^ "ئەو نووسینەی بووە ھۆی ئەوەی چەند پەرلەمانتارێک پەلاماری عەلی حەمەساڵح بدەن". تۆڕی ھەواڵی کوردی. ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥. Retrieved 16ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  12. ^ "ئاسایییە ھێزەکان جیاوازبن، بەڵام نابێت جیاوازییەکانمان ماڵی کوردی پەرتەوازە بکات". پەرلەمانی کوردستان. ٢٥ی ئازاری ٢٠١٥. Retrieved 16ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  13. ^ "ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشکردنە سەر عەلی حەمە ساڵح دیاریکران". تۆڕی میدیایی ڕووداو. ٢٦ی ئازاری ٢٠١٥. Retrieved 16ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ "پێویستە پێش کۆتایی ھاتنی وادەکە، پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم یەکلابکرێتەوە". بزووتنەوەی گۆڕان. ٣١ی ئازاری ٢٠١٥. Retrieved 16ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  15. ^ "لەسەر پرسی دەستوور سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی لایەنەکان دەکات". تؤری میدیایی ڕووداو. ٤ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبووەوە". سەرۆکایەتی ھەرێم. ٥ی نیسانی ٢٠١٥. Archived from the original on 7ی Aprilی 2015. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help) ٧ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ "سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان: تەبایی ناوخۆ گرەنتی سەرکەوتنمانە". پەرلەمانی کوردستان. ٥ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  18. ^ "بارزانی: چیدی قبوڵناکەم ماوەکەم درێژبکرێتەوە". تۆڕی میدیایی ڕووداو. ٥ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ یەکگرتوو و کۆمەڵ". پەرلەمانی کوردستان. ٦ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  20. ^ "سەرۆکایەتی پەرلەمان سەردانی گۆڕانی کرد". پەرلەمانی کوردستان. ٩ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  21. ^ "سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کرد". پەلەمانی کوردستان. ١١ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  22. ^ "ئەم قۆناغەی ئێستامان پێویستی بەگفتوگۆی زیاترە". پەرلەمانی کوردستان. ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 29ی Septemberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  23. ^ "ھەموو پێکھاتەکان مافیان لەدەستووردا دەپارێزرێت". پەرلەمانی کوردستان. ٣٠ی نیسانی ٢٠١٥. Retrieved 1ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  24. ^ "پەرلەمان پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم دەخاتەوە بەرباس". ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان. ١٦ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved 1ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  25. ^ "ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی". پەرلەمانی کوردستان. ١٤ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved 1ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  26. ^ "ئێمە و یەکێتی خۆمان چاک کردووە، بەڵام گۆڕان لاساییمان دەکاتەوە". ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان. ١٨ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved 1ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  27. ^ "بەیاننامەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەساڵیادی یەکەمین ھەڵبژاردندا". پەرلەمانی کوردستان. ١٩ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved 1ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)[بەستەری مردوو]
  28. ^ "سەرۆکایەتی پەرلەمان داوای کردووە ڕای حزبەکانیان ئامادە بکەن". پەرلەمانی کوردستان. ٢١ی ئایاری ٢٠١٥. Retrieved 1ی Octoberی 2017. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)