پەنگوین (کەسایەتی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پەنگوین (شەڕانگێزی کۆمیک)ەوە ڕەوانە کراوە)
پەنگوین
زانیاری ناو-چیرۆک
ناوی تەواوئۆسواڵد چێستەرفیڵد کۆبڵپۆت
تواناکان
  • بەرزی ئاستی زیرەکی
  • شەڕکەرێکی لێھاتوو و چەکدار/بێچەک
  • چەتری چەکدار و ئامێری جۆراوجۆری تر بەکاردەهێنێت


پەنگوین یاخود ئۆسواڵد چێستەرفیڵد کۆبڵپۆت شەڕانگێزێکی خەیاڵیە کەلەنێو کۆمیکە ئەمەریکیەکان دەردەکەوێ ، لە بەرهەمی کۆمانیای دیسیە.پەنگوین یەکەم دەرکەوتنی لەنێو کۆمیکەکان دەگەڕێتەوە بۆ (کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤١) کە نووسەران (بۆب کەین و بیڵ فینگەر) درووستیان کرد. پەنگوین یەکێکە لە سەرسەخترین دوژمنەکان باتمان لە شاری گۆثەمدا.

ژیاننامەی ئەم کارەکتەرە خەیاڵییە[دەستکاری]

دوای لەدایکبوونی ناونراوە بەنێوی ئۆسواڵد کۆبڵپۆت ، پەنگوین لە قوتابخانەدا گاڵتەی پێکراوە بەهۆی کورتی باڵاکەی و هەبوونی کەپوویەکی هاوشێوەی پەنگوین.پەنگوین دوای مردنی باوکی مامەڵەیەکی توندی لەگەڵ کراوە لەلایەن دایکی و هەمیشە دایکی ڕایسپاردووە کەلەکاتی باراندا چەتری بۆ بگرێت ، پەنگوین خۆشەویستیەکی لە رادەبەدەری بۆ باڵندە هەیە و یەکێک لە وەشانەکانی کۆمیکدا ، دوای مردنی دایکی لەڕێگای باڵندەوە دایکی هەندێک ئەرکی پێدەسپێرێت بۆ ئەوەی ئەنجامیان بدات.

دەرکەوتنی تیڤی و فیلم[دەستکاری]

  • دەرکەوتنە بەناوبانگاکەی پەنگوین دەگڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۹۹۲ کە ئەکتەر (دانی دێڤیتۆ) ڕۆڵەکەی بینی.
ڕۆبن لۆرد تەیلەر کەڕۆڵی ئۆسواڵد کۆبڵپۆت دەبینێ بە گەنجی لە زنجیرە درامای کەناڵی فۆکس ، گۆثەم.
  • پەنگوین بەناوبانگترین و باشترین دەرکەوتنی لە زنجیرەی (گۆثەم)ی ساڵی ٢٠١٤ بوو ، کە تیایدا ئەکتەری ئەمەریکی ڕۆبن لۆرد تەیلەر بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش رۆڵە شەڕانگێزەکەی پەنگوین دەگێڕێ.