پەستانی چاپکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئامێرێکی چاپەمەنیە بۆ ساڵی ١٨١١ دەگەڕێتەوە، میونخ، ئەڵمانیا.

پەستانی چاپکردن (بە ئینگلیزی: Printing press) ئامێرێکە بە کار دێت بۆ چاپکردنی وێنە و نووسین لەسەر کاغە و قوماش، ئەم ئامێرە زیاتر بەکاردێت بۆ چاپکردنی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە و پۆستەرات.[١]

داھێنەری ئامێری چاپ[دەستکاری]

داھێنەری ئامێری چاپ یۆھانس گووتنبێرگ یوو کە داھێنەرێکی ئەڵمانی بوو، کە لە ساڵی ١٤٤٠دا ئامێری چاپی داھێنا و شۆڕشێکی دروست کرد و، بەو ھۆیە و پیشەی چاپی بە ئەورووپا ناساند.[٢]

دەوترێ پێش یۆھانس گووتنبێرگ چینیەکان یەکەم کەس بوونە ئامێری چاپیان داھێناوە، لە ڕێگای قالبی داری ھەلضکەندراو شێوەکانیان دەنەخشاند بە ڕەنگ و دواتر لەسەر جۆرە کازغێک چاپیان دەکرد، یەکەم کەس لە چین بە داھێنەری ئامێری چاپ دادەنرێت (Bi-Sheng) بوو کە لە ساڵی ١٠٤٥ ئامێرێکی داھێنا بۆ چاپ بەڵام لەبەر زۆری پیتی چینی چینیەکان گرنیان پێ نەدا و سوودیان لێ نەبینی.[١]

گەشەپێدانی ئامێری چاپ[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٨٠٠ نەبیل ئینگلیزی ئامێرێکی چاپی داھێنا بە تەواوەتی لە ئاسن.
  • لە ساڵی ١٨١١ فریدریک کویننج ئامێرێکی چاپی داھێنا کە بە بە ھەڵم کاری دەکرد.
  • لە ساڵی ١٨٢٦ جوزیف نیبس بۆ یەکەمجار ئامێرێکی چاپی ڕووناکی داھێنا.
  • لە ساڵی ١٨٦٣ ولیام بلوک ئامێرێکی چاپی ڕۆژنامەی داھێنا.
  • لە ساڵی ١٨٧١ ریتشارد مارش ئامێرێکی چاپی داھێنا کە لە یەک کاتژمێر ١٨ ھەزار پەڕەی چاپ دەکرد.
  • لە سەدەی بیستەم آیرا روبل ئامێرێکی چاپی Offset Printing داھێنا، دواتر ڕۆژ بە ڕۆژ ئامێری چاپ گەشەی دەسەند.[١]

مێژووی یەکەم ڕۆژنامەی چاپی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٦٠٥دا یەکەم ڕۆژنامە لە مێژووی مرۆڤایەتی لە شاری ستراسبۆرگ لەلایەن (یۆھان کارۆلوس) بەناوی Relation، بە زمانی ئەڵمانی دادەمەزرێنرێت. لەم چرکەساتەوە ڕۆژنامە وەکو پیشەسازییەکی نوێ بۆ بەرھەمھێنانی ھەواڵ و دەنگوباس و زانیاریی سەرھەڵدەدات و لە سەدەی نوزدەھەمیشەوە دەبێت بە فاکتەرێکی کاریگەر لە پرۆسەی بەکۆمەڵگابوون و ڕووبەرێکی گرنگ و نوێ لە دروستکردنی پردی پەیوەندیی لەنێوان تاک و گروپ و ناوچە جیاوازەکانی یەک وڵات.[٣]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "ویکیپیدای عەرەبی". Retrieved 15ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ http://rhsweb.org/library/1000PeopleMillennium.htm ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ڕۆژنامە لە پیشەسازیی بەرھەمھێنانی ھەواڵ". ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. Archived from the original on 2ی Augustی 2019. Retrieved 15ی Aprilی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)