پەرستگای ھۆننۆ
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
پەرستگای ھۆنۆ (بە ژاپۆنی: 本能寺، بە ئینگلیزی: Honnō-ji) پەرستگایەکی مێژوویییە کە سەر بە یەکێک لە لقەکانی ئایینی بوودایی بە ناوی «بووداگەراییی نیچیرێن»ە. ئەم پەرستگایە لە شاری کیۆتۆ لە وڵاتی ژاپۆن ھەڵکەوتووە.
مێژوو
[دەستکاری]ئەم پەرستگایە لە مێژووی ژاپۆندا زۆر ناودارە، بەتایبەت بەھۆی ڕووداوی ھۆنۆجی لە ساڵی ١٥٨٢ی زایینی، کە تێیدا جەنەراڵی گەورە «ئۆدا نۆبوناگا» لەلایەن یەکێک لە سەرکردە سەربازییەکانی خۆیەوە خیانەتی لێکرا و لە ناو ئەم پەرستگایەدا گەمارۆ درا، کە دواجار بووە ھۆی ئاگرکەوتنەوەی پەرستگاکە و کۆتاییھاتنی ژیانی نۆبوناگا. پەرستگای ئێستا دواتر لە شوێنێکی تر لە ناو شاری کیۆتۆدا سەرلەنوێ بونیاد نرایەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای فارسی، ڕێکەوتی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە پەرستگای ھۆننۆ تێدایە.