پەرتووکخانەی بەستەری بزۆک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەرتووکخانەی بەستەری بزۆک
(بە ئینگلیزی Dynamic-Link Library) کورتکراوە(DLL) بۆ بەکارهێنراوە.

پەرتووکخانەی بەستەری بزۆک


پەرتووکخانەی بەستەری بزۆک بریتییە لە هاوبەشیکردنی سەرچاوە (resource) و کتێبخانەکان بۆ بەرنامە بەکاربەرییەکان لە پەڕگەی جیاوازدا، ئەم تێزە مایکرۆسۆفت بۆ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز دەستەبەری کردوە. ئەم کتێبخانانە لە پەڕگەیەک یا چەند پەڕگەیەکدا کۆ دەکرێنەوە[ ]، دەکرێ ناوەڕۆکی ئەم کتێبخانانە سەرچاوەی بەرنامە، وێنە و وێنۆچکە، دەق، دیالۆگ...هیتر بن، ئەمانە هەمیشە کەرەسەی یاریدەدەرن بۆ بەرنامەداڕێژ، لەو نەخشە و بەرنامانەی کە زۆر دووباره دەبنەوە، دەتوانرێ کتێبخانەکان پێک بهێنرێت

لە سیستەمی ویندۆزدا زۆر کات درێژکراوەی پەڕگەکە (.DLL)،یا (.OCX)ـە بۆ ئەو کتێبخانانەی کە (ActiveX) لە خۆ دەگرن.
(.DRV)یش وەکو زانیاری بۆ وەگەڕخستنی پارچەیەکە لە سیستەمەکەدا، یا (.CPL) کە بۆ کۆنتڕۆڵەکانی بەشی سازاندنی ویندۆزە. ئەم کتێبخانانە لە سیستەمی یونیکس و هاوشێوەکانیدا (هەروەها ماکینتۆشیش MAC OS) بە (shared libraries) یا (shared objects) ناودەبرێن، و پەڕگەکان درێژکراوەی (.SL, .SO، .A)بێ وەردەگرن، هەروەها بە درێژ نەکراوەییش هەن.

جۆرەکانی[دەستکاری]

کتێبخانەکان یەکێک لە دوو شێوازی (جێگیر static) یان (ناجێگیر dynamic)[١] دەگرنە خۆ. هەرچی کتێبخانەی جێگیرە لە (کاتی وەرگێڕان compile time)دا بەکار دەبرێن و وەک کەرەسەی یارمەتیدەر دەچنە سەر کۆدی بەرنامەکە. کتێبخانەی ناجێگیر لە کاتی کارکردن و جێبەجێبوونی (run time) بەرنامەکەدا دەبنە پاڵپشت بۆ بەرنامەکە و سەرچاوەکانی ناوی بەکاردەهێنێت[٢].

سەرچاوە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری