پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە مەغریب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی مەغریب بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون بر ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە شاری کازابلانکا پشتڕاستکرایەوە کە تووشبووەکە کەسێکی بە ڕەچەڵەک مەغریبی بوو کە ڕێکەوتی ٢٧ شوبات دا لە وڵاتی ئیتاڵیا گەڕابۆوە. دووەم باری تووشبوونیش ھەر لە ھەمان ڕۆژدا پشتڕاست کرایەوە کە ئافرەتێکی تەمەن ٨٩ ساڵان بوو دانیشتووی وڵاتی ئیتاڵیا بوو لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوبات دا گەڕابۆوە مەغریب.[١]

دوا بەدوای یەکەمین دوو باری تووشبوون، لە ڕێکەوتی ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠دا سێیەمین باری تووشبوون پشتڕاستکرایەوە کە گەشتیارێکی فەڕەنسی بوو و لە ١١ی ئازاردا ڕاگەیەندرا کە ئەنجامی پشکنینەکانی ژن و کچەکەشی ئەرێنی دەرچووە بۆ ڤایرۆسەکە و کۆی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەکە گەیشتە ٥ کەس. ھەر لە ھەمان ڕۆژدا شەشەمین باری تووشبوون ڕاگەیەندرا کە ئافرەتێکی تەمەن ٦٠ ساڵان بوو لە فەڕەنساوە گەیشتبووە وڵاتەکە و لە ٧ی ئازارەوە کێشەی ھەناسەدانی بۆ دروست ببوو. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠ دا دوو باری تووشبوونی دیکە پشتڕاست کرانەوە کە پیاوێکی مەغریبی تەمەن ٣٩ ساڵانی گەڕاوە لە وڵاتی ئیسپانیا و ئافرەتێکی ٦٤ ساڵانی فەڕەنسی. ھەر لە ھەمان ڕۆژدا و لە ١٣ی ئازاردا یەکەمین باری چاکبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە تۆمارکرا.[٢]

ڕێکارەکانی ھاتووچۆ[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠دا حکوومەتی مەغریب ھەستا بە ڕاگەیاندنی ھەڵپەساردنی تەواوی گەشتە ئاسمانییە سەرنشینییەکان و خاڵە سنوورە ئاوییەکان لەگوڵ وڵاتانی جەزائیر، ئیسپانیا و فەڕەنسا ھەتا کاتێکی نادیار. دواتر لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠دا حکوومەت ھەڵپەساردنی گەشتی ئاسمانی لەگەل ٢٥ وڵاتی دیکەدا ڕاگەیاند و ھەتا ئەو کاتەنە ھەموو گەشتێکی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتانی جەزائیر، ئیسپانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و چین ھەڵپەسێندرابوو. ھەروەھا گەشتی ئاسمانی بۆ ماوەیەکی کورتخایەن بە تەواوی ڕاگیرابوو لەگەڵ وڵاتانی نەمسا، بەحرەین، بەلجیکا، بەرازیل، کەنەدا، چاد، دانیمارک، میسڕ، ئەڵمانیا، یۆنان، ئوردن، لوبنان، مالی، مۆریتانیا، ھۆڵەندا، نایجێر، نەرویج، عومان، پورتوغاڵ، سەنگاڵ، سویسرا، سوید، تونس، تورکیا و شانشینی یەکگرتووی عەرەبی.[٣][٤]

لە ١٥ی ئازاردا حکوومەت ھەموو گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ھەڵپەسارد و ھیچ ڕۆژێکی دیاریکراوی ڕانەگەیاند بۆ دووبارە دەست پێکردنەوەیان و ڕێگەی دا بە ئەنجامدانی چەند گەشتێکی ئاسمانی زۆر کەم و سنووردار بۆ ئەو کەسە بیانییانەی دەیانەوێت وڵاتەکە جێبھێڵن.

لە ٢١ی مانگی حوزەیران دا حکوومەت ھەستا بە دووبارە کردنەوەی فرۆکەخانە گەورەکان و تەنھا بۆ ئەنجامدانی گەشتی ناوخۆیی.

ڕێکارەکانی پەروەردە[دەستکاری]

لە ١٣ی ئازاردا حکوومەت بڕیاری داخستنی تەواوی قوتابخانەکانی دا و لە ١٦ ئازارەوە بڕیارەکە دەچووە بواری جێبەجێ کردنەوە ھەتا کاتێکی نادیار. وانەکان لەڕێی ئینتەرنێت و سەرھێڵەوە یان لەڕێی تەلەڤیزیۆنەوە بەردەوام دەبوو بە بەکارھێنانی وێستگەی تەلەڤیزیۆنی (کۆمپانیای نەتەوەیی پەخش و تەلەڤیزیۆن - SNRT) بۆ چەند ئاستێکی خوێندن.[٥]

لە ١١ی نیسان دا وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند لە تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت. بەڵام دواتر لە ١٢ی مایس دا وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنەکانی بۆ تەواوی قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندنی ھەڵوەشاندەوە.

باری لەناکاوی تەندروستی[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠دا مەغریب ھەستا بە ڕاگەیاندنی باری لەناکاوی تەندروستی و بڕیارەکە لە ٢٠ ئازار کاتژمێر ٦ی ئێوارە (بە کاتی ناوخۆ) دەچووە باری جێبەجێ کردنەوە و ھەیا ٢٠ی نیسان کارا دەبێت لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکە. بەپێی ئەم بڕیارە ھاوڵاتیان پێویستیان بە ڕێگەپێدان و مۆڵەتی بەرێوبەرایەتی ناوچەیی پارێزگاکان دەبێت بۆ جێھێشتنی ماڵەکانیان بەڵام بڕیارەکە کارمەندانی فرۆشگا، دەرمانخانە، بانک، وێستگەی سووتەمەنی، نۆرینگەی پزیشکی، کۆمپانیای پەیوەندیکردن و کارە پێویستییەکانی دیکە ناگرێتەوە. ھێلێکی ڕاستەوخۆی ٢٤ کاتژمێری کارا کرا بۆ بەھێزکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ و لەبارکردنی ئامادەگیی وەڵام دانەوە و ڕووبەروبوونەوەی ڤایرۆسەکە و پاراستی گیانی ھاوڵاتیان.[٦]

لە ١٨ی نیسان دا حکوومەتت مەغریب درێژکردنەوەی باری لەناکاوی بۆ ٢٠ی مایس ڕاگەیاند.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kasraoui, Safaa (19 March 2020). "Coronavirus Pandemic: A Timeline of COVID-19 in Morocco". Morocco World News. Retrieved 19 July 2020.{{cite news}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "La veille sanitaire au maroc". Le Portail Officiel du Coronavirus au Maroc (بە فەڕەنسی). Archived from the original on 19ی Marchی 2020. Retrieved 30 March 2020. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help) ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  4. ^ Reynolds, Matt (4 March 2020). "What is coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on 5 March 2020. Retrieved 5 March 2020.
  5. ^ "High consequence infectious diseases (HCID); Guidance and information about high consequence infectious diseases and their management in England". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 3 March 2020. Retrieved 17 March 2020.
  6. ^ Future scenarios of the healthcare burden of COVID-19 in low- or middle-income countries, MRC Centre for Global Infectious Disease Analysis at Imperial College London.
  7. ^ "World Federation Of Societies of Anaesthesiologists – Coronavirus". www.wfsahq.org. Archived from the original on 12 March 2020. Retrieved 15 March 2020. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.