پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە میسر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە میسڕەوە ڕەوانە کراوە)

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە میسر بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا پشتڕاست کرایەوە.

لە ١٤ی شوبات دا وەزارەتی تەندروستی میسر یەکەمین باری تووشبوونی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاھیرە ڕاگەیاند کە کەسێکی بەڕەچەڵەک چینی بوو. ناوەندە حکومییەکانی میسر بە (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO)یان ڕاگەیاندبوو لە تووشبووەکە لە نەخۆشخانە خراوەتە ژێر کەرەنتینەوە. یەکسەر دوابەدوای ئەم تووشبوونە ڕێکارەکانی ڕێگەگرتنی بڵابوونەوە جێبەجێ کران لە چاودێری کردنی ئەو کەسانەی بەرکەوتە و پەیوەندییان ھەبووە لەگەڵ کەسی تووشبوو.

کەشتی گەشتیاری ڕوباری نیل[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاردا وەزارەتی تەندروستی میسر و (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) ٦ باری تووشبوونی نوێیان بە ڤایرۆسی (SARS-CoV-2)یان پشتڕاست کردەوە. کەسانی تووشبوو بریتیی بوون لە کارمەندانی کەشتی گەشتیاری ڕوباری نیل کە لە شاری (ئەسوان)ەوە گەشتی دەکرد بۆ شاری (ئەقسەر). سەتاپای کەسانی تووشبوو کە ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنی دەرچووبوو خاوەنی ھیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکە نەبوون و بەپێی زانیاری پشکنینەکان ڤایرۆسەکە لە گەشتیارێکی مێینەی بەڕەچەڵەک تایوانی-ئەمریکییەوە لەناو کەشتییەکەدا بڵاوبووەتەوە.[١][٢]

لە ٧ی ئازاردا، ناوەندە تەندروستییەکان حکوومەت ڕایانگەیاند کە ٤٥ کەسی ناو کەشتییەکە پشکنینەکانیان ئەرێنی دەرچووە و کەشتییە گەشتییارییەکە خراوەتە ژێر کەرەنتینەوە لە شوێنی لەنگەرگرتنی کەشتییەکان لە شاری ئەقسەر. لە ٩ی ئازاردا یەکەمین باری تووشبوونی نێودەوڵەتی پەیوەست بە کەشتییەکەوە پشتڕاست کرایەوە دوای ئەوەی کەسێکی بەڕەچەڵەک ئەمریکی گەڕابۆوە وڵاتەکەی و ئەنجامی پشکنینەکەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی دەرچووبوو.[٣][٤]

کێشەکانی مافی مرۆڤ[دەستکاری]

لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠دا لەڕێی ڕاپۆرتێکەوە کە زانیارییەکانی بەند بوو لەسەر نامە و چاوپێکەوتنی نھێنی لەگەڵ زیندانیان دا، ئاماژەی بەوە دەدا کە چەند کەسێک لە چەند بەندینخانەیەکەی میسری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. چەندین زیندانی گیانیان لەدەستداوە بەھۆکاری ئەنجام نەدانی پشکنین بۆیان و وەرنەگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست بۆیان دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشییەکە. ھەروەھا کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کە بە دەیەھا ھەزار کەس لە وڵاتەکەدا خراونەتە بەندینخانەی زۆر قەرەباڵغ و نا پاکژ.[٥][٦]

لە ماوەی پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩دا، کارمەندانی تەندروستی ھەستان بە ڕەخنەگرتن و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر شێوازی مامەڵەی حکوومەت لەگەڵ قەیرانە تەندروستییەکە. میسر پشکنینە (کارلێکی زنجیرەیی پۆلمەرایز - PCR) پەسەندکراوە جیھانییەکانی ڕەتکردەوە و ھەستا بە ئەنجامدانی پشکنینی دژە تەنەکان (Antibody) بۆ دەستنیشان کردنی ڤایرۆسەکە سەڕەرای ڕاگەیاندنی (ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی - WHO) کە پشکنینی دژەتەنەکان توانای دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکەیان نییە بەڵکو ئەو جۆرە پشکنینانە ھەڵدەستن بە دیاریکردنی وەڵامی کۆئەندامی بەرگریی کەسەکە دژ بە ڤایرۆسەکە. پشکنینی خێرا و ھەڕەمەکی دژە تەنەکان لە مانگی نیسان دا لە وڵاتەکەدا دەستی پێکرد کە ھەتا کۆتایی مانگی نیسان نزیکەی ٢٠٠ ھەزار پشکنین ئەنجامدرابوو. وەزارەتی تەندروستی کارمەندانی تەندروستی ڕیزی پێشەوەی پابەندکردبوو بە ئەنجامدانی پشکنین بۆیان لە کۆتایی ھەموو نۆبەکارییەکەدا (شیفتی ئیشکردن) و تەنھا دوای دەرچوونی ئەنجامی ئەرێنی پشکنینی دژە تەن، ئەنجامدانی پشکنینی (PCR) ڕێگەپێدراوبوو.[٧]

ڕێکارەکانی حکوومەت[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٩ی ئازاردا وەزیری فرۆکەوانی ھەستا بە دەرکردنی بڕیاری داخستنی فرۆکەخانەکان و ھەڵپەساردنی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان. بڕیارەکە لە ١٩ ھەتا ٣١ی ئازار کاری پێ دەکرا.

ھەتا ٢٥ی ئازار، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە ٢٥ ھەزار پشکنینی (کارلێکی زنجیرەیی پۆلمەرایز - PCR) ئەنجام دراوە.

ھەتا ١٧ی نیسان ٥٥ ھەزار پسکنینی (PCR) ئەنجامدراوە.

ھەتا ٢٣ی نیسان ٩٠ ھەزار پشکنینی (PCR) ئەنجامدراوە.

ھەتا ٩ی مایس ١٠٥ ھەزار پشکنینی (PCR) ئەنجامدراوە.

ناوەندە بیانییەکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردبۆوە کە چەند کەسێک دەستگیرکراون بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ھەڵە و نادروست دەربارەی پەتای جیھانییەکە.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Elsevier. "Novel Coronavirus Information Center". Elsevier Connect. Archived from the original on 30 January 2020. Retrieved 15 March 2020.
  2. ^ Reynolds, Matt (4 March 2020). "What is a coronavirus and how close is it to becoming a pandemic?". Wired UK. ISSN 1357-0978. Archived from the original on 5 March 2020. Retrieved 5 March 2020.
  3. ^ Future scenarios of the healthcare burden of COVID-19 in low- or middle-income countries, MRC Centre for Global Infectious Disease Analysis at Imperial College London.
  4. ^ "World Federation Of Societies of Anaesthesiologists – Coronavirus". www.wfsahq.org. Archived from the original on 12 March 2020. Retrieved 15 March 2020. ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Breaking: Egypt Reports First Case of Coronavirus". Egyptian Streets. 14 February 2020. Archived from the original on 15 February 2020. Retrieved 14 February 2020.
  6. ^ "Egypt's health ministry announces first confirmed coronavirus case". France 24. 14 February 2020. Archived from the original on 16 February 2020. Retrieved 16 February 2020.
  7. ^ "Coronavirus: Taiwan reports five new cases; total at 39". 29 February 2020. Archived from the original on 1 March 2020. Retrieved 2 March 2020.
  8. ^ Tuqa Khalid (2 March 2020). "Kuwait to 'double-check' all travelers from Egypt, Syria for coronavirus". Al Arabiya.