پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە قەتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی قەتەر بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوبات دا یەکەمین باری گیانلەدەستدان لە وڵاتەکەدا پشتڕاستکرایەوە. هەتا ٢٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ لە دوای وڵاتی (بەحرەین)ەوە، قەتەر پلەی دووەمی هەبوو لە زۆرترین ژمارەی تووشبووان دا لەسەر ئاستی جیهان و هەروەها پلەی دووەمیشی هەبوو لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە دوای سعودییەی عەرەبییەوە. کۆی ژمارەی تووشبوان ١٣٠٫٩٣٦ کەس، باری چاکبوونەوە ١٢٧٫٨٦٨ کەس و باری گیانلەدەستدان ٢٩٩ کەس تۆمار کراوە لە تەواوی وڵاتەکەدا و کۆی ژمارەی پشکنینی ئەنجامدراو ٩٢٧٫٥٨٠ پشکنین بووە.[١][٢]

ژمارەی بارەکانی گیانلدەستدان لە بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی تووشبووان دا بەشێوەیەکی ڕێژەیی کەم بووە بەهۆی هەبوونی دامەزراوەی و ناوەندەکانی تەندروستی گونجاو و باش لەگەڵ ئەو ڕاستییەی کە زۆرینەی دانیشتوانی وڵاتەکە گەنج و تەندروستن.

لە ٢٩ی شوبات دا قەتەر یەکەمین باری تووشبوونی بە پەتای جیهانی کۆڤید-١٩ پشتڕاستکردەوە کە پیاوێکی تەمەن ٣٦ ساڵانی بەڕەچەڵ قەتەری بوو وە لەڕێی فرۆکەوە لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕابۆوە بۆ قەتەر.

لە ٩ی ئازاردا وڵاتەکە داخستنی تەواوی قوتابخانە و زانکۆکانی تا کاتێكی نادیار ڕاگەیاند   و قەدەغەی گەشتی بۆ ١٥ وڵاتیش ڕاگەیاند، ئەو وڵاتەنە بریتیی بوون لە: بەنگلادیش، چین، میسر، هیندستان، ئێران، عێراق، ئیتاڵیا، لوبنان، نیپاڵ، پاکستان، فلپین، کۆریای باشور، سریلانکا، سوریا و تایلەند.[٣]

لە ١٣ی ئازاردا وەزارەتی تەندروستی گشتی ٥٨ باری تووشبوونی نوێی بە نەخۆشیەکە پشتڕاستکردەوە و کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە ٣٢٠ کەس. هەر لە هەمان رۆژدا (لێپرسراوی باڵا جێبەجێکردن - CEO )ی هێڵی ئاسمانی قەتەری (Qatar Airways) لێدوانێکیی بووە هۆی نانەوەی مشتومڕ لەنێو خەڵکی و ڕای گشتی دا بەوەی ک گووتبووی "هیچ بەڵگەیەکی زانستی بوونی نییە کە بیسەلمێنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بگوازرێتەوە لە ماوەی هەڵهاتن یان گەشەکردن دا."

لە سەرەتای مانگی مایس دا رۆژنامەی بەڕیتانیی (The Guardian) هەستا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی خراپی باری دارایی کرێکارە پەنابەرەکانی ناو قەتەر. رۆژنامەکە هەستابوو بە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ هەندێكیان دا دەربارەی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیان دا و ڕایانگەیاندبوو کە بەهۆی پەتا جهیانییەکەوە ژمارەیەکی زۆریان کارەکانیان لەدەستداوە و بەهۆی کەم دەرامەتییەوە فشاریان کەوتۆتە سەر بپارێنەوە و تکا بکەن بەمەبەستی پەیداکردنی خۆراك. کاتێك پەیوەندی کرابوو بە "نووسینگەی پەیوەندییەکانی حکومەت - Government Communications Office "ەوە بۆ بەدەستخستنی زانیاری دەربارەی بابەتەکە، بەرێوبەری ناوەندە حکومییەکە ئەو لێدوان و بانگەشانەی ڕەت کردەوە و بە "ڕووداوی کەم و دانسقە" داینان.[٤]

ڕێکارەکان[دەستکاری]

حکومەتی قەتەری کاریدەکرد بۆ گەمارۆدان و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی سنوورەکانی وڵاتەکە و کەرەنتینە کردنی ناوچی کرێکارە بیانییەکان. لەگەڵ داخستنی باخچەکان، مزگەوتەکان، فرۆشگاکان، بازارەکان، چێشتخانەکان و ناوەندەکانی دیکە و لە ناوەراستی مانگی مایسی ٢٠٢٠ بەدواوە بەکارهێنانی دەمامکی دەموچاو کرابووە رێکارێکی ناچاریی لە شوینە گشتییەکان دا.

بەرپرسێکی حکومی لێدوانی دا کە "هەر کەسێك پشکنینەکەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەرێنی دەرچێت ئەوا دەستبەجێ چارەسەری پزیشکی ئاس بەرز وەردەگرێت بەبێ بەرامبەر."

وێستەگەی تەلەڤیزیۆنی نەتەوەیی قەتەریی لەبەرچاوی ڕای گشتی هەستا بە دەستنیشانکردن و شەرمەزارکردنی ١٤ هاوڵاتی کە سەرپێجی ڕێکارەکانی ڕێگەرگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردبوو وە ڕایانگەیاند کە ٩ کەس لەو هاوڵاتیانە لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشەوە دەستگیرکراون. بەپێی لێدوانەکانی بەرپرسانی ئاسایشی وڵاتەکە وا دانراوە کە ئەو ١٤ هاوڵاتییە لە کاتی گەڕانەوە لە دەرەوەی وڵات سەرپێچی ئەو بەلێنەیان کردووە کە داویانە بۆ "لە ماڵەوە خۆ کەرەنتینە کردن". دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە تاکپارێزی و خۆ کەرەنتینە کردن یەکێك بوو لە هەڵبژاردەکانی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوە دەگەرێنەوە بۆ ناو وڵات.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Qatar, U.A.E. Lead Gulf Region in New Coronavirus Cases". www.bloomberg.com. Retrieved 30 May 2020.
  2. ^ "Qatar surpasses UAE in number of COVID-19 cases, now second highest in Gulf". Saudigazette. 1 May 2020. Retrieved 30 May 2020.
  3. ^ "Coronavirus spreads "exponentially" in Qatar's labor camps". www.cbsnews.com. Retrieved 13 June 2020.
  4. ^ "Qatar reports first case of coronavirus". www.thepeninsulaqatar.com. Retrieved 20 May 2020.
  5. ^ "Qatar announces closure of schools, universities over coronavirus" (بە ئینگلیزی). March 9, 2020. Retrieved March 9, 2020.