پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە فینلەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیهانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی فینلەندا بەشێکە لە پەتای جیهانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە هۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی هەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی٢٩ی کانوونی دووەم دا یەکەمین باری تووشبوون لە فینلەندا پشتڕاست کرایەوە کە پشکنینی گەشتیارێکی چینی بۆ ڤایرۆسەکە ئەرێنی دەرچوو.

لە ٢٧ی کانوونی دووەم دا دوابەدوای دیاردەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چین، وەزارەتی کاروباری دەرەوە هۆشداری دا بە هاوڵاتیان بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەنجامدانی گەشتی ناپێویست بۆ پارێزگای هوبێی وڵاتی چین. بۆ رۆژی دواتر هێڵی ئاسمانی نەرویجی (فین ئەیر - Finnair ) هەستا بە هەڵپەساردنی گەشتە هەفتانەکانی بۆ (نانجینگ و بێجینگ) هەتا کۆتای مانگی ئازار.[١]

کانوونی دووەمی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٢٩ی کانوونی دووەم دا، یەکەمین باری تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (کۆڤید-١٩) لە فینلەندا پشتڕاست کرایەوە کە ئافرەتێكی ٣٢ ساڵانی چینی بوو لە گوندی ئیڤالۆ هانای بۆ هاوکاری تەندروستی بردبوو وە پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچووبوو. ئافرەتەکە لە شاری رۆڤانیێمی لە (نەخۆشخانەی ناوەندی لاپلاند) خرایە ژێر کەرەنتین دوای چاکبوونەوە و پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسەکە ئافرەتەکە لە ڕێکەوتی ٥ی شوبات دا لەنەخۆشخانە هێنرایەدەرەوە.[٢]

لە ٣٠ی کانوونی دووەم دا، بەرپرسانی فەرمی تەندروستی دەیانخەمڵاند کە دەکرێت زیاد لە ٢٤ کەس بەرکەوتەیان لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا هەبێت.

شوباتی ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ٥ی شوبات دا، سێ لە تاکەکەسە گومانلێکراوەکان وڵاتەکەیان بەجێهێشوو، ١٤ کەسیان هێشتا لەناو وڵات دا بوون و ٢١ کەسیان لەژێر کەرەنتین دا بوون و چاوەڕوان دەکرا دوای ماوەیەکی کەم لە نەخۆشخانە ببرێنە دەرەوە.

لە ڕێکەوتی ٢٦ی شوبات دا، بەرپرسانی  فەرمی تەندروستی دووەمین باری تووشبوونیان پشتڕاست کردەوە. ئافرەتێکی فینلەندی بوو کە گەستی کردبوو بۆ شاری میلان لە ئیتاڵیا و دواتر لە ٢٢ی شوبات دا گەڕابۆوە فینلەندا و پشکنینەکەی لە (نەخۆشخانەی ناوەندی زانکۆی هێلسنکی ) ئەرێنی دەرچووبوو.

ئازاری ٢٠٢٠[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی ١٦ی ئازاردا، حکومەت ڕایگەیاند کە بڕیاردراوە بە دەرکردنی نووسراوێكی فەرمی لەسەر جێبەجێکردنی (یاسای دەسەڵاتەکانی باری لەناکاو) و دوای پەسەندکردنی نووسراوەکە لەلایەن پەرلەمانەوە ڕێکارەکان هەتا ١٣ی نیسان کاریان پێدەکرا بەڵام دواتر تا ١٣ مایس درێژکرایەوە.

  • داخستنی سەرجەم قوتابخانە جگە لە خوێندنە سەرەتاییەکان.
  • داخستنی زۆرینەی ناوەندەکانی لەلایەن حکومەتەوە بەرێوەدەبرێت، وەك شانۆکان، کتێبخانەکان و مۆزەخانەکان.
  • کەسانی هەستیار بەدەر دەبن لە (یاسای کاتژمێرەکانی کارکردن) و (یاسای پشووە ساڵانەکان) لە هەردوو کەرتە گشتی و تایبەتییەکان دا.
  • ڕێگەپێدراو نییە لە ١٠ کەس زیاتر بەژدابن لە کۆبوونەوە گشتییەکان دا و هەروەها باشترە خەڵکانی تەمەن سەرو ٧٠ ساڵ دوورکەونەوە لە بەرکەوتەی مرۆڤەکانی دیکە.
  • بڕی توانای کۆمەڵایەتی و خزمەتی تەندروستی لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت دا زیاد دەکرێت و چالاکییە ناهەستیارەکان کەم دەکرێنەوە.
  • هاوڵاتیانی فینلەندنی یان کەسانی خاوەن مۆڵەت (مۆڵەتی نیشنگە) دوای گەڕانەوەیان بۆ فینلەندا دەخرێنە ژێر کەرەنتین بۆ ماوەی دوو هەفتە.[٣]

وەڵام و کاردانەوەکانی حکومەت[دەستکاری]

لە ١٦ی ئازاردا حکومەتی فینلەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی وڵات هەستان بە ڕاگەیاندنی باری لەناکاو. کۆمەڵێك ڕێکار هاتنە دانان بەمەبەستی هێواشکردنەوەی خێرای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرا بەپێی (یاسای دەسەڵاتەکانی باری لەناکاو ٢٥٥٢/٢٠١١ ) و (یاسای نەخۆشییە گواستراوەکان ١٢٢٧/٢٠١٦) و چەند یاسایەکی دیکە. ڕێکارەکان بریتیی بوون لەمانە: داخستنی قوتابخانەکان، داخستنی زۆربەی ناوەندە گشتییەکانی حکومەت بەڕێوەی دەبردن، سنووردارکردنی کۆبوونەوەی گشتی و داخستنی سنوورەکانی وڵاتەکە. ڕێکارەکان دانرابوون هەتا ڕێکەوتی ١٣ی نیسان بەردەوام بن بەڵام لە کۆتای مانگی ئازاردا هەتا ١٣ی مایس درێژکرانەوە.

لە ڕێكەوتی ٢٠ی ئازاردس حکومەت هەڵمەتێكی پاڵپشتی ١٥ ملیار یۆرۆیی ڕاگەیاند بۆ یارمەتیدانی ئەو کار و کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە لەئەنجامی خاوبوونەوەی چالاکی ئابووری.

لە ٢٥ی ئازاردا، حکومەت هەستا بە سنووردارکردنی هاتووچۆ لەنێوان ناوچەی ئوسیما و ناوچەکانی دیکەی فینلەندا بەڵام سەرەڕای ئەم رێکارە خەڵکی دەیانتوانی لەنێوان ناوچە و پارێزگاکان دا هاتووچۆ بکەن بەهۆی داواکاری کار یان کاری کەسی لەناکاو و زۆر پێویستی. لە ١٥ی نیسان دا ڕێکارەکانی سنووردارکردن لەنێوان ئوسیما و ناوچەکانی تردا هەڵگیرا و هاتووچۆ ئاسایی کرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "WHO | Pneumonia of unknown cause – China". WHO.
  2. ^ "Finnair suspends five weekly routes to China due to coronavirus". Yle News. 28 January 2020. Retrieved 30 January 2020.
  3. ^ Haven, Anu (March 2020). "Serological and molecular findings during SARS-CoV-2 infection: the first case study in Finland, January to February 2020". Eurosurveillance. 25 (11): 2000266. doi:10.2807/1560-7917.ES.2020.25.11.2000266. PMC 7096774. PMID 32209163 – via PMC.