پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە ئیتاڵیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پەتای جیھانیی کۆڤید-١٩ لە وڵاتی فەرەنسا بەشێکە لە پەتای جیھانیی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (COVID-19) کە ھۆکارەکەی نەخۆشی سەختی کۆئەندامی ھەناسەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ (SARS-CoV-2). لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠دا یەکەمین باری تووشبوون لە وڵاتەکەدا پشتڕاست کرایەوە کاتێک ئەنجامی پشکنینەکانی دوو گەشتیاری چینیی ئەرێنی دەرچوو. دوای ھەفتەیەک لەم پشتڕاست کردنەوەیە پیاوێکی ئیتاڵی بە سێیەمین تووشبووی ڤایرۆسەکە پشتڕاست کرایەوە کە لە ووھانی وڵاتی چینەوە گەڕابۆوە بۆ ئیتاڵیا. لە ٢١ی شوبات دا خاڵە ناوەندییەکانی تووشبووەکان لە شاری لۆمباردی و ڤێنیتۆ دەستنیشان کرا و یەکەمین باری گیان لەدەستدانیش لە ٢٢ی شوبات دا پشتڕاست کرایەوە. ھەتا سەرەتای مانگی ئازار ڤایرۆسەکە لە تەواوی ناوچەکانی ئیتاڵیادا بڵاوببۆوە و لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠٢٠دا (کۆلێژی ئیتاڵی بۆ بێھۆشکاری، ئازارشکێن، بوژاندنەوە و چاودێری چڕ - SIAARTI) ھەستا بە بڵاوکردنەوەی چەند پێشنیارێکی ڕەوشتی پزیشکی و دانانی چەند ڕێکارێک بۆ شێوازی لەپێشینەبوونی چارەسەرکردنی نەخۆشەکان کە دەبێت جێبەجێ بکرێت.[١][٢]

لە ٣١ی کانوونی دووەم دا، حکوومەتی ئیتاڵی ھەستا بە ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چین و بە پێچەوانە و ھەروەھا ڕاگەیاندنی باری لەناکاو. لە مانگی شوبات دا یازدە پارێزگای باکووری ئیتاڵیا بە چەقی بڵاوبوونەوەکە دەستنیشانکران و خرانە ژێر ڤارێز (کەرەنتین)ەوە. زۆرینەی بارەکانی تووشبوون لە ناوچەکانی تر پەیوەست بوون بەم چەقی بڵاوبوونەوانەوە. لە ٨ی ئازاردا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا (جوزێپێ کۆنتی) کەرەنتینەکەی فراوانکردن بۆ ھەموو ناوچەی لۆمباردی و ١٤ پارێزگای باکوور و لە ڕۆژی دواتریش دا بۆ ھەموو ئیتاڵیا کە زیاد کە دەیکردە کەرەنتینەکردنی ٦٠ میلیۆن ھاوڵاتی. لە ١١ی ئازاردا، سەرۆک وەزیران ھەستا بە قەدەغەکردنی ھەموو چالاکییە بازرگانییەکان جگە لە دەرمانخانە و بازارەکانی خۆراک. لە ٢١ی ئازاردا حکوومەتی ئیتاڵیا ھەموو کارە ناسەرەکی و پیشەسایییەکانی داخست و جوڵەی خەڵکی بەتەواوی سنووردارکرد. دواتر لە مانگی مایس دا ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکارەکان و قەدەغەکردنەکان بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ سووک دەکران و لە ٣ی حوزەیرانیش دا ئازادی ھاتووچۆ لە تەواوی ناوچەکان و لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا ئاسایی کرایەوە و گەڕایەوە باری پێشووتر.[٣][٤][٥]

کاریگەرییە تەندروستییەکان[دەستکاری]

لە ١٧ی ئازاردا، بریکاری وەزیری تەندروستی (ساندرا زامپا) ھەستا بە ڕایگەیاندنی کردەی کرینی چەندین ئامێری ھەناسەدانی نوێ و ھاوردەکردنی ١٫٥ میلیۆن دەمامکی پزیشکی لە وڵاتی باشووری ئەفریقاوە.

بەمەبەستی مامەڵەکردن و چارەسەرکردنی ژمارەی بەرزی تووشبوو و نەخۆشەکانی کۆڤید-١٩، یەکەکانی چاودێری چڕ فراوانکران و نەخۆشخانەی نوێ بنیات دەنرا بەتایبەتی لە ناوچەی لۆمباردس. لە ناوچەی (ئیمیلیا – ڕۆماگنا) پرۆفیسۆر (مارکۆ ڕانێری) ھەستا بە پەرەپێدانی ڕێگەیەک بۆ دووھێندەکردنی چوستی و چالاکی ئامێرەکانی ھەناسەدان لە یەکەکانی چاودێری چڕ و نەبوونی تاکە کارنامەیەکی گشتگیر بۆ تەواوی نەخۆشخانەکانی بە کێشەیەکی گەورە دادەنرا.

بەھۆی وەرگرتنی نەخۆشی کۆرۆنا زیاد لە توانا و ژمارەی نەخۆشخانەکان، ھەزارەھا نەخۆشی شێرپەنجە دووچاری سەختی دەبوونەوە لە وەرگرتنی چارەسەر و کردەکانی چاندن کە دەبووە ھۆی زیادکردنی مەترسییەکانی سەر ژیانیان. چەندین بەشی شێرپەنجەی نەخۆشخانەکان گۆردرابوون بۆ وەرگرتنی نەخۆشی کۆرۆنا یان داخرابوون بەھۆی تووشبوونی کارمەندەکانیانەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەیەک نەخۆشەکانی شێرپەنجە لە %١٧ بارەکانی گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێکدەھێنا.[٦]

کاریگەرییە ئابوورییەکان[دەستکاری]

پەتا جیھانییەکە ببووە ھۆی بەرکەوتنی زیانێکی گەورە لە ئابووری ئیتاڵیا. بەھۆی قەدەغەکردنی وڵاتانی دیکە لە گەشتکردن بۆ وڵاتی ئیتاڵیا و قەدەغەکردنی ھاتووچۆی سەرتاسەری لە وڵاتەکەدا بوارەکانی (گەشتیاری، پێشوازیکردن و خزمەتگوزارییە خۆراکییەکان) سەخترین زیانیان بەرکەوتبوو. لە مانگی نیسان دا، وەزیری دارایی (ڕۆبێرتۆ گوالتێری) بۆ ساڵی ٢٠٢ پێشبینی پاشکشەی لە %٦ی (کۆی بەرھەمی ناوخۆیی - GDP) دەکرد. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٠دا، بازاری دراوی ئیتاڵیا یەکێک بوو لەوانەی خراپترین زیانی بەرکەوت لە کاتی (داتەپین ٢٠٢٠ بازاری دراو، داتەپینی کۆرۆنا یان پێنجشەمەی ڕەش) کە تەنھا لە ڕۆژێک دا پشکەکانی بازاری دراوی ئیتاڵیا لە %١٧ نرخەکانی لەدەست دا.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Coronavirus: Primi due casi in Italia". Corriere della sera (بە ئیتاڵیایی). 31 January 2020. Retrieved 31 January 2020.
  2. ^ "First Italian dies of coronavirus as outbreak flares in north". Reuters. 21 February 2020. Retrieved 6 March 2020.
  3. ^ Raccomandazioni di etica clinica per l’ammissione a trattamenti intensivi e per la loro sospensione, in condizioni eccezionali di squilibrio tra necessità e risorse disponibili (PDF) (Technical report) (بە ئیتاڵیایی). Italian College of Anesthesia, Analgesia, Resuscitation and Intensive Care (SIAARTI). 6 March 2020. Archived (PDF) from the original on 12 March 2020. Retrieved 12 March 2020.
  4. ^ Mounk, Yascha (11 March 2020). "The Extraordinary Decisions Facing Italian Doctors". The Atlantic. Archived from the original on 12 March 2020. Retrieved 12 March 2020. Now the Italian College of Anesthesia, Analgesia, Resuscitation and Intensive Care (SIAARTI) has published guidelines for the criteria that doctors and nurses should follow in these extraordinary circumstances. The document begins by likening the moral choices facing Italian doctors to the forms of wartime triage that are required in the field of "catastrophe medicine."
  5. ^ Privitera, Greta (11 March 2020). "Italian doctors on coronavirus frontline face tough calls on whom to save". Politico. Archived from the original on 12 March 2020. Retrieved 12 March 2020. …the Italian Society of Anesthesia, Analgesia, Resuscitation and Intensive Care, who co-authored new guidelines on how to prioritize treatment of coronavirus cases in hospitals…
  6. ^ "Coronavirus in Italia: aggiornamento ora per ora". la Repubblica (بە ئیتاڵیایی). 22 February 2020. Retrieved 27 February 2020.
  7. ^ "All of Italy to be placed on coronavirus lockdown". BBC News. 9 March 2020. Retrieved 9 March 2020.
  8. ^ "Coronavirus: Italy deaths jump to 463, with 300 in just one region". Sky News. Retrieved 10 March 2020.