پەتان (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پەتان
Pathaan
دەرھێنەرسیدارت ئاناند
بەرھەمھێنەرئادیتیا چۆپرا
نووسینعەباس تایرێوالا (دیالۆگەکان)
سەرچاوەی چیڕۆکسیدارت ئاناند
چەشنی فیلمسەرکێشی
ئەکشن
دەستکاریعارف شێخ
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیاش ڕاج فیلمز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
ماوەی فیلم١٤٦ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانھیندی
داھات١٣٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی

پەتان (بە ئینگلیزی: Pathaan) فیلمێکی سەرکێشی و ئەکشنی ھیندییە لە دەرھێنانی سیدارت ئاناند، کە شاروخ خان و دیپیکا پادوکۆن و جۆن ئەبرەھام ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.[١] فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ھیندستان نمایشکرا، ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھەفتەی ڕۆژی کۆماری ھیندستان، وەشانی دۆبلاژکراوی بە زمانەکانی تامیل و تێلووگووش بڵاوکرایەوە.[٢][٣] دوای ئەوەی نیشتیمانەکەیان دەبێتە ئامانجی گرووپێکی تیرۆرستی تایبەت، دەزگای ھەواڵگری ھیند بریکار (پەتان) دەخاتە ئەرکەوە و ئەویش بە گرووپێکی خاوەن ئەزموون دەست بەکار دەبێتەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە شاری مومبای دەستیپێکرد.[٤][٥] لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ وێنەگرتن گواسترایەوە بۆ دوبەی. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١، دوای ئەوەی ھەندێک لە ئەندامانی کاستی فیلمەکە تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ بوون، خشتەی داھاتووی فیلمەکە دواخرا. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وێنەگرتنی دەستیپێکردەوە. دواتر لە مانگی تەممووزی ٢٠٢١ خشتەی تری فیلمەکە دەستی پێکرد. لە شوباتی ٢٠٢٢ بەرھەمھێنان ڕووی لە ئیسپانیا کرد بۆ وێنەگرتنی زنجیرە ئەکشنەکان کە خان و پادوکۆن و ئەبراھام بەشداربوون. خشتەی ئیسپانیا لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ تەواو بوو و خشتەی مومبای لە ستۆدیۆی یاش ڕاج لە کاتی کۆتایی ھاتنی فیلمەکەدا تەواو بوو.[٦]

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

شاروخ خان وەک پەتان، بریکاری Raw

دیپیکا پادوکۆن وەک ڕوبینا «ڕوبای» موحسین

جۆن ئەبرەھام وەک جیم، سەرکردەی ئاوفیت ئێکس

دیمپڵ کاپادیا وەک ناندینی گرێوال

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Deepika Padukone starts shooting for Pathan with Shah Rukh Khan in Mumbai". India Today. 4 July 2021. Archived from the original on 5 October 2021. Retrieved 5 October 2021.
  2. ^ "Pathaan teaser: Shah Rukh Khan finally announces comeback film, Deepika Padukone and John Abraham introduce him". Hindustan Times. Archived from the original on 13 October 2022. Retrieved 12 October 2022.
  3. ^ "Pathaan Teaser: Shah Rukh Khan Is Back "With A Bang"".
  4. ^ "Exclusive: Shah Rukh Khan starts shooting for 'Pathan' today". The Times of India. Archived from the original on 5 October 2021. Retrieved 5 October 2021.
  5. ^ "BREAKING: Shah Rukh Khan FINALLY begins shooting for Pathan from today!". Bollywood Hungama. 18 November 2020. Archived from the original on 5 October 2021. Retrieved 5 October 2021.
  6. ^ "Here's the real reason why the shoot of Shah Rukh Khan starrer Pathan has come to a halt :". Bollywood Hungama. 13 April 2021. Archived from the original on 5 October 2021. Retrieved 5 October 2021.