بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێی چەپم (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێی چەپم
سەرناوMy Left Foot
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل، تاقیکردنەوەی ماکۆ مۆری، reverse Mako Mori test
لەسەر بنچینەیMy Left Foot
بابەتی سەرەکیکریستی براون
چەشندراما، فیلمێک لەسەر بنەمای کتێب، فیلمی ژیاننامەیی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٤ی شوباتی ١٩٨٩
وڵاتی بنەڕەتشانشینی یەکگرتوو، کۆماری ئیرلەندا
زمانی سەرەکیزمانی ئینگلیزی
دەرھێنەرجیم شێریدان
سیناریۆنووسجیم شێریدان، شەین کۆنۆتن
بەڕێوەبەری وێنەگرتنجاک کۆنرۆی
ئاوازدانەرئێلمەر بێرنشتاین
بەرھەمھێنەرنۆئێل پیرسۆن
دابەشکەرستیڤن وۆلی
وەرگیراوە لە کارەکانیکریستی براون
Set in periodسەدەی ٢٠ەم
شوێنی گێڕانەوەدبلن
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە8.2/10، 98%، 97/100، 7.8/10
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر، دەستەی نیشتمانی پێداچوونەوە: دە فیلمی یەکەم
کۆکردنەوەمۆزەخانەی ھونەری مۆدێرن
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 12
وێبگەhttp://www.miramax.com/movie/my-left-foot
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتFor ages 12 and up

پێی چەپم فیلمێکی ئێرلەندییە کە لە ساڵی ١٩٨٩ بەرھەم ھێنراوە، لە دەرھێنانی جیم شێریدان و دانیال دەی-لویس ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ڕاستەقینەی کریستی براون، کە بە نەخۆشی ئیفلیجی مێشک لەدایک بووە و لە ڕێگەی وێنەکێشانەوە ناوبانگی بەدەستھێناوە، کە بە وێنەکێشان بە پێی چەپی بەسەر جیھاندا بڵاوبووەتەوە. ھەروەھا ژمارەیەک ئەستێرە لەم فیلمەدا دەرکەوتن، وەک برێندا فریکەر، ڕەی مەکئانلی و فیۆنا شاو. فیلمەکە لەسەر بنەمای کتێبی ھەمان ناو لە نووسینی کریستی براون و وەرگێڕدراوە بۆ سیناریۆ لەلایەن شۆن کۆناتۆن و جیم شێریدان.

فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە بە ھەمان شێوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت. دانیال دەی-لویس نمایشێکی موعجیزەئامێزی پێشکەش کرد وەک نووسەری ئیفلیجی ئێرلەندی کریستی براون کە بە تەواوی ئیفلیج بوو و تەنھا دەیتوانی قاچی چەپی بجوڵێنێت. خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ڕۆڵی سەرەکی بەدەستھێنا و برێندا فریکەر خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەدەستھێنا. ھەروەھا فیلمەکە پاڵێوراو بوو بۆ سێ خەڵاتی ئۆسکار: باشترین دەرھێنەر و باشترین سیناریۆی وەرگێڕدراو و باشترین فیلم.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]