پێکھاتەی دراوەکان
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
پێکهاتەی دراوەکان
(بە ئینگلیزی: data mining)
بەکارهێنانی ستراتیجی و ڕێگەچارەی تایبەتی بۆ هەڵسوڕان و گەیشتن بەو دراوانەی کە بایەخیان هەیە لە (داتای قەبارە زۆر big data)ەکاندا[١].
وشە ئینگلیزیەکە (data mining) بە کوردی بەرانبەر شێوازی پێکهاتنی داتاکان دێت، لە ڕاستیدا مەبەست ئەوەیە کە بتوانرێت مامەڵەی دروست لەگەڵ دراوەکاندا بکرێت بۆ سوود وەرگرتن لە لکاندنیان بە یەکەوە و دۆزینەوەی واتایەک بۆیان.
بۆ هەڵسەنگاندن و سیستەمیانە مامەڵەکردنی دراوە قەبارە گەورەکان چەندین نەرمەواڵە و ڕەوتی تایبەتی دروست کراون، بە گوێرەی بواری کاری دراوەکان و ماناکانیان (بۆ نموونە داتای سەردانکەرانی ماڵپەڕێک، داتاکانی نەخۆشەکانی خەستەخانەیەک، داتاکانی گەشتیاران ...هیتر) ڕەوتی جۆراوجۆر پێناس دەکرێت و داتاکان شیتەڵ دەکرێن[ ]. نموونەی ئەو نەرمەواڵانەش: (Clustan, GNU R-Project, Waikato) و هیتر[٢].
سەرچاوە
[دەستکاری]- ↑ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری
- ↑ پەڕتووکی (پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر) / هەولێر ٢٠١٢ - نووسینی ئاراس نوری