بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێکدادانەکانی ٢٠٢٥ی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکدادانەکانی ٢٠٢٥ی سلێمانی

دەبابەیەکی یەکێتی لە لالەزار
ڕێکەوت٢٢ی ئابی ٢٠٢٥
شوێن
لالەزار، سەرچنار، سلێمانی
ئەنجام

PUK Logo ھێزەکانی یەکێتی سەرکەوتن

  • ھۆتێل لالەزار کۆنتڕۆڵکرا
  • لاھوور تاڵەبانی و براکەی و چەند چەکدارێکیش دەستگیر کران
  • زیانێکی ماددیی قورس بەر ناوچەکە کەوت
شەڕکەرەکان
ی.ن. ک ھێزەکانی لاھوور تاڵەبانی
فەرماندە و سەرکردەکان
بافڵ تاڵەبانی
پەڕگە:CTG Kurdistan Logo.jpg وەھاب ھەڵەبجەیی
لاھوور تاڵەبانی (گیراو)
پۆڵاد شێخ جەنگی (بریندار)
ڕێبوار حامید حاجی غالی (گیراو)
یەکە تێوەگڵاوەکان
ھێزی دووپشک
ھێز
~ ١٠٬٠٠٠ ~ ٤٠٠
زەرەر و زیانە گیانییەکان
  • ٣ کوژراو
  • ~٢٦+ بریندار
  • ~٧–٢٠ کوژراو
  • چەندینی دیکەش بریندار بوون

پێکدادانەکانی ٢٠٢٥ی سلێمانی یان شەڕی ھۆتێل لالەزار پێکدادانێکی سەربازی بوو لە بەرەبەیانی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، لە ھۆتێل لالەزار و دەروربەری، شەڕەکە لە نێوان ھێزەکانی ئاسایش و ھێزەکانی کۆماندۆ و ھێزەکانی دژەتیرۆر دژی ھێزی دووپشکی سەر بە لاھوور شێخ جەنگی ڕوویدا[١] دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٢١ی ئاب دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاھوور شێخ جەنگی دەرکرد بە ماددەی ٥٦ی سزادانی عێراقی کە بۆ ھەوڵدان و پلانگێری بۆ تاوانکاری دیاریکراوە.[٢][٣][٤] ئێوارە بەدیاری کراوی دوای کاتژمێر ٦:٠٠د. ن ھێزێکی زۆر لە سلێمانی و دەوروبەری بڵاوەی پێکرا و بازگەی سەربازی داندرا، شەوی ٢١ی مانگ ئاڵۆزییەکان زیادیان کرد و ھێزی زیاتر جووڵەی پێکرا لە دەوروبەری ھۆتێل لالەزار کە شوێنی مانەوەی لاھوور شێخ جەنگییە[٥][٦] و دەکەوێتە گەڕەکی سەرچنار لە باشووری ڕۆژاوای شاری سلێمانی، کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو لاھوور شێخ جەنگی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ کەناڵی ئاڤا میدیا کرد کە بینەرێکی زۆری ھەبوو لە تەواوی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکدا باسی گەندەڵیی حوکمڕانیی کرد لە کوردستان و وتی «فەرمانی دەستگیرکردنم بەدەست نەگەیشتووە»[٧] و ڕای گەیاند خۆی بەدەستەوە نادات. ئەم چاوپێکەوتنە بارودۆخی ئەمنیی ناوچەکەی زیاتر ورووژاند، کاتژمێر ١:٠٠ تا ٣:٠٠ شەو لە ھوتێل لالەزار داوا لە لاھوور شێخ جەنگی و براکەی پۆڵاد شێخ جەنگی و ھێزە چەکدارەکانی ناو ھوتێلەکە کرا خۆیان بدەن بەدەستەوە، بەڵام داواکارییەکەیان ڕەتکرایەوە و پۆڵاد شێخ جەنگی لە پۆستێکی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوک وتی «ھیچ کارمەندێکمان تەسلیم نەبووە»[٧] کاتژمێر ٣:٣٢ی بەرەبەیان دەنگی یەکەم تەقە لە شاری سلێمانی بیسترا و شەڕ و پێکدادان دەستی پێکرد، لەشەڕەکەدا چەکی ئەی کەی-٤٧ و ئێم٤ کاربینی ئەمریکی و ڕوومانە و زرێپۆش و تانک و ھێلیکۆپتەر و درۆنی بۆمڕێژکراو بەکار ھات[٨] و شەڕێکی قوڕس ڕوویدا کە ماوەی ٣ کاتژمێری خایاند و لە کۆتاییدا کاتژمێر ٧:٣٠ لاھوور شێخ جەنگی[٧] و پۆڵاد شێخ جەنگیی برای و ژمارەیەکی زۆر چەکداری ناو باڵەخانەکە خۆیان دا بەدەستەوە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران.[٢][٣]

زەرەر و زیانە گیانییەکان

[دەستکاری]

بەپێی لێدوانە فەرمییەکان، لە تێکھەڵچوونەکەدا لانیکەم پێنج کەس کوژراون کە سێ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان و دوو ئەندامی ھێزەکانی دووپشکن.[٩] زیاتر لە ١٨ کەسی دیکەش بریندار بوون،[١٠][١١] کە چەکدار و بێ چەکداریان تێدایە. ئەو تووندوتیژییە نوێنەرایەتیی یەکێک لە جددیترین سەرھەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوەییی چەکداری لە سلێمانی لە ساڵانی ڕابردوودا کرد.

دواتر لە ھەمان ڕۆژدا، خاڵە ئەمنییەکان لە سەرانسەری سلێمانی دانران و دەورییە زیادبوون بۆ ڕێگریکردن لە پشێویی زیاتر. تا پاش نیوەڕۆ شارەکە دەستی کرد بە گەڕانەوە بۆ ئارامی تاڕاددەیەک.

جێگری پارێزگاری سلێمانی ڕای گەیاند، ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە نۆژەن دەکرێنەوە و خەڵک قەرەبوو دەکرێنەوە.

کاردانەوەکان

[دەستکاری]
  •  نەتەوە یەکگرتووەکان: نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریی عێراق (یونامی) نیگەرانی خۆی لە تێکھەڵچوونەکان دەربڕی و ڕای گەیاند «غەمبارن لە لەدەستدانی گیانی و بریندارەکان لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ئەم دوایییە». ھەروەھا یونامی داوای لە ھەموو لایەنەکان کردووە کە «خۆیان بگرن و خۆیان لە ھەر کارێک بەدوور بگرن کە ژیانی ھاووڵاتیانی مەدەنی بخاتە مەترسییەوە، ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و پڕۆسەیەکی دادوەریی دادپەروەرانە و بێلایەنانە بەگوێرەی بڕگەکانی دەستوور دەستەبەر بکەن».
  •  ھەرێمی کوردستان: مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای خۆڕاگرتنی لە ھەردوو لایەنی تێوەگلاو لە پێکدادانەکان کرد و جەختی لەسەر پاراستنی ئاسایشی سلێمانی کردەوە. ڕاشی گەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەکانی سلێمانی سەقامگیری و سەلامەتیی ھەرێمی کوردستان تێکدەدەن.[١٢][١٣]
    پێکدادانەکانی لالەزار
  •  شانشینی یەکگرتوو: کونسوڵخانەی بەڕیتانیا لە ھەولێر نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە لەدەستدانە گیانییەکان لە کاتی پێکدادانەکاندا. داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە دڵنیابن لەوەی کە پرۆسەی یاسایی پەیڕەو دەکرێت، لەوانەش پابەندبوون بە بنەماکانی دادپەروەریی شەفاف و دادپەروەرانە.
  •  ویلایەتە یەکگرتووەکان: وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕای گەیاند، ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکات. باڵیۆزخانەکە ئیدانەی ھەر تووندوتیژییەکی کرد کە بتوانێت مەترسی لەسەر سەلامەتیی گشتی یان سەقامگیریی ناوچەکە دروست بکات.
  •  تورکیا: ئۆنجو کەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕای گەیاند، «بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و پاراستنی ھاووڵاتیانمان، لە نزیکەوە چاودێریی پێشھاتەکانی سلێمانی دەکەین». لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کونسوڵخانەی تورکیا لە ھەولێر ھەماھەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆیییە پەیوەندیدارەکان کردووە و ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتیی ھاووڵاتیانی تورکیا.[١٤]
  •  عێراق: بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت ڕەوانەی سلێمانی کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ھۆتێل لالەزار.[١٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. دیجیتاڵ، ئاڤا (18 کاتژمێر لەمەوپێش). «ھۆتێلێکی نوێ لە سلێمانی بەھۆی "شەڕی لالەزار"ـەوە پێنج ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوت - AVA News». www.ava.news. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. 1 2 «ھۆتێل لالەزار كۆنتڕۆڵكرا و ڕەوشی ئەمنیی سلێمانی ئاسایییە». Kurdsat news. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  3. 1 2 «PUK Forces Seize Lalezar Hotel, Arrest Lahur Jangi After Night of Clashes in Sulaimani». کوردستان ٢٤. ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥. لە ٢٤ی ٨ی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. Sorani، Basnews. «سلێمانی.. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاھور جەنگی دەرچوو». www.basnews.com. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. Sorani، Basnews. «ICHR Condemns Excessive Force in Sulaymaniyah's Lalazar Hotel Raid». www.basnews.com. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. Sorani، Basnews. «سلێمانی.. فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاھور جەنگی دەرچوو». www.basnews.com. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  7. 1 2 3 دیجیتاڵ، ئاڤا (20 کاتژمێر لەمەوپێش). «ئاڤا چیرۆکی ھێرشی ھێزەکانی یەکێتی بۆ سەر لالەزار ئاشکرا دەکات - AVA News». www.ava.news. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  8. News، A. B. C. «Kurdish political figure arrested in Iraq, sparking clashes». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  9. «Clashes in Sulaymaniyah leave security members dead before arrest of Lahur Sheikh Jangi». +964. ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥.
  10. «18 people killed, injured in Sulaymaniyah clashes». Hawar News Agency. ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥.
  11. «تەندروستیی سلێمانی ژمارەی بریندارانی لالەزار و دۆخی تەندروستییان بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات». Kurdistan 24. ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. A. Bagheremyi، Abdulsetar (٢٢ی ئابی ٢٠٢٥). «مه‌سروور بارزانی: گرژی و پێکدادانه‌كانی سلێمانی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج». Kurdistan 24 (بە کوردی). لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  13. «KRG PM: Clashes in Sulaymaniyah threaten the security of the region and must be stopped immediately». Iraqi News Agency (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  14. O. Mihemmed، Hemin (٢٢ی ئابی ٢٠٢٥). «ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە پێشهاتەکانی شاری سلێمانی». www.aa.com.tr. Ankara, Turkey: Anadolu Agency. لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  15. Ismael، Mohammed (٢٣ی ئابی ٢٠٢٥). «حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی لالەزار دەکات». Kurdistan 24.{{cite news}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)