بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێکدادانەکانی ئەنبار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکدادانەکانی ئەنبار
بەشێکە لەشەڕ لە عێراق
وڵاتعێراق
جێپارێزگای ئەنبار
ڕێکەوتی دەستپێکردن٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٤

پێکدادانەکانی ئەنبار لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ھێزە ئەمنییەکان کەمپی ناڕەزایەتییان لە ڕەمادی بڵاوەپێکرد و ئەندامێکی پەرلەمانیان بە ناوی ئەحمەد ئەلوانی دەستگیرکرد و براکەی بەناوی عەلی ئەلعەلوانی کوشت و یاریکردن بە جەستەی. پێکدادانەکان درێژکراوەی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق بوو کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ەوە بەردەوام بوون. کاتێک گروپە خێڵەکییە چەکدارەکان چەکەکانیان لە دژی سوپای عێراق وەرگێڕا. دوای ئەوەی لە ٣١ی کانوونی یەکەمدا سوپا لە پارێزگای ئەنبار کشایەوە بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە، داعش بەشێک لە شارەکانی فەللووجە و ڕەمادی داگیرکرد کە دەکەونە پارێزگای ئەنبار کە زۆرینەی سوننەنشینە و ڕێکخراوەکە ناوچە داگیرکراوەکانی بە دەوڵەتی سەربەخۆ ڕاگەیاند. حکوومەت گەنجانی بێکار و بێ مەشق و ڕاھێنانی سەربازی وەرگرت بۆ ئەوەی بەشداری شەڕەکە بکەن.[١]

دوابەدوای بڵاوەپێکردنی دانیشتنەکە، نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی بە ھێزەکانی سوپا کرد لە شارەکانی ئەنبار بکشێنەوە و ئیدارەی خۆیان ڕادەستی پۆلیسی ناوخۆیی و فیدراڵی بکەن. لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەکەیەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا لەدژی «حەشارگەکانی ئەلقاعیدە» لە بیابانی ئەنبار بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، بڵاوەپێکردنی دانیشتنەکە لە وەڵامی ئەوەی ناوی بردووە «بانگەوازی زۆر لەلایەن شێخەکانی خێڵ و کەسایەتییە ئاینییەکان و حکومەتی ناوخۆییەوە بووە، کە گەیشتووەتە ڕادەی بەھاناوەچوون». [٢]

لە ٢ی ١ی ٢٠١٤ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند، داعش نیوەی فەللووجەی کۆنترۆڵکردووە.[٣] لە ٥ی ١، فڕۆکە سەربازییەکانی عێراق بۆردوومانی چەکدارەکانی لە قەزای ڕەمادییان کرد، لە ٦ی ١، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار ھادی ڕەزیجی لە کارەکەی دوورخستەوە و ژەنەڕاڵ ئیسماعیل مەحلاوی لە شوێنی ئەو دانا. [٤] لە ٦ی ١، نوری مالیکی بانگەوازێکی کورتی ئاراستەی دانیشتوانی فەللوجە کرد و داوای لە «خەڵکی فەللووجە و ھۆزەکانی کرد تیرۆریستان لە شارەکە دەربکەن بۆ ئەوەی گەڕەکەکانی بەر مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری نەبن».[٥] فەرماندەی ھێزی ئاسمانی عێراق ڕای گەیاند، ھێزی ئاسمانی لە یەک ڕۆژدا ٤٠٠ گەشتی دژی چەکدارانی ئەنبار ئەنجامداوە.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «بغداد تجند آلاف العاطلين دون تأخيل عسكري للقتال ضد الإرهاب». أنباء موسكو. -10-01-2014. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. «اعتصام الأنبار: المالكي يأمر الجيش بالانسحاب من مدن المحافظة وتسليم إدارتها للشرطة». الشروق المصرية. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. «"الدولة الإسامية في العراق والشام" تسيطر على "نصف الفلوجة"». فرنسا 24. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. «قصف جوي على الأنبار وواشنطن وطهران تعرضان مساعدة العراق ضد مسلحي القاعدة». بي بي سي العربية. ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. «المالكي يدعو الفلوجة إلى طرد "الإرهابيين" لتجنّب الهجوم العسكري». الحياة. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. «قائد القوة الجوية: دمرنا 60% من قدرة داعش وننفذ 400 طلعة جوية في اليوم». السومرية. ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٤ ھێنراوە.