بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێکدادانی ئاشووری و کورد (١٩٠٠-١٩١٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکدادانی ئاشووری و کورد (١٩٠٠-١٩١٠)
Assyrians of Hakkari, c. 1901
ئاشوورییەکانی ھەکاری لە ساڵی ١٩٠١
ڕێکەوت١٩٠٠-١٩١٠
شوێن
شەڕکەرەکان
فەرماندە و سەرکردەکان
ڕەشید بەگ
سەعید بەگ Executed
سەرکردە خێڵەکییەکانی دیکەی کورد
مەلیک یۆسیپ Executed
مەلیک ئیسماعیلی دووەم
مەلیک خوشابا
ھێز
چەندین ھۆز و عەشیرەت چەندین ھۆز و عەشیرەت
زەرەر و زیانە گیانییەکان
زەرەر و زیانی گەورە زەرەر و زیانی گەورە
  • لە ساڵی ١٩٠٠ مەلیک یۆسیپی تیاری لەلایەن ڕەشید بەگی شازادەی کوردی ناوچەی بەرواری تیرۆر دەکرێت، ئەمەش وایکرد کوڕەکەی، مەلیک خوشابا، بە دوای تۆڵەسەندنەوەدا بگەڕێ.
  • لە ساڵی ١٩٠٧ عوسمانییەکان سەرباز و ھێزیان نارد بۆ ھەکاری بۆ ئەوەی شەڕی نێوان ئاشوورییەکانی تیاری و کورد ڕابگرن. سەربازانی عوسمانی توانیان کورد ڕابگرن. بەڵام شکستیان ھێنا بەرامبەر بە ئاشوورییەکانی تیاری و لە ئەنجامدا ئاشوورییە نەستوورییەکان دەستیان بەسەر چەکەکانی عوسمانی گرت و دزیان.
  • لە ساڵی ١٩٠٨ مەلیک خوشابا سەرکردایەتیی ھێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی کرد لە دژی کوردانی بەرواری، لە ئەنجامدا سەعید بەگی برای ڕەشید بەگ کوژرا و ھەر لەو ساڵدا میری کوردی بەرواری زیاتر لە ١٢ ھەزار ئاشووریی لە دۆڵی لیزان دەرکرد.
  • پێکدادانەکان بەھۆی سیاسەتی دابەشبوون و تێکبەردان و حکومڕانیی عوسمانی، و ڕکابەریی خێڵەکی و کێشەی سەر خاک و زەوی و زار بوو.
  • ئەم ڕووبەڕووبوونەوە و پێکدادانانە زەمینەیان بۆ توندوتیژیی زیاتر لە کۆمەڵکوژیی سەیفۆدا لە ساڵی ١٩١٥ دانا و پاڵنەربوو بۆ توندوتیژیی دڕندانەتر لە ماوەی سەیفۆ.
 

پێکدادانی ئاشووری و کورد (١٩٠٠ – ١٩١٠) زنجیرەیەک پێکدادان بوو لە نێوان ئاشوورییەکان و کوردانی ھەکاریدا کە پێش و لە دوای تیرۆرکردنی مەلیک یۆسیپی باوکی مەلیک خوشابا، وە ھەروەھا تۆڵەسەندنەوەی مەلیک خوشابا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی سەعید بەگی برای ڕەشید بەگ.[١][٢][٣][٤] شەڕ و پێکدادانەکان زیانێکی زۆری بە ھەردوولا گەیاند و بووە ھۆی بەرفراوان بوونی ململانێ و شەڕەکان و توندوتیژیی زیاتر لە داھاتوودا.

کورتە

[دەستکاری]

مەلیک یووسفی کوڕی مەلیک باتوو سەرکردەیەکی ڕێزلێگیراوی ھۆزی تیاریی خواروو بوو. شوێنی باوکی بە ساڵاچووی مەلیک باتووی گرتبووەوە.

لە چەندین ھەڵمەتی سەربازیدا بەشداربوو بۆ بەرگری کردن لە خاکەکانیان.

  • لە ساڵی ١٨٨٦: عەشیرەتی مارووناس ئارتووشی شکست پێھێنا، دوای ئەوەی ھێرشیان کردە سەر تیاریی سەروو.
  • ھەروەھا شکستی بە عەشیرەتی بەنیانش ھێنا، دوای ئەوەی دوو پیاویان لە تیاریی خواروو کوشت.

شەڕی ھێلموون و گەراموون (١٨٨٨)

[دەستکاری]

شەڕێکی گەورە لە نێوان ھێزەکانی تیاری و تورک لەگەڵ کوردانی بەرواری ڕوویاندا، تیارییەکان سەرکەوتن، بەڵام برای مەلیک یووسف ڕێگەی بە ھێزی بەرامبەر (دوژمن) دا پاشەکشە بکات، پاش ئەوەی داوای لێخۆشبوونی نەریتیی خێڵەکییان (کە 'ڕووبەخت'ی پێ دەگوترا) کرد.

کوشتنی مەلیک یووسف

[دەستکاری]

ڕەشید بەگ پێی وابوو یووسف یارمەتیدەر بوو لە کوشتنی براکەی محەممەد بەگ. سەڕەڕای ھۆشدارییەکان یووسف ئامادەنەبوو ھەڵبێت، ھەربۆیە دەستگیرکرا و بۆماوەی سێ ڕۆژ زیندانیکرا، دواتر لە تەروانش کوژرا.

تۆڵەسەندنەوەی ئاشوورییەکان

[دەستکاری]

کوڕەکەی 'مەلیک خوشابا'، کە ئەوکات لە ورمێ دەیخوێند گەڕایەوە و لە ساڵی ١٩٠٠ تا ١٩٠٨ شەڕی تۆڵەسەندنەوەی لەدژی بەروارییەکان بەرپاکرد. پاشان مەلیک خوشابا بە تەقە سەعید بەگی برای ڕەشید بەگی کوشت و تۆڵەی باوکی کردەوە.[٥]

دەرئەنجامەکان

[دەستکاری]

میری کوردی بەرواری زیاتر لە ١٢ ھەزار ئاشووری لە دۆڵی لیزان دەرکرد.[٦][٧] مەلیک خوشابا ھێزێکی زۆری لە چەکدارانی تیاریی خواروو لە گوندەکانی لیزان، بنە لاگیپە، مینیانیش، زاویتا و زەرنێ کۆکردەوە و ھێرشی کردە سەر کوردانی بەرواری لەوێ شەڕێکی توند بەدوای خۆیدا ھێنا کە لە ئەنجامدا مەلیک خوشابا سەعید بەگی برای ڕەشید بەگی کوشت و بەو ھۆیەوە تۆڵەی کوشتنی باوکی کردەوە.[٣] مەلیک خوشابا بۆ ماوەی ھەشت ساڵ ھێرشی زۆری کردە سەر بەرواری لە ساڵانی ١٩٠٠ تا ١٩٠٨.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Giwargis، Michael. «استشهاد مالك يوسف والد مالك خوشابا ومعارك الاخذ بالثأر | Nala4U.com | صفحة 2» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
  2. 1 2 Giwargis، Michael. «قصة قتل مالك خوشابا لسعيد بك امير البروار | Nala4U.com | صفحة 2» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
  3. 1 2 «Leaders & Heroes». www.tyareh.org (بە ئینگلیزی).
  4. Semarang، Universitas STEKOM. «Malik Khoshaba | S1 | Terakreditasi | Universitas STEKOM Semarang». p2k.stekom.ac.id (بە ئینگلیزی).
  5. Giwargis، Michael. «استشهاد مالك يوسف والد مالك خوشابا ومعارك الاخذ بالثأر | Nala4U.com | صفحة 2» (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
  6. Gaunt, David (2011). "The Ottoman Treatment of the Assyrians". A Question of Genocide: Armenians and Turks at the End of the Ottoman Empire. Oxford University Press. ISBN 978-0-19-978104-1. p. 323
  7. Gaunt, David (2006). Massacres, Resistance, Protectors: Muslim-Christian Relations in Eastern Anatolia During World War I. Gorgias Press. ISBN 978-1-59333-301-0. P. 56