بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێکدادانی ئاشووری و کورد (١٨٩٥-١٩٠٠)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێکدادانی ئاشووری و کورد (١٨٩٥-١٩٠٠)
بەشێک لە ململانێی ئاشوورییەکان و کوردەکان

ئاشوورییەکانی حەکاری لە ١٩٠٠
ڕێکەوت١٨٩٥-١٩٠٠
شوێن
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
نەبوو
شەڕکەرەکان
خێڵە کوردەکان
ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
خێڵە ئاشوورییەکان (نەستوورییەکان)
فەرماندە و سەرکردەکان
ڕەشید بەگ
سەرکردەکانی خێڵەکییە ناوخۆیییەکانی کورد
مەلیک یووسف
مەلیک ئیسماعیلی دووەم
مەلیک خوشابا (لە ساڵی ١٩٠٠ بەشداریی کرد)
ھێز
نەزانراو ٥٠٠٠+ (لە ساڵی ١٨٩٦)
زەرەر و زیانە گیانییەکان

ئاشوورییەکان باجگر و کاربەدەستە عوسمانییەکانیان دوورخستەوە (ساڵی ١٨٩٥).
• ئاشوورییەکان خۆیان کۆکردەوە و ھێرشیان کردە سەر ناوچەی کوردی ناسراو بە لڤین و ئەوێیان بەتاڵانبرد (ساڵی ١٨٩٦).
• گوندی دیزە و گوندی پییانیس ھێرشی کرایە سەر و بەتاڵانبرا.
• زۆرێک لە دانیشتوان کوژران و یەکەی سەربازییە ناوخۆیییەکان گەمارۆدران (ساڵی ١٨٩٦).

• ئاشوورییەکان ڕووبەڕووی کەتیبەیەکی عوسمانی بوونەوە، کە ھەوڵی چوونیان دەدا بۆ ناوچەکە، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کەتیبەکە بکشێتەوە (ساڵی ١٨٩٧).
• ٤٠٠ مەڕیان لێ دزرا، وە ٢ شوانیش کوژران (لە ١٨٩٦).
 

پێکدادانەکانی ئاشووری و کوردەکان (١٨٩٥-١٩٠٠) پێکدادانێک بوو لەنێوان ئاشوورییەکان و کوردەکان، لە کاتی کۆمەڵکوژییەکانی حەمیدییە (تا ساڵی ١٨٩٧ کۆمەڵکوژییەکانی حەمیدییە وەستێنران) وە زیاتر تووندتر بوو دوای ئەوەی کوردەکان ٤٠٠ مەڕیان لە ئاشوورییەکان برد و دوو شوانیشیان کووشت لە ساڵی ١٨٩٦.[١][٢][٣][٤][٥][٦][٧][٨]

پێشینە

[دەستکاری]

لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەمدا، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بینی بەرزبوونەوەی گرژییە دینی و ڕەگەزییەکان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات کە زۆرینەی کورد و مەسیحی بوون. ئەم گرژییانە گەیشتنە لووتکەی خۆیان لە کاتی کۆمەڵکوژییەکانی حەمیدییە لە نێوان ساڵانی ١٨٩٤ بۆ ١٨٩٦، کە بە شێوەیەکی سەرەکی ئەرمەنییەکان ئامانج بوون، بەڵام کاریگەری لەسەر ئاشوورییەکان، کلدانییەکان و سوریانییەکان ھەبوو، بەتایبەتی لە پارێزگای ئامەد. لە تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ١٨٩٥ دا، کۆمەڵکوژییەکانی ئامەد ڕوویدا، کە تیایدا ھەزاران مەسیحی کوژران، وە چەندین گوند و کڵێسا وێرانکران و تاڵانکران. ئەم کۆمەڵکوژییانە کاریگەرییەکی قوڵیان لەسەر کۆمەڵگەی مەسیحیەکان بەجێھێشت، کە دەستیان کرد بە بینینی خۆیان وەک ھەڕەشەی لەناوچوون. لە ناو ئەم ئاژاوانەدا، ھۆزە چەکدارە کوردەکان بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە دەسەڵاتدارانی عوسمانی دەستیان کرد بە ھێرشکردنە سەر موڵکی گوندەکانی ئاشووری و دزینی مەڕوماڵاتەکانیان، ئەمەش بووە ھۆی کاردانەوەی تووندوتیژی لە لایەن ھەندێک لە گرووپە ئاشوورییەکانەوە، بەتایبەتی تیارییەکان لە ناوچەی جۆڵەمێرگ، کە لە نێوان ساڵانی ١٨٩٥ بۆ ١٨٩٧ بەشدار بوون.[٩]

ڕووداوەکانی ١٨٩٥-١٨٩٧

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٥دا، ئاشوورییەکان باجگرانی عوسمانیان لە ناوچەکانیان دەرکرد، وە لە ساڵی ١٨٩٧دا، ئاشوورییەکان ڕووبەڕووی لەشکرکێشییەکی عوسمانی بوونەوە کە ھەوڵی چوونە ناو ناوچەکەیان دەدا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی لەشکرەکە بکشێتەوە.[١٠]

پێکدادانەکانی ١٨٩٦

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٦، ئەندامانی ھۆزە کوردەکانی ئەرتووشی، کە لە بەرزایییەک لە نزیک ناوچەی جۆڵەمێرگ ھەڵکەوتبوو، ٤٠٠ مەڕیان دەستبەسەرکرد کە موڵکی تیارییە نەستۆرییەکان بوون و ھێرشیان کردە سەر دوو شوان. لە وەڵامدا، نەستۆرییەکان کۆبوونەوە و ھێرشیان کردە سەر ناوچەی کوردەکان کە بە لڤین ناسراوە، بەشداربوون لە بەتاڵانبردن و تاڵانکردنەکان. دەسەڵاتداران ھەوڵیان دا ئارامی بگەڕێننەوە بەبێ ئەوەی ببنە ھۆی ڕووداوی زیاتر بە ناردنی سەرباز بۆ ناوچەکە. ھەر لەو ساڵەدا پێنج ھەزار چەکداری تیاریی نەستۆری لە جۆڵەمێرگ ھەڵیانکوتایە سەر گوندی دیزە و تاڵانیان کرد، کە شەش کاتژمێر دوورە لە جۆڵەمێرگ، دواتر ھێرشیان کردۆتە سەر گوندی پییانس، زۆرێک لە دانیشتووانەکانیان کووشت و یەکەی سەربازیی ناوخۆیییان گەمارۆ دا، کە داوای پاڵپشتی کرد.[١١]

پێکدادانەکانی ١٨٩٩

[دەستکاری]

لە کۆتایییەکانی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٩٩، مەلیک ئیسماعیلی دووەم سەرکردایەتیی ھێزێکی ٦٠٠ ئاشووریی کرد لەژێر فەرمانڕەواییی خۆی لە زنجیرەیەک ھێرشی سەربازی و تاڵانکردنی چەند گوندێکی مسوڵمان لە دۆڵی لڤین، کە ئەنجامدرا وەک کردەوەی تۆڵەسەندنەوە.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. BOA, Y. PRK. ASK, 153/36, Letter Sent by Fourth Army Field Marshal Mehmet Zeki Pasha, 5 July 1315 (17 July 1899)
  2. D Bayt, op. cit., p. 63.
  3. BOA, Y. EE, 132/26-12, Letter Written by Ferik Sadettin Pasha to Shakir Pasha, 27 August 1312 (8 September 1896)
  4. BOA, Y. EE, 132/26-14, Letter Written by Lieutenant General Sadettin Pasha to Shakir Pasha, 30 August 1312 (11 September 1896)
  5. BOA, Y. PRK. DH, 9/36.
  6. BOA, A. MKT. MHM, 670/13, Letter Written by Foreign Minister Tevfik Pasha to the Grand Vizierate, 3 June 1313 (15 June 1897)
  7. BOA, A. MKT. MHM, 670/13, Cipher Telegram Received from the Van Province Deputation, 6 June 1313 (18 June 1897)
  8. Arvas, T. Z. Nestorian-Kurdish tribal disputes in Ottoman documents (1856–1914). Karatekin Journal of Faculty of Letters (KAREFAD), 5(3), 65-86. p. 76.
  9. «November 1, 1895: Ottomans perpetrate the Massacres of Amida, 100,000 Greeks exterminated Greek City Times». تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
  10. Arvas, T. Z. Nestorian-Kurdish tribal disputes in Ottoman documents (1856–1914). Karatekin Journal of Faculty of Letters (KAREFAD), 5(3), 65-86. p. 76.
  11. Arvas, T. Z. Nestorian-Kurdish tribal disputes in Ottoman documents (1856–1914). Karatekin Journal of Faculty of Letters (KAREFAD), 5(3), 65-86. p. 76.
  12. Percy, Henry Algernon George Percy (1901). Highlands of Asiatic Turkey. New York Public Library. London, E. Arnold. p. 223.