بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێڕستی میرەکانی سۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میرانی میرنشینی سۆران
ئاڵای میرنشینی سۆران بە شێوەی ئاڕمێک
کۆتا میر:
ڕەسووڵ بەگ

١٨٣٨ – ١٨٤٧
وردەکارییەکان
شێوازمیر
یەکەم پاشاکەڵۆس بەگ
کۆتا پاشاڕەسووڵ بەگ
دروستبوون١٣٣٠ یان ١٤٣٠
ھەڵوەشانەوە١٨٤٧

میرەکانی سۆران حوکمڕانیی میرنشینی سۆرانیان دەکرد لە ١٣٣٠ یان ١٤٣٠[١] تاوەکوو ١٨٤٧[٢][٣] و ھەڵوەشاندنەوەی میرنشینەکە. بە درێژاییی ئەم ماوەیە حوکمڕانییان بۆ سۆران و ھەولێر و کەرکووک و لە دەیەی ١٨٣٠یش لە سەردەمی میر محەممەد پاشا بۆ ناو ھەر چوار پارچەی کوردستان درێژدەبووەوە. بە گشتی میر لە حکوومەتی سۆراندا باڵاترین پلەی دەسەڵات بوو و حوکمڕانیی تەواوەتیی میرنشینەکەی بە دەستەوە بووە.[٤] بە نزیکەیی ٢٠ بۆ ٢٤ میر فەرمانڕەواییی سۆرانیان کردووە.

ئەمە پێڕستێکی پوختی میرەکانی سۆرانە، بە پێی دوو لە کۆنترین سەرچاوەکان دەربارەی میرەکانی سۆران؛ کتێبی شەڕەفنامە و کتێبی میرانی سۆران.[٥][٦][٧]

پێڕستی میرەکان

[دەستکاری]

██ دوورخرایەوە، یان دەستی لە کار کێشایەوە██ لەسێدارەدراوە یان کوژراوە

ژ. پۆرترەیت ناو ماوەی حوکمڕانی مردن کورتە زانیاریی پێویست
دەستپێکی حوکمڕانی کۆتاییی حوکمڕانی
١ کەڵۆس بەگ ؟ ؟ ؟ باوەگەورەی بنەمەڵەی سۆران
٢ میر عیسا کوڕی کەڵۆس بەگ ؟ ؟ ؟ کوڕی کەڵۆس بەگ؛ دامەزرێنەری میرنشین
٣ شا عەلی بەگی سۆران ؟ ؟ ؟ کوڕی میر عیسا
٤ میر سەید کوڕی شا عەلی بەگ ~سەرەتاکانی دەیەی ١٥١٠ ~کۆتایییەکانی دەیەی ١٥٢٠ ؟ کوڕی شا عەلی بەگ؛ لە ماوەی شەڕی چاڵدێراندا حوکمڕان بووە
٥ میر عیززەددین شێری سۆران ~کۆتایییەکانی دەیەی ١٥٢٠ ١٥٣٤ Executed ١٥٣٤ کوڕی میر سەید؛ لە ١٥٣٤ لەلایەن سولەیمانی قانوونی لەسێدارەدرا و سۆران ھەڵوەشایەوە
٦ میر سەیفەددینی سۆران ١٥٣٤ ١٥٥٨ Executed ١٥٥٨ کوڕی ئامۆزای عیززەددین شێر؛ دامەزرێنەرەوەی سۆران. دەگوترێ لەسێدارەدرا دوای ئەوەی چووە ئەستەمبوڵ
٧ شا قوولی بەگی سۆران ١٥٥٨ ١٥٧٧ ١٥٧٧ کوڕی سەیفەددین
٨ بۆداغ بەگ کوڕی شا قوولی بەگ ١٥٧٧ ١٥٧٧ ١٥٧٧ کوڕی قوولی بەگ؛ لەلایەن براکەی (سولەیمان بەگ) دوورخرایەوە
٩ میر سولەیمان بەگی یەکەم ١٥٧٨ ١٥٨٩ ١٥٨٩ کوڕی قوولی بەگ؛ بە پێی داستان و گێڕاوەکان بێت کوژراوە.
١٠
میر خانزاد ١٥٩٠ ١٥٩٧ ١٥٩٧ کچی قوولی بەگ و خوشکی سولەیمان بەگ بوو
١١ عەلی بەگ ١٥٩٧ ١٦٣٤ ١٦٣٤ کوڕی سولەیمان بەگ و برازای میر خانزاد بوو
١٢ ئۆغووز بەگی گەورە ١٦٣٤ ١٦٩٥ ١٦٩٥ کوڕی عەلی بەگ
١٣ میرە بەگ ١٦٩٥ ؟ ؟ کوڕی عەلی بەگ و برای ئۆغووز بەگ
١٤ ئەحمەد بەگی یەکەم ؟ ١٧٥٦ ١٧٥٦ کوڕی ئۆغووز بەگی گەورە و برازای میرە بەگ
١٥ ئۆغووز بەگی بچووک ١٧٥٦ ١٧٦٨ ١٧٦٨ کوڕی ئەحمەد بەگ
١٦ مستەفا بەگ ١٧٦٨ ١٨١٣ ١٨١٦ کوڕی ئۆغووز بەگی بچووک؛ دەستی لە کار کێشایەوە
١٧
میر محەممەد ١٨١٣ ١٨٣٨ ١٨٣٨ کوڕی مستەفا بەگ و بەھێزترین میری میرنشینی سۆران و سەرکردەی شۆڕشی ڕەواندز
١٨ ئەحمەد بەگی دووەم ١٨٣٨ ١٨٤٠ ١٨٤٠ کوڕی مستەفا بەگ
١٩ سولەیمان بەگی دووەم ١٨٤٠ ١٨٤٠ ؟ کوڕی مستەفا بەگ؛ دوورخرایەوە
٢٠
ڕەسووڵ بەگ ١٨٤٠ ١٨٤٧ ١٨٨٤ کوڕی مستەفا بەگ و کۆتا میری میرنشین. لە دوای ئەو میرنشین ھەڵوەشایەوە بەئێجگاری

درەختی خێزانی

[دەستکاری]

کاتھێڵ

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Muhammad، Qadir Muhammad (14 December 2017). Kurds and Kurdistan in the View of British Travellers in the Nineteenth Century (زانستەوتار) (بە ئینگلیزی). University of Leicester. لاپەڕە 94-98. Veguherandina tezê bo pirtûkekê Veguherandina teza di pirtûkê de pêvajoyek dijwar e ku hewildan, sebir û motîvasyonê hewce dike. Di vê pêvajoyê de, nivîskar divê naveroka tezê analîz bike û ji bo xwendevanên gelemperî veguherîne formek balkêş û têgihîştî. Ev pêvajo ji nûvekirin, başkirin û berfirehkirina mijaran, lêzêdekirina materyalên nû, nûavakirin, û ji nû ve nivîsandina paragraf û beşan pêk tê. Her weha divê nivîskar ji pêvajoya çapkirina pirtûkê û kirrûbirra wê bi tevahî haydar be. Ji bo weşandina tezek di pirtûkekê de hevkarî bi edîtor, rexnegir û weşanxaneyan re hewce dike ku ne tenê pirtûkek bi kalîte çêbike, di heman demê de ji bo bazarê jî bike û temaşevanên rast bikişîne.
  2. Eppel، Michael (٢٠١٦)، A People Without a State, The Kurds from the Rise of Islam to the Dawn of Nationalism، Routledge، ژپنک ٩٧٨-١-٤٧٧٣-٠٩١١-٧ لاپەڕە ٥٦
  3. Eppel، Michael (٢٠١٨)، «The Kurdish emirates»، Routledge Handbook on the Kurds، Routledge Handbooks Online، لاپەڕە ٣٥–٤٧، doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨١٣١٥٦٢٧٤٢٧-٤، ژپنک ٩٧٨-١-١٣٨-٦٤٦٦٤-٣، S2CID ١٨٦٨٠٨٣٠١، لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە لاپەڕە ٤٣
  4. مامزادە، ئاسۆ (٢٧ی تەممووزی ٢٠١٨). «لە تیرۆری پاشای گەورەوە تا جمھووریی رواندز». Rudaw (بە sorani). لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. شەرەفخانی بەدلیسی. شەڕەفنامە - فەرمانڕەوایانی سۆران (PDF). لاپەڕە ٣٣٦ تا ٣٥٦. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  6. حوسێن حوزنی موکریانی. «میرانی سۆران». archive.kcac.org. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  7. کورد و کوردستان، محەممەد ئەمین زەکی بەگ. «ئیمارەتی سۆران». ڤەژینبوکس (بە کوردی). لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.