بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێڕاگوێزی بۆشاییی ئاسمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەپۆلۆ/ساتورن ٥، گەورەترین و قورسترین ئامێری بۆشایی کە خراوەتە بواری کارکردنەوە ھەتا ڕێکەوتی ی ٢٠٢٢.

ئامێری بۆشایی یان پێڕاگوێزی بۆشاییی ئاسمان، بریتییە لە تێکەڵەیەک لە کەشتییەکی ئاسمانی و مووشەک ھەڵگرەکەی کە دەیباتە بۆشایی ئاسمان. یەکەمین ئامێرە بۆشاییەکان سیستەمی ھەڵدانی خەرجکراو بوون، کە مووشەکێکی تاک یان فرەقۆناغیان بەکاردەھێنا بۆ ھەڵگرتنی کەشتییەکی ئاسمانیی تا ڕادەیەک بچووک بە بەراورد بە قەبارە و بارستاییی گشتیی ئامێرەکە.[١] یەکێک لە حاڵەتە جیاوازە سەرەتایییەکان بریتی بوو لە مەکۆکی ئاسمانی، کە لە ئامێرێکی خولگەیی شیاوی دووبارە بەکارھێنانەوە پێکھاتبوو بۆ ھەڵگرتنی تاقم و بار، و لەلایەن تانکییەکی سووتەمەنیی دەرەکیی بەکارھاتوو و دوو مووشەکی پاڵنەری سووتەمەنیی ڕەقی شیاوی دووبارە بەکارھێنانەوەوە پاڵپشتی دەکرا.

سیستەمەکانی ھەڵدانی شیاوی دووبارە بەکارھێنانەوە لە ئێستادا لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پەرەیان پێ دەدرێت.

کەشتییە ئاسمانییەکان یان ئامێرە بۆشاییە سەرەتاییەکان ھەندێک جار بە «کەشتیی بۆشایی» (spaceships) ناسرابوون،[٢] کە زاراوەیەکە لە خەیاڵی زانستییەوە ھاتووە بۆ ئاماژەدان بە ئامێرێکی گریمانەیی کە گەشت دەکات بۆ دەرەوەی خولگەی نزمی زەوی و ١٠٠٪ شیاوی دووبارە بەکارھێنانەوەیە، و تەنھا پێویستی بەوەیە وەک فڕۆکە سووتەمەنیی تێ بکرێتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Expendable Launch Vehicle Investigations - Space Flight Systems». Space Flight Systems (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. «ДО СКОРОЙ ВСТРЕЧИ! - Госкорпорация «Роскосмос»» (بە ڕووسی). لە ڕەسەنەکە لە ١ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.