بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێنووسی ئێس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێنووسی ئێس
پێنووسێکی ئێسی ڕەش کە لەگەڵ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٢٢ ئەڵترا لە ساڵی (٢٠٢٢) نێردراوە
گەشەپێدەرسامسۆنگ
جۆرپێنووسی دیجیتاڵی
کاتی بڵاوکردنەوە٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ (2011-10-29)
نرخ٥٥٬٠٠٠ (تایبەت بە چەماوەکان ٢٠٢١)-١٢١٬٠٠٠ (پرۆ ٢٠٢١)[١]
ڕەهەندەکانS Pen Pro: ١٧٠٫٩ mm × ٨٫٨٩ mm (٦٫٧٢٨ in × ٠٫٣٥٠ in)
S Pen Fold Edition ١٣٢٫١ mm × ٧٫٧ mm (٥٫٢٠ in × ٠٫٣٠ in)[٢]
کێشS Pen Pro: ١٣٫٨ گرام (٠٫٤٩ oz)
S Pen Fold Edition ٦٫٣ گرام (٠٫٢٢ oz)

پێنووسی ئێس (بە کۆری: S펜) پێنووسێکی دیجیتاڵی بێ وایەرە کە لەلایەن کۆمپانیای سامسۆنگەوە دیزاین و پەرەی پێدراوە و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی واکۆمی تێدایە بۆ بەکارھێنان، (و زۆرجار بەردەستە) لەگەڵ ئامێرە مۆبایلە پشتگیریکراوەکانی گالاکسی وەک مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان، ھەروەھا دەفتەرە ھەڵبژێردراوەکانی Samsung Notebook, Galaxy Book، و کرۆم بووک دروست کراوە، بۆ یەکەمجار لەگەڵ گالاکسی نۆت لە ساڵی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە، دواتر بووە تایبەتمەندییەکی سەرەکی لە بەرھەمەکانی گالاکسی نۆت[٣] پێنووسی ئێس پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی وەک وەرگێڕانی دەق دەکات بە پەنجەدان لە پێنووسەکە و دروستکردنی پەیامی جووڵاو[٤]

مێژوو و مۆدێلەکان

[دەستکاری]

S Pen لەگەڵ زنجیرەی Galaxy Note ناسێندرا کە یەکەم " phablet " بوو، لە ساڵی ٢٠١١ پێنووسی دیجیتاڵی چالاکی ھەبوو لەلایەن Wacom، لەگەڵ نەوەی یەکەم کە ١٢٨ ئاستی ھەستیاری پەستانی ھەیە[٥][٦] دەتوانرێت دوگمەی لا تەنیشتی بەکاربھێنرێت بۆ چالاککردنی تایبەتمەندی و ئاماژە تایبەتەکانی ئاڕاساتەکراوەکانی پێنووسەکە و بەرنامەکانی سیستەمیشدا[٥]

نەوەی دووەمی S Pen لە مۆبایلی گالاکسی نۆت ٢ کەمێک ئەستوورترە لە Galaxy Note ی یەکەم، ھەروەھا تایبەتمەندییەک کە بە Air View بە بازاڕ دەکرێت ڕێگە بە بەکارھێنەر دەدات پێشبینی ناوەڕۆک بکات بە ھەڵگرتنی پێنووسەکە بەسەر ناوەڕۆکەکەدا، ھاوشێوەی تایبەتمەندی hoverbox ی ماوس لە ھەندێک کۆمپیوتەری سەر مێزدا، وەک وێنەی بچووک لە گەلەری و زانیاری ئامرازی پێشبینیکردن لەسەر دوگمەکانی لێدەری ڤیدیۆ و ھێنانەپێشەوەی ناوەڕۆک لە وێبگەڕی (سامسۆنگ) لەگەڵ جووڵاندن[٧]

لەسەر مۆبایلی گالاکسی نۆت ٧، سیستەمی کارپێکردنەکە چەندین ئامرازی نوێی تێدابوو کە پشتگیری لە پێنووسی S Pen دەکەن، لەوانە وەرگێڕان، گەورەکەری شاشە و ئامرازی تۆمارکردنی GIF، ھەروەھا کۆمەڵەی پێشووی بەرنامەکانی تێبینی وەرگرتن لە بەرنامەی تێبینیەکانی سامسۆنگ یەکخراوە[٨][٩][١٠]

S Pen لەسەر گالاکسی نۆت ٨[١١] تایبەتمەندی زیاتر پێشکەش دەکات، لەوانە "Live Message" بۆ دروستکردنی تێبینی دەستنووس کە لەگەڵ ئیمۆجیەکاندا تێکەڵکراوە و لە ئەنجامدا GIF ی جووڵاوی کورت دروست دەبێت، بەکارھێنەران دەتوانن S Pen لە ئامێرەکە دەربھێنن و دەستبەجێ تێبینی لەسەر شاشەکە بنووسن لە ڕێگەی "Screen Off Memo"ەوە، کە بەھۆی توانای ھەمیشە داگیرساوی شاشەکەوە کاردەکات[١٢]

توانای ئەنجامدانی فرمانەکان لەڕێی خزمەتگوزاری بلوتووس لە گالاکسی نۆت ٩ بەردەستکرا و بە گالاکسی ئێس ٢٤ ئەلترا کۆتایی پێھات، کە پێنووسی ئێس چەندین تایبەتمەندی جیاوازی لەخۆدەگرت لەڕێی دوگمەی سەر پێنووسەکە[١٣]

S Pen لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لەگەڵ Galaxy Tab S7 FE بەردەست کرابوو

لەسەر مۆبایلی نۆت ١٠، پێنووسەکە یەک پارچە پلاستیکە لەبری دوو پارچە پلاستیک وەک نۆت ٩ و پشتگیری لە Air Actionsی پێشکەوتووتر دەکات کە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات لە دوورەوە بە پێنووسەکە کۆنترۆڵی ئامێرەکە بکەن، وەک گۆڕینی ڕێکخستنەکانی کامێرا و ھەناردەکردنی دەقی دەستنووس بۆ مایکرۆسۆفت وۆرد لە دوورەوە[١٤]

S Pen لەسەر مۆبایلی گالاکسی نۆت ٢٠ تایبەتمەندی کاتی وەڵامدانەوەی خێراترە لە مۆدێلەکانی پێشوو لەھەماکاتدا ماوەی بەرگەگرتنی پاترییەکەی درێژترە[١٥]

مۆبایلی گالاکسی ئێس ٢٢ ئەلترا یەکەم مۆبایلی زنجیرەی Sە کە پێنووسەکەی تایبەتمەندییەکانی زنجیرەی گالاکسی نۆت تێدایە کە تێکڕای وەڵامدانەوەی ٢٫٨میلیچرکە بوو لەکاتێکدا لەزنجیرەی نۆت ٢٠ دا ٢٦میلیچرکە و لە نۆت ٢٠ ئەلترا و ئێس ٢١ ئەلترادا بریتییە لە ٩میلیچرکە[ سەرچاوە پێویستە ]

پێنووسی ئێسی گالاکسی ئێس ٢٥ ئەلترا تایبەتمەندی بلوتووسی تێدا نییە[١٦]

پێنووسە تایبەتییەکانی تر

[دەستکاری]

ئامێرە گونجاوەکانی گالاکسی بۆ پێنووسی ئێس سوود لە تەکنەلۆژیای Wacom EMR وەردەگرن، واتە]ێنووسەکانی کۆماپانیا تایبەتەکانی تر کە بۆ ھەمان تەکنەلۆژیا دروستکراون جگە لە S Pen کاردەکەن، لەوانە پێنووسی میتسوبیشی دیجیتاڵی Hi-Uni، پێنووسی Staedtler Noris Digital ,LAMY AL-star, EMR[١٧] ھەروەھا پێنووسی Wacom One پشتگیری دەکرێت[١٨]

ئامێرە گونجاوەکان

[دەستکاری]

بەراوردکردنی تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]
تیرەی نوکی قەڵەم نێردراوە لەگەڵ
مۆبایلەکانی گالاکسی تابلێتەکانی گالاکسی ئەوانی تر
١٫٦ ملیم نۆت ٣/٤/٥، نۆت ١٠٫١، نۆت پرۆ ١٢٫٢ تاب ئەی ٨٫٠، تاب ئەی ٩٫٧، تاب ئەی ١٠.1 (2016)
٠٫٧ ملیم نۆت زنجیرەی ٧/٨/٩ تاب S3، تاب S4، تاب A (2019)، تاب ئەکتیڤ٢ نۆتیبوکی ٩ پێنووسی س
٠٫٧ ملیم (نوێ) نۆت زنجیرەی ١٠/٢٠، S21 Ultra, S22 Ultra, S23 Ultra, S24 Ultra تاب S6، تاب S6 لایت، تاب زنجیرەی S7، تاب زنجیرەی S8، تاب زنجیرەی S9، تاب ئەکتیڤ ٣
١٫٥ ملم ز تاودانی ٣/٤/٥/٦، S25 Ultra

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Samsung Elec's new foldables arrive in enhanced features but cheaper price tag - Pulse by Maeil Business News Korea». pulsenews.co.kr. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. Kew-Denniss، Zachary (١١ی ئابی ٢٠٢١). «S Pen Fold Edition vs. S Pen Pro: What's the difference?». Android Police. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. Samsung Global Newsroom – All the latest news, key facts and inspiring stories about Samsung Electronics. ٥ی ئابی ٢٠٢٠ https://news.samsung.com/global/since-2011-looking-back-at-the-s-pens-history-of-innovation. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. Etherington، Darrell (٢٣ی ئابی ٢٠١٧). «The Galaxy Note 8's S Pen has new pen powers, including translation». لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. 1 2 «Samsung Galaxy Note N7000 review: Power play». GSMArena. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  6. «Samsung Galaxy Note». Trusted Reviews. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  7. «What is Air view feature of S Pen in Samsung Galaxy Note2(GT-N7100)? | Samsung Support India». Samsung India (بە Indian English). ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. «Samsung Galaxy Note 7 arrives August 19th with curved display, iris scanner». The Verge. ٢ی ئابی ٢٠١٦. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  9. «Samsung Galaxy Note 7 review». Engadget. ١٦ی ئابی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. «New Note 7 TouchWiz interface features preview». PhoneArena. ١٩ی ئابی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  11. «What are the new improvements for S Pen in Galaxy Note8? | Samsung SG». Samsung sg. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  12. Siddiqui، Aamir (٢٣ی ئابی ٢٠١٧). «A Look at the Galaxy Note 8's New & Improved Software Features». XDA Developers. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. «The Galaxy Note 9 S Pen battery charges quickly, has a tiny flaw». Phonearena (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  14. «Samsung Galaxy Note 10 Plus review: Not the Note you know». Android Authority (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٧ی ئابی ٢٠١٩. لە ٨ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  15. Hager، Ryne (٥ی ئابی ٢٠٢٠). «What's new with the Galaxy Note20's S Pen?». Android Police. لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  16. Axel Metz (٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Confirmed: the Samsung Galaxy S25 Ultra won't get a Bluetooth-enabled S Pen after all». TechRadar (بە ئینگلیزی). لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  17. «Samsung unveils new S Pen Pro, announces support for third-party styluses». GSMArena.com. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  18. wacom.com. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ https://www.wacom.com/en-es/about-wacom/news-and-events/2021/1438. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]