بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێش ئیکلامپسیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێش ئیکلامپسیا یان پێش فێ لێھاتنی دووگیانی (بە ئینگلیزی: Pre-eclampsia) یەکێکە لە لێکەوتە و کێشە پڕمەترسییەکانی سەردەمی دووگیانی کە تێکچوونێکی فرەئەندامییە. ئەم دۆخە لە ٥٪ بۆ ٧٪ی دووگیانییەکان لە وڵاتانی ڕۆژاوادا ڕوودەدات و بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدانی دایکان و تێکچوونی تەندروستیی کۆرپەلە و دایک دادەنرێت.[١][٢][٣][٤]

دەستنیشانکردن و نیشانەکان

[دەستکاری]

ئەم کێشەیە بەگشتی دوای ھەفتەی بیستەمی دووگیانی سەرھەڵدەدات و لە ڕێگەی ئەم نیشانانەوە دەستنیشان دەکرێت:[٥]

  • بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن (کاتێک پەستانی سیستۆلیکی لە ١٤٠ ملم جیوە یان پەستانی دیاستۆلیکی لە ٩٠ ملم جیوە زیاتر بێت).[٦]
  • ھەبوونی پرۆتین لە ناو میزدا (Proteinuria).[٧]

گەورەترین و باوترین نیشانەی مەترسیداری ئەم دۆخە بریتییە لە فێ لێھاتن، کە ئەگەری ڕوودانی لەم نەخۆشییەدا زۆر بەرزە.

لێکەوتەکان و چارەسەر

[دەستکاری]

ئەگەر پێش ئیکلامپسیا بەبێ چارەسەر جێبھێڵرێت، دەگۆڕێت بۆ حاڵەتێکی توندتر کە بە «ئیکلامپسیا» (Eclampsia)یان فێ لێھاتنی دووگیانی دەناسرێت. لەم قۆناغەدا، بۆ ڕزگارکردنی ژیانی دایکەکە، پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە دووگیانییەکە بھێنرێت، تەنانەت ئەگەر لە ڕێگەی نەشتەرگەریی سیزەرییەن (منداڵبوون بە نەشتەرگەری)یان لەباربردن (کورتاج) بێت.

بەپێی خەمڵاندنەکان، پێش ئیکلامپسیا ساڵانە لە سەرتاسەری جیھاندا دەبێتە ھۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٧٠ ھەزار دایک و ٥٠٠ ھەزار کۆرپەلە.[٨]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ↑ Phipps، Elizabeth A. (١ی ئایاری ٢٠١٩). «Pre-eclampsia: pathogenesis, novel diagnostics and therapies». Nature Reviews Nephrology. ١٥ (5): ٢٧٥–٢٨٩. doi:١٠.١٠٣٨/s٤١٥٨١-٠١٩-٠١١٩-٦. PMC ٦٤٧٢٩٥٢. PMID ٣٠٧٩٢٤٨٠.
  2. ↑ Eiland E، Nzerue C، Faulkner M (٢٠٢٠). «Preeclampsia 2020». Journal of Pregnancy. ٢٠٢٠ 586578. doi:١٠.١١٥٥/٢٠١٢/٥٨٦٥٧٨. PMC ٣٤٠٣١٧٧. PMID ٢٢٨٤٨٨٣١.
  3. ↑ Hypertension in pregnancy. ACOG. ٢٠٢٠. لاپەڕە ٢. ژپنک ٩٧٨-١-٩٣٤٩٨٤-٢٨-٤. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ↑ Lambert G، Brichant JF، Hartstein G، Bonhomme V، Dewandre PY (٢٠٢١). «Preeclampsia: an update». Acta Anaesthesiologica Belgica. ٦٥ (4): ١٣٧–١٤٩. PMID ٢٥٦٢٢٣٧٩.
  5. ↑ Longo DL (٢٠١٢). Harrison's principles of internal medicine. New York: McGraw-Hill. لاپەڕە ٥٥–٦١. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٧-١٧٤٨٨٩-٦.
  6. ↑ «Hypertension in pregnancy. Report of the American College of Obstetricians and Gynecologists' Task Force on Hypertension in Pregnancy» (PDF). Obstetrics and Gynecology. ١٢٢ (5): ١١٢٢–١١٣١. تشرینی دووەمی ٢٠١٣. doi:١٠.١٠٩٧/٠١.AOG.٠٠٠٠٤٣٧٣٨٢.٠٣٩٦٣.٨٨. PMC ١١٢٦٩٥٨. PMID ٢٤١٥٠٠٢٧. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ↑ «Hypertension in pregnancy. Report of the American College of Obstetricians and Gynecologists' Task Force on Hypertension in Pregnancy» (PDF). Obstetrics and Gynecology. ١٢٢ (5): ١١٢٢–١١٣١. تشرینی دووەمی ٢٠١٣. doi:١٠.١٠٩٧/٠١.AOG.٠٠٠٠٤٣٧٣٨٢.٠٣٩٦٣.٨٨. PMC ١١٢٦٩٥٨. PMID ٢٤١٥٠٠٢٧. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  8. ↑ «پره اکلامپسی، عارضه مرموز مرگباری که دانشمندان علت آن را کشف نکرده‌اند». BBC News فارسی (بە فارسی). ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.