پێشمەرگە (فیلمی ٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پێشمەرگە (فیلم ٢٠١٦)ەوە ڕەوانە کراوە)
پێشمەرگە
دەرھێنەربێرنارد ھێنری لێڤی
سەرچاوەی چیڕۆکشەڕی دژ بە داعشی پێشمەرگە
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم، شەڕی
وێنەگری سینەماییئاڵا ھۆشیار
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٦
ماوەی فیلم٩٢ خولەک
وڵاتکوردستان
فەڕەنسا
زمانکوردی
فەڕەنسی
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتی لە بەرلین

پێشمەرگە فیلمێکی دۆکیومێنتەری - شەڕییە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی. بەڵگەفیلمەکە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٥یە و سازکردنەکەی نزیک ساڵێکی خایاندووە و زۆربەی شەڕەکانی تێدایە و لە جەلەولا ھەتاکوو شنگال کاری وێنەگری بۆ کراوە و ٢٠ی ئایاری ساڵی ٢٠١٦ لە شێست و نۆھەمین خۆلی فێستیڤاڵی فیلمی کان، دوو جار نمایش کراوە؛ ئاڵا ھۆشیار کە جگە لە کاری وێنەھەڵگرتنەوە، لە فیلمەکەشدا ڕۆڵی بینیوە، میوانداری کرابوو و وەکوو نوێنەری کورد بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدار ببوو[١]؛ و دوای ئەوە لە فێستیڤاڵ و شار و وڵاتە جۆراوجۆرەکانی دونیا دونیا وەکوو: فەرانسە (٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦)، لەندەن، نیویۆرک (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧) و سێربیا پیشان دراوە[٢][٣]؛ ھەروەھا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆری نوێنەرانی عێراق و تورکیا،[٤] لە ڕێکەوتی ٢٨–٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان[٥][٦]و لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨یش لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش کراوە[٧][٨]؛ ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩یش بە بەشداریی دیپلۆماتی زۆربەی وڵاتەکان، لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر پیشان دراوە. فیلمەکە باس لە ھێز و خۆڕاگریی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ھەمبەر داعش دەکات و قارەمانە سەرەکییەکەی شەھید مەغدید ھەرکییە.[٩][١٠]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ئاڵا ھۆشیار: بە فیلمی پێشمەرگە نوێنەرایەتی کورد لە فێستیڤاڵی کان دەکەم". westganews.net. Retrieved 2021-11-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "فیلمی پێشمەرگە لە فەرەنسا نمایش دەکرێت". www.kurdistan24.net. Retrieved 2021-11-22.
  3. ^ "فیلمی پێشمەرگە لە فستیڤاڵی فیلمی ئەمریکا نمایش دەکرێت". Zagros News Agancy. Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "ناوی پێشمەرگە شوێنی وڵاتانی جیھان دەگرێتەوە". Katnews (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-22. ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "فیلمی پێشمەرگە لە دەرھێنانی بێرنارد ھێنری لێڤی، بەرەبەیانی چوارشەممە لە نەتەوەیەکگرتووەکان نمایشدەکرێت و تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕووماڵی دەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2021-11-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ "فیلمی پێشمەرگە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش کرا". kurdistanmedia.com. Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت". witebej.com. Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ میدیا, گوڵان. "فیلمی پێشمەرگە لە کۆنگرێسی ئەمریکا نمایش دەکرێت". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). Retrieved 2021-11-22.
  9. ^ Frater, Patrick (16 May 2016). "Cannes Adds Bernard-Henri Levy's 'Peshmerga' to Official Selection". Variety.
  10. ^ "بێرناد لیڤی فیلمی پێشمەرگە دەباتە کۆنگرێسی ئەمریکا". www.sharpress.net. Retrieved 2021-11-22. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]