بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشدادیان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشدادیان (بە ئاڤێستایی: 𐬞𐬀𐬭𐬀𐬛𐬁𐬙𐬀، ڕۆمانی کراو: Paradāta؛ بەواتای «یەکەم کەس کە یاسای دانا»)، یەکەمین زنجیرە و بنەماڵەی پاشایەتیی کەناراو و ناوچەکانی ئێرانن لە پەرتووکی ئاڤێستا، شانامە و ئەفسانەناسیی ئێرانی کۆندا کە پێش سەردەمی کەیانیان فەرمانڕوایییان کردووە.

ئەم پاشایەتییە لەلایەن کەیوومەرسەوە دامەزراوە و بەپێی ئەفسانەکان ماوەی ٢٤٣٢ ساڵی خایاندووە. پاشاکانی پێشدادی نۆ کەس بوون کە بەناوبانگترینیان بریتین لە: جەمشید، زوحاک و فەریدوون. کۆتایی و ڕووخانی ئەم قۆناغە مێژوویییە ئەفسانەیییە بە مردنی پاشا «زەو» دێت، کە دوای ئەو دەسەڵات دەگوازرێتەوە بۆ کەیانیان. شارەکانی بەڵخ، ئامۆل و تەمییشە وەک پایتەختەکانی ئەم خانەدانە ناوزەد کراون.

قۆناغەکانی پاشایەتیی پێشدادی

[دەستکاری]

پاشایەتیی پێشدادیان بە گشتی دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا:

  1. قۆناغی ئەفسانەیی: کە لە سەرەتای پاشایەتیی کەیوومەرسەوە دەست پێدەکات و تا کۆتایی فەرمانڕوایی فەریدوون بەردەوام دەبێت.
  2. قۆناغی پاڵەوانێتی: کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕاپەڕینی «کاوەی ئاسنگەر» و دەرکەوتنی پاڵەوانانی گەورە لە مێژوودا.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • ویکیپیدیای فارسی، ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.