بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشبینیکردنی کەشوھەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشبینی کردنی کەش بریتییە لە بەکارھێنانی زانست و تەکنۆلۆژیا بۆ پێشبینیکردنی دۆخی بەرگەھەوا بۆ شوێنێک و کاتێکی دیاریکراو. ھەر لە کۆنەوە مرۆڤ ھەوڵی زۆری داوە بۆ پێشبینیکردنی کەشوھەوا، ھەر بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم ناوەندی فەرمیی کەشناسی و پێشبینیکردنی دۆخی کەشوھەوای لە سەدەی نۆزدەھەم دامەزراند. پێشبینیکردنی کەشوھەوا لێکۆڵینەوەیە لە ھۆکارەکانی کەش وەک خێرایی و ئاڕاستەی با، شێ، پلەی گەرمی، پەستانی ھەوا، دابارین، ڕاددەی بینین.[١][٢]

خشتەیەکی پێشبینیکردنی کەشوھەوا، لە ئەمڕۆ و لە بەیانیدا (داھاتوو)

گرنگی و جۆراوجۆری سوود و بەکارھێنانەکانی پێشبینیکردنی کەش و ھەوا زۆرن، وەک ھۆشداریدانی کەشوھەوا؛ چونکە دەتوانێت یارمەتی مرۆڤ بدات لە خۆپاراستن لە زیانە ماددییەکان و دەتوانێت زیانەکان کەم بکاتەوە. پێشبینییەکانی کەشوھەوا کە لێکۆڵینەوە لە پلەی گەرمی و دابارین دەکەن، یارمەتی مرۆڤ دەدەن لە کەرتی کشتوکاڵ و یارمەتی جوتیاران دەدات لە بەرھەمھێنانی باشتر و کەمکردنەوەی زیانەکان. یان لە سەلامەتی گواستنەوە و گەشت، یان لە کارە بازرگانییەکان و یەکێک لە بەکارھێنانە باوەکان بریتییە لە دیاریکردنی جل و بەرگی گونجاو بۆ کاتە دیاریکراوەکان و ھۆشداریدان بە خەڵک لە گۆڕانی کەشوھەوا.[٣][٤][٥]

بەکارھێنانی باڵۆنێک بۆ پێشبینیکردنی کەش. کە لە دواوەی باڵۆنەکە کیسە قوچەکییەکانی ھەوا دیارە، کە ئەویش یەکێکە لە ئامرازەکانی پێشبینیکردنی کەشوھەوا بەکاردێت بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی با.

بۆ پێشبینیکردنی کەشوھەوا زانایانی کەشناس چەندین پێوانە و دەزگا و ئامێری کەش بەکاردێنن، کە ھەریەکەیان تایبەتە بە باروودۆخێکی کەش. زانایانی کەشناسی پشت بە کۆکردنەوەی داتاکان دەبەستن لە ڕێگەی سەرچاوەکانی وەک وێستگە و دەزگاکانی کەشوھەوا، سەتەلایت و ڕادار، باڵۆنەکانی ھەوا و فڕۆکەکانی کەشوھەوا.[٢][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «زانیاری لەسەر پێشبینیکردنی کەش». web.archive. ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. ^ ئ ا «PAGASA». www.pagasa.dost.gov.ph. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. ^ «REASONS FOR A WEATHER FORECAST». www.theweatherprediction.com. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. ^ Ritchie، Hannah (١٢ی ئازاری ٢٠٢٤). «Weather forecasts have become much more accurate; we now need to make them available to everyone». Our World in Data (بە ئینگلیزی).
  5. ^ ئ ا «How Weather Forecasts Are Made (And Why They're Important)». Indeed Career Guide (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.