بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشبڕکێی ھاوشێوەکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشبڕکێی ھاوشێوەکار
لقیکایەی ئۆتۆمۆبیل، کایەی ڤیدیۆیی پێشبڕکێ، esports
وەرزشپێشبڕکێی ئۆتۆمۆبیل
Simulatesracing

پێشبڕکێی ھاوشێوەکار زاراوەیەکی گشتییە بۆ کایەکانی پێشبڕکێ کە ھەوڵ دەدەن بە وردی ھاوشێوەی پێشبڕکێی ئۆتۆمۆبیل بکەن، لەگەڵ گۆڕاوەکانی جیھانی ڕاستەقینە وەک بەکارھێنانی سووتەمەنی، زیان، خورانی تایە و لکانی بە زەوی، و ڕێکخستنەکانی سسپێنسن (suspension).[١] بۆ ئەوەی لە پێشبڕکێی ھاوشێوەکاردا ڕکابەر بێت، پێویستە شۆفێر لە ھەموو لایەنەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمۆبیل تێبگات کە پێشبڕکێی جیھانی ڕاستەقینە ئەوەندە سەخت دەکەن،[٢] وەک ئیستۆپگرتنی سنووری (threshold braking)، چۆنیەتی پاراستنی کۆنترۆڵی ئۆتۆمۆبیل کاتێک تایەکان لکان بە زەوییەوە لەدەست دەدەن، و چۆنیەتی چوونەژوورەوە و چوونە دەرەوەی ڕاست لە پێچەکاندا بەبێ لەدەستدانی خێرایی. ئەم ئاستە لە سەختییە کە پێشبڕکێی ھاوشێوەکار لە کایەکانی شۆفێری شێوازی پێشبڕکێی ئارکەید جیا دەکاتەوە، کە تێیدا گۆڕاوەکانی جیھانی ڕاستەقینە لە ھاوکێشەکە دەردەکرێن و ئامانجی سەرەکی دروستکردنی ھەستێکی خێرایییە نەک ھەستی واقیعیبوون وەک زنجیرەی نید فۆڕ سپید.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bates، Bob (٢٠٠٤). Game Design (چاپی 2). Course Technology PTR. لاپەڕە ٥٩. ژپنک ٩٧٨-١-٥٩٢٠٠-٤٩٣-٥.
  2. «Sim Racing Blog: Industry News & How-To Tips | Ricmotech». لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  3. II، Anthony Franklin (١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤). «All Gas, No Brakes: Why Simulation Racing Isn't for Me». VICE (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.