پێشبڕکێی مەرگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشبڕکێی مەرگ
دەرھێنەرپاوڵ ئەندرێسۆن
بەرھەمھێنەرپاوڵا واگنەر، جیرێمی بۆڵت، پاوڵ ئەندرێسۆن
مۆسیقاپاوڵ ھاسلینگەر
دەستکارینیڤین ھۆوی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەوێنەکانی گەردوون
ڕێکەوتی دەرچوون٢٢ی ئابی ٢٠٠٨
ماوەی فیلم١١١ خولەک
وڵاتئەمریکا، ئەڵمانیا،
زمانئینگلیزی
تێچوون٤٥ بۆ ٦٥ میلیۆن دۆلار
داھات٧٦ میلیۆن دۆلار

پێشبرکێی مەرگ (بە ئینگلیزی: Death Race) فیلمێکی ئەکشنی ھەستبزوێنە، لەلایەن "پاوڵ ئەندریسۆن" کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە، ئەستێرەکانی فیلمەکە جەیسن ستەیتم، تایریس گیبسن، ئایان ماکشین، جوان ئەلێن. سەرەتا دەیانویست، فیلمی "پێشبڕکێی مەرگ ٢٠٠٠" دووبارە بکەنەوە، کە لە ساڵی ١٩٧٥ بڵاوکراوەتەوە، دواتر وتیان، لەسەر بنەمایی ″ئیب ملشیۆر″ چیرۆکێکی بچوک بەناوی "پێشبڕکێکەرەکە" دەکەین.

لە ساڵی ٢٠٠٢ پلانی پەرەسەندنی فیلمەکەیان دانا، ھەرچەندە بەرھەمھێنانی لەلایەن پەسەندکردنی سیناریۆ تاخیر بوو. فیلمی پێشبڕکێی مەرگ لەلایەن کۆمپانیای "ستۆدیۆکانی جیھان" پێکھات، ئەندریسۆن دووبارە چووە پاڵ کاری نووسین و دەرھێنەری. فیلمەکە لە ئابی ٢٠٠٧ لە شاری مۆنتریال، دەستی پێکرا، لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ فیلمەکە بڵاوکرایەوە، ھەروەھا پێداچوونەوەی تێکەڵ بۆ فیلمەکە کرا.

چیرۆک[دەستکاری]

چیرۆکی فیلمەکە باس لەکەسێک دەکات، بەناوی "جێنسێن ئەمیس" کە ڕۆژێک بۆ ماڵ دەگەرێتەوە، ژنەکەی بە کوژراوی دەبینێت، بەخێرایی بەرەو لای ژنەکەی دەروات، دواتر سەیری دواوە دەکات، یەکسەر کەسێک دەکێشێت پێیدا، جێنسێن بە زەحمەت ئەو دەبینێت، تەنھا ئەوەنە نەبێت کە دزێکە بە ماسکەوە، نیشانەیەکی دەستی وەک گاڵتەپێکردنێک بۆ جێنسن دەکات. دواتر پۆلیس بۆ شوێنێکە دێت، بەھەڵە جێنسێن دەگرن، چونکە واھەست دەکەن ئەو ژنی خۆی کوشتووە، بۆ بەندینخانەیەک دەیبەن. لەو بەندیخانەیە زۆر لەو دەکەن، کە پێشبرکێیەکی خوێناوی بکات، کە لە جیھاندا بەو پێشبرکێیە دەوترێ "پێشبرکێی مەرگ"، بە ئۆتۆمبێل پێشبرکێکە دەکەن، کە شۆفێرەکان دەرفەتی تەقەکردنیان ھەیە، دەبێت یەکتری بکوژن، ئەو مەسەی لە کۆتاییدا مایەوە ڕزگاری دەکەن. جێنسێن بەناچاری لە بەندیخانەکە دەست بەو پێشبرکێیە دەکات، ھەریەکە لە شۆفێرەکان ئافرەتێک دەنێرنە لای، بەمەبەستی یارمەتیدان، جێنسێن لەجێگای کەسێک بەناوی "فرانکشتاین" یاری دەکات، لەکاتی پێشبرکێیەک جێنسێن یەکێک لە شۆفێرەکان دەبینێت، بەدەستی نیشانەیەک دەکات، کە ئەو نیشانەیە ھەمان نیشانە دەستییەکەی دزەکە بوو، کە ژنەکەی جێنسێنی کوشت. پاشان جێنسێن بۆی دەردەکەوێت، کە ئەم زیندانیکەرە ھەمان ئەو دزەیە، پێش پێشبرکێیەک بەدزی بەدوایدا دەچێت، تا تۆڵەی لێبکاتەوە، بەڵام ئەو دەزانێت جێنسێن بەدوایدا دێت، بە چەند کەسێکەوە ھێرش بۆ جێنسێن دەکەن، لەکۆتایدا جێنسێن دەتوانێت کە ئەو دزە بکوژێت، جێنسێن لەگەڵ ئەو ئافرەتەی تەنیشتی و کەسێکێکی تر پیلان بۆ ڕزگابوون دادەنێن.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • جەیسن ستەیتم: وەک جێنسێن گارنەر ئەمیس
  • جوان ئەلێن: وەک کلایری ھێنێسی
  • تایریس گیبسن: وەک جۆسێف ماسۆن
  • ئایان ماکشین: وەک ڕاھێنەر
  • ناتالی مارتینز: وەک کەیس
  • ماکس ڕیان: وەک سلۆڤۆ پاچینکۆ
  • جەیسۆن کلارک: وەک بەرێز تی ئاڵریچ

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠٠٥، فیلمی «بونەوەرە ئاسمانییەکان دژی دڕندە» کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بڵاوکراوەتەوە، سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا، دواتر پاوڵ ئەندریسۆن ڕایگەیاند، کە فیلمی «پێشبرکێی مەرگ ٢٠٠٠» دووبارە دەکەنەوە، بەڵام بە ناونیشانی «پێشبرکێی مەرگ ٣٠٠٠» کە لەلایەن کۆمپانیای «وێنە بەرزەکان» بڵاوبکرێتەوە، ھەروەھا کاری نووسینی «جەی ئێف لوتۆن» دەیکات. لەوانەیە لەلایەن تۆم کرووز و پاوڵا واگنەر بەرھەمبھێنرێت، بەڵام ئەم بریارانە دواتر سەری نەگرت. لە نیسانی ٢٠٠٧ جەیسن ستەیتم ھاتە ناو چیرۆکی فیلمەکەوە، وەک ئەکتەرێکی سەرەکی فیلمی پێشبرکێی مەرگ، ئەندریسۆن باسی ئەوەشی کرد،[١] کە شوێنێ فیلمەکە لەوانەیە لە بەندیخانە بێت، ھەروەھا لەوانەیە فیلمێکی توندوتیژی و پاڵەوان بێت، وەک فیلمەکانی پێشووتر.

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

سەرەتا فیلمەکە دانردرا، کە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بۆ ٢٢ی ئابی ٢٠٠٨ گوازرایەوە.[٢] لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وڵاتە یەکگرتووەکان بۆسەر DVD و Blue-ray بڵاوکرایەوە،[٣] بۆسەر Blue-ray تایبەتمەندییەکی زۆری بۆ کرابوو. داھاتی فیلمەکە ٧٦ میلیۆن دۆلار بوو، تەنھا لە باکووری ئەمریکا ٣٦٬٣١٦٬٠٣٢ میلیۆن دۆلار پەیدا کرد.[٤]

مۆسیقا[دەستکاری]

نیشانەی فیلمی پێشبرکێی مەرگ لەلایەن پۆڵ ھاسلینجەر و تیم دەیڤس پێک ھاتووە، ھاسلینجەر نیشانەی تۆمارکردنی فیلمەکە لە «ستۆدیۆی ھۆڵیوود» و «قۆناغی سۆنی» پێکھێنا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Patrick Lee (March 18, 2002). "Paul W.S. Anderson reanimates a game group of zombies in Resident Evil". Sci Fi Wire. Archived from the original on October 14, 2007. Retrieved September 13, 2007. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Death Race Rescheduled for this Summer". ComingSoon.net. Retrieved May 11, 2008. ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Death Race (2008)". videoeta.com. 2013. Archived from the original on 15 April 2013. Retrieved 20 June 2013. ١٥ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Death Race (2008)". Box Office Mojo. Retrieved June 21, 2010.
  5. ^ Dan Goldwasser (August 1, 2008). "Paul Haslinger scores Death Race". ScoringSessions.com. Retrieved August 1, 2008.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]