پێشانگای سێ شۆڕش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Type_in_location لە ڕیزی 63:assign to undeclared variable 'args'.

پێشانگای سێ شۆڕش
Map
شوێنپیۆنگیانگ, کۆریای باکوور
پێشانگای کانەکان لە کۆریای باکوور

پێشانگای سێ شۆڕش (بە ئینگلیزی: Three Revolution Exhibition) مۆزەخانەیەکە دەکەوێتە کۆریای باکوور، مۆزەخانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی سێ شۆڕشی «کیم ئیل سۆنگ» و تەکنیکی و کلتوری پیشان دەدات. دەکەوێتە ناوچەی ڕایۆنمۆت دۆنگ،[١] زۆر لە شتەکانی خۆی چەندین ئایدۆلۆژیای دیکە پێشکەش بە بیرۆکە و پیشەسازی قورس و ڕۆشنبیری و کشتوکاڵ دەکات. ئەم مۆزەخانەیە سێ پێشانگای ھەیە کە وردەکاریی پێشکەوتنەکانی کۆریای باکووری لە بواری ئەلیکترۆنی و پیشەسازی قورس و کشتوکاڵ و فێرکردنی چینایەتی و تەکنۆلۆژیادا ھەیە.[٢] ھەروەھا نمایشی دەرەکی ھەیە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە کۆریای باکوور بەرھەم دەھێنران.

مێژوو[دەستکاری]

مۆزەخانەکە یەکەمجار وەک پێشانگایەکی پیشەسازی و کشتوکاڵی ناهەمیشەیی لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ بۆ ١٩٥٦ دامەزراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ پەرەی پێدرا و بووە ئەم پێشانگای سێ شۆڕشەی ئێستا، مۆزەخانەکە لە ساڵی ١٩٩٣ نۆژەنکرایەوە و گەورە کرا.


سەرچاوەکان[دەستکاری]