بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پێشابوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێشابوور
وڵاتعێراق
دابەشکاریی کارگێڕیزوممار
ناوچەی کاتیUTC+03:00
پۆتانی شوێن٣٧°٤′٥″N ٤٢°٢٢′٣٩″E
Map

پێشابوور یان فیشخابوور شارۆچکەیەکە لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای زاخۆ،[١] لە پارێزگای دھۆک لە باکووری ڕۆژاوای ھەرێمی کوردستان. شارەکە بەناوبانگە بە خاڵێکی گرنگی دەروازەی نێونەتەوەیی بە ناوی دەروازەی سنووری پێشابوور، و سێ سنووری نێوان عێراق و سووریا و تورکیا تێیدا یەکدەگرنەوە. دانیشتوانی شارۆچکەکە ئێزیدی [٢] و مەسیحین کە سەر بە کەنیسەی کلدانن. [٣] [٤] جەمال بابان لە کتێبەکەیدا باسی لەوە کردووە کە مانای فیش پێشەوەیە و مانای خابوور ناوی ڕووباری خابوورە، کە دەڕژێتە ناو ڕووباری دیجلە لە نزیک شارۆچکەی فیشخابوور. [٥]

مێژوو

[دەستکاری]

شارۆچکەکە بەستراوەتەوە بە شاری ساسانی «پیرۆز شاپوور»، و وا بڕوایە کە ناوی ھاوچەرخی کاریگەری ناوی شارە فارسییەکەی لەسەرە. یەکەم ئاماژە بەم نیشتەجێبوونە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی زایینی کاتێک وەک گوندێکی مەسیحی دانی پێدانرا. دانیشتووانەکەی لە ساڵانی ١٨٣٠کاندا چوونە پاڵ کڵێسای کلدانی کاسۆلیکی.[٦]

لە ماوەی کۆمەڵکوژیی ئاشوورییەکاندا، شارۆچکەکە ڕووبەڕووی ھێرشی ھێزە ناڕێکەکانی کورد بووەوە کە ھاوپەیمانی عوسمانییەکان بوون، کە بووە ھۆی کوژرانی سەدان کەس و ناچارکردنی ئەوانەی مابوونەوە ھەڵبێن بۆ مووسڵ و ئەلقوش. زۆربەی دانیشتووانەکەی لە سەردەمی ژێرفەرمانی بەریتانی لەسەر مێزۆپۆتامیا گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان.[٦]

گوندەکە دواتر سێ جار ھێرشی کرایە سەر. «جاری یەکەم» لە کاتی «کۆمەڵکوژیی سێمێل لە ئابی ١٩٣٣» بوو، کاتێک سەدان دانیشتووی ئاشووریی گوندەکە لەلایەن سوپای عێراقەوە ھێرشیان کرایە سەر.

«جاری دووەم» کە گوندەکە کرایە ئامانج لەکاتی «شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١» لەلایەن عەشیرەتی سندی کوردییەوە بوو، کە دانیشتووانەکەیان ناچار کرد پەنا ببەنە بەر خانیک، گوندی خوشکی فیشخابوور لەوبەری سنوور لە سووریا، تا ساڵی ١٩٧٥ کە گەڕانەوە. ساڵێک دوای گەڕانەوە بۆ فیشخابوور، «بۆ جاری سێیەم» ھێرشی کرایەوە سەر کاتێک «دانیشتووانەکەی بە زۆرەملێ لەلایەن حکوومەتی بەعسەوە دەرکران» و عەرەب لە گوندەکەدا نیشتەجێ کران وەک بەشێک لە ھەڵمەتەکانی تەعریبی خۆیان.[٧] مانەوەیان تا ڕاپەڕین ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بوو، پاشان فیشخابوور لەلایەن کوردەوە داگیرکرا، کە تا ساڵی ٢٠٠٥ جێیان نەھێشت کاتێک لە کۆتاییدا لەلایەن دانیشتووانە ڕەسەنە ئاشوورییەکەیەوە لە ساڵی ٢٠٠٥دا سەرلەنوێ ئاوەدانکرایەوە.[٧] فیشخابوور ئەمڕۆ بەشێکە لە ھەرێمی کوردستان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «New Page 1». ishtartv.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Christina Allison (٢٠٠١). The Yezidi Oral Tradition in Iraqi Kurdistan. لاپەڕە ٤٢ & ٢٩٦.
  3. البطريركية الكلدانية (بە عەرەبی) https://web.archive.org/web/20230321221856/https://saint-adday.com/?p=18255. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. البير أبونا. قواعد اللغة الارامية. لاپەڕە ٥. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
  5. بشير يوسف فرنسيس. موسوعة المدن والمواقع في العراق - الجزء الثاني. لاپەڕە ٧٦٩. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە.
  6. 1 2 بمناسبة اعتراف برلمان السويدي بمذابح سيفو، ماذا حصل في فيشخابور وسهل نافرويي سنة 1915. {{cite web}}: پارامەتری |ناونیشان= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |الأخير= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |الأول= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |تاريخ أرشيف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |تاريخ الوصول= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |عنوان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |لغة= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |مسار أرشيف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |مسار= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناشر= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  7. 1 2 مبروك فيشخابور. {{cite web}}: پارامەتری |ناونیشان= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |تاريخ أرشيف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |تاريخ الوصول= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |عنوان= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |لغة= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |مسار أرشيف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |مسار= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناشر= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |وصلة مكسورة= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)