پێرل ھاربەر
| پێرل ھاربەر | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ئۆقیانووسی ئارام |
| ناو بە زمانی فەرمی | Pearl Harbor |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ھۆنۆلولو کاونتی |
| ناوچەی جوگرافی | ئۆواھوو |
| پۆتانی شوێن | ٢١°٢١′٤٣″N ١٥٧°٥٧′١٣″W |
| بابەتی سەرەکی | وێستگەی دەریایی پێرل ھاربەر |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | ھێرش بۆ سەر پێرل ھاربەر |
| وێبگە | http://www.cnic.navy.mil/PearlHarbor/index.htm |
| بڵاوکراوەتەوە لە | سەرچاوەی نوێی خوێندکاران |
![]() | |
پێرل ھاربەر بەندەر و بنکەیەکی سەربازییە، وەک بارەگای کەشتیگەلی ئەمریکای زەریای ھێمن کاردەکات.[١][٢][٣] دەکەوێتە باشووری ئۆواھوو کە یەکێکە لە دوورگەکانی ھاوایی. بەناوبانگە بەوەی کە بووەتە ئامانجی ھێرشێکی لەناکاو لە ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١ لەلایەن ژاپۆنەوە، بەھۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنرا. ئەم ھێرشە بووە ھۆی بەشداری چالاکانەی ئەمریکا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا. ھەرچەندە ئەمریکا بە فەرمی بێلایەنی خۆی ڕاگەیاند، بەڵام ھەر لە سەرەتاوە بەشداری لە شەڕەکەدا کرد بە پێشکەشکردنی پشتیوانی و پێداویستی بۆ ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی زلھێزەکانی تەوەر بوونەتەوە لە ھەوڵێکدا بۆ سنووردارکردنی فراوانبوونی ژاپۆن. پێرل ھاربەر بەھۆی قەبارەی فراوانی و شوێنی دەریایی پارێزراوی سروشتی بە یەکێک لە بەندەرەکانی دەریایی سەرنجڕاکێش لە جیھاندا دادەنرێت. بەھۆی یەکگرتنی دوو دەریاچەی ڕووباری پێرل ھاربەر لەسەر ئاوێکی کەشتیوانی کە لە ٢٦ کیلۆمەتر دووجا زیاترە پێکھاتووە، و سێ نیمچە دەریاچەی تێدایە کە دەریاچەیەکن کەناراوەکانیان نزیکەی بە تەواوی بە وشکانی دەورەدراوە، ناوی بەندەرەکە لەو گوێچکەماسییانە وەرگیراوە کە ڕۆژێک لە ئاوەکانیدا گەشەیان کردووە.
مێژوو
[دەستکاری]پێرل ھاربەر لە بنەڕەتدا کەنداوێکی تەنک و بەرفراوان بوو کە لەلایەن ھاوایییەکانەوە ناوی «وای مۆمی» (بە واتای «ئاوەکانی مرواری»)یان «پوولۆا» (بە واتای «گردی درێژ») بوو. لە ئەفسانەکانی ھاواییدا، پوولۆا وەک ماڵی خوداوەندی قرش، «کائاھوپاھۆ»، و براکەی (یان کوڕەکەی)، «کاھیئوکا»، سەیر دەکرا. بەپێی نەریت، «کیاونووی»، سەرۆکی ھۆزە بەھێزەکانی ئێوا، بەوە ناسراوە کە کەناڵێکی شیاوی کەشتیڕانی لە نزیک خوێخانەکانی ئێستای پوولۆا ھەڵکەندووە، کە لەو ڕێگەیەوە دەمەوڕووبارەکەی کە بە «ڕووباری مرواری» ناسراوە، بۆ کەشتیڕانی گونجاو کردووە. ئەگەر زیادەڕۆیییە ئەفسانەیییەکان لەبەرچاو بگرین، دەمەوڕووبارەکە پێشتر دەرچەیەکی ئاوی ھەبووە لەو شوێنەی ئێستا؛ بەڵام بە شێوەیەکی گشتی کیاونووی بەوە دادەنرێت کە دەرچەکەی فراوانتر و قووڵتر کردووەتەوە.[٤]
بوونی ھێزی دەریایی (١٨٩٩–ئێستا)
[دەستکاری]دوابەدوای ڕووخانی پادشایەتی ھاوایی، ھێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٨٩٩دا بنکەیەکی لەسەر دوورگەکە دامەزراند. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١، بنکەکە لەلایەن فڕۆکەکان و ژێرئاوگەڕە بچووکەکانی ھێزی دەریایی ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆنەوە ھێرشی کرایە سەر، ئەمەش بووە ھۆی چوونی ئەمریکا بۆ ناو جەنگی جیھانیی دووەم. ھیچ پلانێکی مانادار بۆ بەرگری ئاسمانی ھاوایی لە ئارادا نەبوو، چونکە فەرماندە ئەمریکییەکان وایان دەزانی ژاپۆنییەکان ھێرش دەکەنە سەر دوورگەی «وێک»یان فلیپین، ھەروەھا ھیچ تێگەیشتنێکیان بۆ توانا و بەکارھێنانی دروستی ھێزی ئاسمانی نەبوو. وەک ئەوەی ڕوویدا، ئەگەر سوپای دەریایی پاسیفیک بەپێی ھۆشدارییەکانی جەنگ کاری بکردایە، بێگومان لە ٧ی کانوونی یەکەمدا لە دەریادا دەبوو، کە لەوێدا کەشتییە گەورەکان لە ناو ئاوە قووڵەکاندا نوقم دەبوون و ڕزگارکردنیان مەحاڵ دەبوو. ماوەیەکی کورت دوای ھێرشە کتوپڕ و وێرانکەرەکەی ژاپۆن بۆ سەر پێرل ھاربەر، دوو فەرماندەی سەربازی ئەمریکی، سەردار «واڵتەر شۆرت» و دەریاوان «ھەزبەند کیمێڵ»، پلە سەربازییەکانیان لێ سەندرایەوە و پلەیان دابەزێنرا. دواتر ئەو دوو فەرماندە ئەمریکییە ھەوڵیان دا ناوبانگ و پلە باڵاکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.[٥][٦]
دوای جەنگی جیھانیی دووەم
[دەستکاری]لە بەدرێژایی ساڵان، پێرل ھاربەر وەک بنکەیەکی سەرەکی بۆ ھێزی دەریایی پاسیفیکی ئەمریکا دوای جەنگی جیھانیی دووەم مایەوە، لەگەڵ بنکەی دەریایی سان دیێگۆ. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ھێزی دەریایی و ھێزی ئاسمانی دوو بنکەی نزیک لە یەکتریان یەکخست؛ پێرل ھاربەر چووە پاڵ بنکەی ئاسمانی ھیکام بۆ دروستکردنی «بنکەی ھاوبەشی پێرل ھاربەر-ھیکام».
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا، شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، سەردانێکی ھاوبەشی لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ پێرل ھاربەر ئەنجام دا. ئەم گەشتە ھاوکات بوو لەگەڵ ٧٥ەمین ساڵیادی ھێرشەکە و یەکەم سەردانی فەرمی سەرکردەیەکی ژاپۆنی بوو کە لەسەر دەسەڵات بێت.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Steve Almasy, CNN (١٩ی شوباتی ٢٠١٦). «Pearl Harbor helicopter crash: 1 critically injured, four others hospitalized». CNN. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}:|دوایین=has generic name (یارمەتی) - ↑ Ito، Shingo (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «atimes.com». www.atimes.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Photographs [[[:داڕێژە:NHLS url]] [[:داڕێژە:NHLS url]]]. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: URL–wikilink conflict (یارمەتی); نرخی|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ https://home.nps.gov/perl/learn/historyculture/places.htm
- ↑ Smith, Dale (1997). "Pearl Harbor: A lesson in air power". Air Power History. 44 (1): 46–53.
- ↑ "Remember Pearl Harbor". Christian Science Monitor: 2. January 6, 1996.
- ↑ https://asiatimes.com/article/jobs-japanese-participant-remembers-pearl-harbor/
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (نیسانی ٢٠٢٦) |
