پێڕستی گردەکانی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پێرستی گرده‌كانی سلێمانیەوە ڕەوانە کراوە)

شوێنی شاری سلێمانی بە قەدپاڵی چیای گۆیژەوە ھەڵبژێراوە، لە دوورەوە ھەمیشە دیمەنی چیای بەرزی پیرەمەگروون کە (٢٦٧٠م) بەرزە و لای خۆرئاوایەوە چیای گڵە زەردە دیارە. شوێنی کۆنی سلێمانی لە سەرەو لێژی خوار گۆیژەدا ھەڵبژێردراوە، بەڵام دەوروپشتی شاری کۆن. کۆمەڵی گرد بوو, کە لە سەردەمی دامەزراندنی شاردا شوێنی کشتوکاڵ بوون و وردە وردە ھەندێکیان بوون بە گۆڕستان لەگەڵ گەورە بوونی شاردا، زۆربەی ئەو گردانە بوون بە خانوو، کەواتە دەتوانین بڵێین شاری سلێمانی ئێستا چوار دەوری بە چیا تەنراوە شارەکە خۆی لەسەر کۆمەڵە گردێکە کە ناویان بەم جۆرە لێنراوە:

  1. گردی حــاجی ئەوڵا : پشتی باخی شێخ لەتیف.
  2. گردی ناوەراست پێشیان دەوت گردی سەید عەبدول کەریمی کاسە و کەوچک : چونکە ئەو زاتەی لێ نێژراوە. بەرامبەر گردی حاجی ئەوڵا تەنیشت ڕێگا کۆنەکەی ھەڵەبجە.
  3. گردی سەیوان : تەنیشت گردی ناوەراست و شێخ مارفی نۆدێ باوکی کاک ئەحمەدی شێخی لێ نێژراوە.
  4. گردی شێخ حسێنی قازی کە پێشی دەڵێن گردی شێخە بچکۆلە، چونکە ئەو دوو زاتەی لێ نێژراوە, (شێخ حسێنی قازی) خوشکەزای کاک ئەحمەدی شێخە و (شێخ محمد: شێخە بچکۆلە) کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ ئەکەوێتە پشتی گردی سەیوانەوە.
  5. گردی گوڵان : پێشی دەڵێن گردی مامەیارە، چونکە لەسەر ئەو گردە نێژراوە پشتی کارێزی وەستا شەریف.
  6. گردی گاوران : پێشی دەڵێن گردی ئەڵەمانەکان، چونکە گۆرستانی گاورەکانە، لە پشتی گردی شێخ حسێنی قازییەوە.
  7. گردی ھۆمەرە کوێر: لە نێوان گردی سەیوان و گوندی قرگەدایە.
  8. گردی سەلیم بەگ: لەپشتی گردی گاورانەوەیە لەسەر رێگای قڕگە.
  9. گردی کانی شەکراو : لە پشتی گردی سەلیم بەگەوەیە.
  10. گردی سووتاو یـــان گردە گڕوێ : شوێنی کانی بەردی مەڵکەند ییەکانە, دەکەوێتە پشتی تانکی ئاوەکەی سەروو شار. تەنیشت (گوندی ئەڵمانی ئێستا) .
  11. گردی ساڵحی مەحمود تەنیشت گردی دەباشان بەرەو رۆژھەڵات (نزیک گوندی ئەڵمانی ئێستا).
  12. گردی دەباشان: ئەمیش لە تەنیشت گردی ساڵحی مەحمودەوەیە. (شوێنی میوانخانەکەی ئێستای جەلال تاڵەبانی)
  13. ناوگردانی خواروو پشتی سەروو کوردساتی ئێستا نزیک دەربەندەکەیە.
  14. ناو گردانی سەروو : کە پێی دەڵێن دۆڵە میران لە پشتی ناوگردانی خوارەوەیە.
  15. گردی کانیە بەھارە: ئەم گردە دەکەوێتە پشتی دۆڵە میران.
  16. گردی جۆگا : لە بەرامبەر شەخسی شێخ جافرەوەیە. شوێنی سەرۆکایەتی گشتی تەندروستی و بەرامبەر تەنیشت خەستەخانەی مناڵان . ئێستا کراوە بە گەنجینەی دەرمان.
  17. گردی فەقێیان : لە پشتی مزگەوتی کانی ئاسکانە و وەختی خۆی فەقێکان و مەلاکان یاریان تێدا کردووە. ئێستاکە شوێنی مزگەوتی شافیعی و تەلاری ئازادی مۆڵ بەرامبەر پارکی ئازادیە.
  18. گردی شێخ ئەحمەدی ھندی : ئەم گردە بەرامبەر بەرامبەری کارێزە ووشکە لە پشت بەنزینخانەکەی شێخ ئەحمەدی ھندیە.
  19. گردی قۆریە شکاو : لە پشتی ئاوی قۆریە شکاوەوەیە, واتا لە بەرزاییەکانی پشتی گەرەکی شۆرش.
  20. گردی غاباتەکە : ئەمیش گردی ماڵی پارێزگارە (محافڤ) .
  21. گردی مسکێنان : لە پشتی شەخێی ئابڵاخەوەیە.
  22. گردەکان ـ کە گردی ( رعایە شەباب و ئەو ریزە گردە کە پێیان وتوون و دەڵێن گردەکان.
  23. گردی گەورە : ئەو گردی گەورەیەیە لە پشتی رعایە شەبابەوەیە.
  24. گردی کەر تڕێنەکە : لەبەردەمی خانووەکانی کارگەی جگەرەکەوەیە, پشتی مزگەوتی حاجی محەمەدی کۆڵەکە لەسەر جادەی سالم.
  25. گردی موشیراوا : لە پشتی کارگەی سەھۆڵی قەندیل و خوار مۆزەخانەکەیە پشتی تەلاری سالم.
  26. گردی شێخ فەتاح : بەرامبەر گردی شێخ محێدینە کە گۆرستانە.
  27. گردی شێخ محێدین : لە پشتی مۆزەخانەکەوەیە , کە گۆرستانە.
  28. گردی گۆرە جوولەکە : سەرو جوولەکان و خوار یاریگای پەروەردەیی ئیدارە محەللیەوەیە, لە کۆندا گۆرستانی جوولەکان بووە.
  29. گردی کاک ئەحمەدی بۆن خۆش : خوار گۆرە جوولەکە.
  30. گردی شێخ ھەباس : خوار جوولەکان.
  31. گردی حاجــی مەلا عەلی : بەرامبەر دەباخانەکەیە. خوار دەستارەکە بە دەستە چەپدا شوێنی گەرەکی حاجیاوە.
  32. گردی زێرینۆک : ڕێگە کۆنەکەی ھەڵەبجە پێشی گردی کانی بــا, بە دەستە راستا بەرەو تانجەرۆ.
  33. گردی کانــی بـــا : دوای گردی زێرینۆکە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی: شاری سلێمانی ٢٠٠ ساڵ - بەرگی یەکەم - نووسین و کۆکردنەوەی ئەکرەمی ساڵحی ڕەشە / لاپەڕە ١٤١.